يه‌كێتى و په‌له‌قاژه‌ى رزگار بوون له دۆرِان
Friday, 13/09/2013, 12:00
يه‌كێتى دواى ههولَ و منجه منجێكى زۆر بۆ خۆدزينه‌وه له بهلاَ و ئافاتى ههلَبژاردن و په‌نا بردن بۆ ده‌يان پاساوى نابه‌جێ و نه‌شياو هه‌ر بۆ خۆ قوتاركردن له دۆرِانى ههلَبژاردن. سه‌ره‌نجام ملى دا و به پشت به‌ستن به تاكتيكى (درۆ, پاره , چاو سووركردنه‌وه و ته‌زوير و ده‌يان رِێگاى تر) خۆى بۆ ههلَبژاردن ئاماده كردووه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت فرِ و فێل و رِێگا نه‌شياو و نابه‌جێ كانى يه‌كێتى بژمێرين كاتێكى زۆرى ده‌وێت و هه‌مووشمان پێ يان ئاشناين و له‌لامان شاراوه نين. ئه‌وه‌ى من مه‌به‌ستمه له‌و نوسينهدا ئاماژه‌ى پێ بده‌م ، چه‌ند خالَێكى تره و له‌وانه‌يه لاى هه‌ندێك خهلَك شاراوه بێت ، وه‌ك
1 . ناوى مردووان تاكو ئێستا نهسرِاوهتهوه له فۆرمى بايعى كه ئه‌ويش بنه‌ماى ده‌نگدان و ههلَبژاردنه، ئه‌و خالَه وه‌ك يه‌كێتى نيشانى ده‌دات گوايا ناكرێت ههلَبژاردن بكرێت و مردووانيش ده‌نگ بده‌ن ، هيچ رِاست نيه و ئه‌وه چه‌ند سالَه كارى سرِينهوهى ناوى مردووان به ئه‌نقه‌ست و ته‌نها وه‌ك خالَى كۆسپ و ته‌گه‌ره بۆ دواخستنى ههلَبژاردن و ئه‌گه‌ر نه‌شكرا وه‌ك بنه‌مايه‌ك بۆ ته‌زوير ههلَگيراوه.
2 . هه‌ر لهگهلَ پێدانى ناسنامه و فۆرمى ده‌نگدان به كوردانى سووريا له‌لايه‌ن پارتيه‌وه ، يه‌كێتيش ده‌ستيكرد به دروست كردنى ناسنامه و فۆرمى ده‌نگدان بۆ كوردانى ئێران. من له نزيكه‌وه ئاگادارم و ده‌يان كه‌س له كوردانى رِۆژههلاَتم ديوه كه ناسنامه‌يان بۆ كراوه و ئه‌وان له خۆشى ئه‌وه‌ى كه وه‌ك هاوولاَتى هه‌رێم ده‌توانن مافيان هه‌بێت و شمولى هه‌موو بايعى و شتێكى تر ده‌كه‌ن و له هاتوو چۆشدا هه‌ر كێشه‌يان نابێت، يه‌كێتيش له خۆشى زياد كردنى چه‌ند هه‌زار ده‌نگێك ئه‌و كاره‌ى كردوه. يه‌كێتى و پارتى ده‌رسى شهيتانيان خوێندووه و له فرِ و فێلَ و تهلَهكه بازيدا, رِێوى شاگرديانه..
3 . هێزه‌كانى ئاسايش و پۆليس و پێشمه‌رگه كه له رِۆژى ده‌نگدانى تايبه‌تدا ده‌نگ ده‌ده‌ن، ناويان له ليستى ده‌نگدانى هاوولاَتيانيشدا هه‌يه و به‌و هۆيه‌وه رِاسپێرراون كه ده‌بێت له رِۆژى ده‌نگدانى هاوولاَتيانيشدا بواريان بۆ برِهخسێنرێت و ده‌بێت ده‌نگ بده‌ن. كه ئه‌مه‌ش به‌لايه‌نى كه‌مه‌وه چه‌ند سه‌د هه‌زار ده‌نگێكه و بۆ خۆ رِزگاركردن له دۆرِان به‌كارده‌هێنرێت.
4 . هه‌ر له سه‌ره‌تاى ده‌ست پێكردنى بانگه‌شه‌ى ههلَبژاردنهوه چه‌قۆ وه‌شێن و پياو كوژه‌كانى يه‌كێتى له چه‌ندين سيناريۆى جيادا په‌لامارى بنكه‌ى بانگه‌شه‌ى لايه‌نه‌كانى ئۆپۆزيسيۆنيان داوه وه‌ك بنكه‌ى گۆرِان له شه‌قامى سههۆلَهكهى سلێمانى وههولَى رِفاندن و تيرۆركردنى كانديدێكى گۆرِان و ته‌قه‌كردن له هاوولاَتيان. ئه‌و ته‌قه‌كردنه كه گوايا له‌لايه‌ن خهلَكى نه‌ناسراوه‌وه ده‌كرێت هه‌ر يه‌كێتى خۆيه‌تى و ده‌يه‌وێت واى نيشان بدات كه لهگهلَ ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى ههلَبژاردندا سلێمانى له پايته‌ختى رِۆشنبيريهوه بۆته كابول و نازانم كوێ؟؟؟؟
به دلَنياييهوه له‌پشت ئه‌و ته‌قه‌كردن و دروست كردنى بێ سه‌ر و بهريهدا ئامانجيان تيرۆر كردنى چه‌ند كانديدێكى لايه‌نه‌كانى ئۆپۆزيسيۆنه.
5 . له زۆربه‌ى شوێنه گشتيهكاندا لافيته و لۆگۆ و وێنه‌ى كانديده‌كانى ئۆپۆزيسيۆن لێ ده‌كرێته‌وه و لهشوێنيان دا وێنه‌ى مام جه‌لالى رِهحمهتى و يه‌كێتى لێ ههلَدهواسرێت. به‌هه‌ردوو لاى پردهكانى پهرِينهوهى هاوولَاتياندا له ناو شارى سلێمانى به وێنه‌ى جه‌لالى رِهحمهتى لۆگۆ و وێنه‌ى لايه‌نه‌كانى ئۆپۆزيسيۆن شاراوه‌ته‌وه.
6 . بۆ قهرهبالَغ كردنى بنكه‌و باره‌گاكانيان خهلَكى كه‌ركوكى به‌كار ده‌هێنن و ئالاَ و وێنه‌ى مام جه‌لالى رِهحمهتى به سهيارهكانيانهوه ده‌كه‌ن. جگه له‌وه‌ى به دلَنياييهوه له ته‌زوير و ده‌نگداندا به كاريان ده‌هێنن.
7 . بهدلَنياييهوه دواخستنى ههلَبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان و جيا كردنه‌وه‌ى له ههلَبژاردنى په‌رله‌مان ، بۆ خۆ ئاماده‌كردنه‌وه و دروست كردنى بوارى به‌خشينه‌وه‌ى پاره و ئيمتيازى زياتر بووه و ههولَێكه بۆ خۆدزينه‌وه له‌و دۆرِانهى كه چاوهرِێ يان ده‌كات.
8 . لێدوانه جياجيا و ههرِشه ئامێزه‌كانى سه‌ركرده پياو كوژه‌كانى يه‌كێتى وه‌ك ئه‌رسه‌لان بايزى حيز فرسه‌ت و عه‌تا سه‌راوى و هتد.... كه ههرِهشه له گۆرِان و ئيسلاميه‌كان ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر به ده‌نگى هاوولاَتيانيش بدۆرِێن ، هه‌ر وازناهێنن و دهسهلاَت ناده‌ن به كه‌س, مادام ئه‌وان چه‌ك و پاره و خهلَكى پياوكوژيان هه‌يه و وه‌ك عه‌تا سه‌راوى دهلَێت ئه‌گه‌ر يه‌كێتى ته‌نها يه‌ك كورسيش به‌ده‌ست بهێنێ ئه‌وا تا يه‌ك پياو كوژيان بمێنێ له زياتر له 90000 نه‌وه‌د هه‌زار چه‌كدار هێشتا ئاماده‌نين دان به دۆرِانى خۆيان‌دا بنێن و دهسهلاَت رِادهستى لايه‌نى براوه بكه‌ن...
ماوه‌ته‌وه له كۆتاييدا بلَێين يه‌كێتى و پارتى بۆ خۆيان چاره‌نوسى رِهش و خوێناوى بۆ خۆيان برِيار ده‌ده‌ن ، ئه‌وان كه به‌هه‌مان رِێچكهى سدام و قه‌زافى و به‌شار ئه‌سه‌د دا رِێ ده‌كه‌ن و واز له‌و رِێبازه كه‌لله رِهقى و مالَوێرانى يه ناهێنن، به‌ناچارى له كۆتاييدا ده‌بێت خهلَك دام و دهزگاكانيان رِيشه كێش بكه‌ن و ته‌خت و تاراجيان له رِهگهوه ده‌ربهێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست