کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەرەتای ساڵی 2002 نامەیەكم بۆ كاك نه‌وشیروان نووسی

Monday, 03/12/2012, 12:00

1739 بینراوە


سەرەتای ساڵی 2002دابەپێ ڕاپورتە نیهینی و ئاشكرا و بۆچونەكانی میدیای جیهانی گەیشتبووە ئەو بڕواییەی كە سەرۆكی ئەمەریكی بریاری تەواویی داگیركردنی عیراقی داوە، لێ بۆ بەكارهینانی سوپا. لە نیوسیاسیە ئەمەریكایەكاندا دەنگیكی كزدژی بەكارهینانی سوپا هەبوو. دوا نامەی ئەمەریكایەكان بۆ سەدام داوایان لە پۆتین كرد كە سەدام و خیزانەكەی وەك پەناهەندەی سیاسی لە روسیا وەربگریت. پۆتین بۆ ئەو مەبەستە وەفدیكی بەسەرۆكایەتی زیرەكترین دبلۆماسی روسی شارەزا لە ڕۆژهەڵاتی نیوەراست وعەرەبیزان (ئیڤگینی پڕیماكۆڤ) ناردە لای سەدام.
سەدام وەك هەموو سیاسەتمەدارانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست (بەكوردیشەوه‌) لە سیاسه‌ت بەشێوە زانستی و بازییە نیو زلهیزەكان لۆژیكی ناگەیشتبوو. سەدام كە پەیامەكەی روسیای بیست لە جیاتی ڕێزلێنان و كەڵك وەرگرتن لە زلهێزیكی وەكی روسیا.زۆر بێڕێزانە میوانەكەی واتە (ئیڤگینی پڕیماكۆڤ) لە هۆڵەكەدا بەجیهَشت. كە وەفدەكە گەڕایەوە بۆ مۆسكۆ (پۆتین) ووتی سەدام میشكی كۆنكریتە هیچ بۆچونێكی نۆی وەرناگرێ. ئەنجام ئەوبوو سەدام بۆ خوی وعیراقیەكانی نووسیەوە.

یەكێك لە زانستە گرنگەكانی سیاسەت (مەزنەی سیاسیی یان پیشبینی سیاسیە)
(Berechenbarkeit in der Politik ---- politische Vorstellungen)

ئەمەش لە سەر دوو كۆڵەكە سەقامگیر دەبێت .
1) خویندنەوەی میژوو .
2) هوشیاری سیاسی.
هیكل لە فەلسەفەی حەقدا دەڵی:
(ئەوەی عقلانی بێت حقیقەتە. ئەوەی حقیقەت بێ عقلانیە)
was vernnftig ist echt. Und was wirklich ist, ist vernnftig.
هیچ حەقیقەتێك وەك حەقیقەتی میژوو پاك و زانستی نییە. میژوویەك كە خۆی خۆی دەنوسێتەوە نەك میژوونووسێك بینووسێتەوە. میژووی پیكەوەبوونی كورد وعەرەب ئەو میژوویەیە كە لە (گۆڕە بە كۆمەڵەكاندا) نووسراوەتەوە. لەسەر ئەم راستیە من نامەیەكم بۆ كاك نه‌وشیروان نووسی.
ناوەروكی نامەكە (بەپێ تیروانینە سیاسیەكانی جیهان دەسەڵاتی سەدام لە ماویەكی تردا نامینی. عیراق بۆ ماوەیەك توشی بۆشایی سیاسی دەبێت.هیزی كوردی بە هەموو پۆخڵاواتیەوە لە ئۆپۆزیسوینی عەرەبی توكمەترن) باشتر وایە دوای نەمانی سەدام. یەكەم كاری كورد گەرانەوەی گشت ئاوارەكان بۆ شوینی خۆیان دەركردنی عەرەبە هاوردوكان بەشیوەیەكی مۆدیرن و مرۆی و سەقامگیركردنی هیزی چەكداری كورد لە سنوری باشوری كوردستان (ولایەتی موسل) سنوری پیش ساڵی 1923. ئەمە هەلێكی میژووییە. لە دەست بدرێ دوای زیندوبوونەوەی ناسیونالیستی عەرەبی گشت هاوكیشەكان لە زیانی كوردە).
ئەم نامەیە نەك خرایە بەرنامەی كارەوە بەڵكو وەك كاغەزی تەوالیت توردرا.
سیاسەت وەك تیپی مۆسیقایە كاریكی (دەستەكۆییە)یانی بریاری سیاسی هەرپارتێك بریاری تاقەكەسێ نییە. ئەم سیستەمە لای كوردبوونی نییە بریاری سیاسی بریاری تاقە كەسێكە. كە كەركوك لە بەعس پاككرایەوە هیزی پیشمەرگە تیدا باڵادەستبوو جەلال داوای كرد كەركوك لە هیزی پیشمەرگە چۆڵبكرێ یانی جەلالی 2002 هەمان داخوازی مالكی 2012 هەبووە. ئەمە بابەتێكی نهینی ترە جیگەی ئەم وتارەی نییە.

كورد بیر ناكاتەوە:
دیكارت دەڵێ:
(مرۆڤ وەك بوونێكی سروشتی تەنیا بیرناكاتەوە. بەڵكو بیر لە بیركردنەوەی خۆشی دەكاتەوە. واتە چاودێری خودی خۆی دەكات. یانی مرۆڤ لە یەك كاتدا (هەم خودە هەم بابەتە) لە بیركردنەوە و چادیریكردنی خودا.
ئەم بیركردنەوەی دیكارت بۆ مرۆڤی كوردناشیێ. چونكە كوردنە بیر لە خۆی دەكاتەوە نەچاودیری خودی خۆی دەكات. ماوەیەك كورد سوڵكەربوو. بۆ چەندنانێك دەستی سەربازیی توركی ماچ دەكرد. ئەمە میژووە نابێ شەرمەزاربین. نە ئیستا ونەكاتی خۆشی كورد بیری لە ریسوابوون و سۆاڵكردن و ئەنفال وڕەوی نەكردۆتەوە. بۆیە چاودیری نەژیانی خۆیدەكات نە ئاوڕ لە میژووی دەداتەوە. هەر ئەو گەلە سۆاڵكەرە ئیستا ژمارەی ملیونەر و ملیاردەرەكانی زۆرترە لە دەوڵەمەندەكانی ووڵاتیكی وەك روسیای سپی و ئۆردون چەند وڵاتێكی تر.

ئەو ساتانەی كورد سۆاڵكەر بوو

كورد بیرناكاتەوە چۆن ئەو هەموو دەوڵەمه‌ندە دوای 2003 لە نێو كوردا هەڵتۆقین؟ سەرچاوەی ئەو سامانە لە ووڵاتێكی داتەپیووی دوای ئەنفال و ڕەوەوە پەیدابوون؟.
دوینی لە تەك هاوڕێیەكی موسوڵمانمدا بە تەلەفوون دواین. ئەم رستەی پێغمبەری موسوڵمانەكانی لێوە فیربووم (گەل چۆن گەوج دەبێت؟ بەهوی سەركردەی گەوج و رۆشنبیری مشەخۆرەوە) ووتەیەكی زۆرجوانە. دەقا و دەق ئەمە فایرۆسی داتەپینی بەها جوانە مرویەكانی كۆمەڵگای كوردیە.

هەموو راستیەك هەڵەیەكی تیدایە و هەموو هەڵەیەكیش راستیەكی تیدایە.

هەموو هەڵەیەك راستیەكی تیدایە:
هەڵەی سەرانی كورد پیش گۆێخستنی نیوەی زیاتر خاكی ڕەسەنی كورد و خستنە نیو بازی مادەیەكی دەستوری كۆمەڵگایەكی مەزهەبێ و ناسیونالیستیكی فاشی رۆح كۆلۆنیالسیتی وەك عەرەب؟
گەر نەتەوەیەك بڕوای بە مافی نەتەوەی كەرامەتی مرۆی خۆی هەبێ مافی نەتەوەی مرۆی ناخاتە ژیر رەحمەتی بریاری گەلیكی دڕی خاوەن سورتی (ئەنفال)وە. ئەمم دەمێكە نووسیوە.
ئەم هەڵەگە و جەیەی سیاسیەكانی كورد راستیەكی بۆ ئاشكراكردین. كە كورد لە تەك عەرەبدا نابێت بەزمانی دیموكراتی راڤەبكات بەڵكو بە رۆحیكی دكتاتۆریانەی (نەتەوەیەوە) هەموو نەتەوەیەك لە ئاست مافی نەتەوەی خویدا (دكتاتۆرە) دەبێ دكتاتۆربێ.
گۆرباشۆف (سیستەمی دیكتاتۆری پرۆلیتاریا ڕمان)، بەڵام لە سەرەتای دەستبەكاربوونی(پۆتین)ەوە لەبەر بەرژەوەندی نیشتمانی ووتی من كۆمەك بە دیكتاتۆرێتی (پۆتین) بۆ سەقامگیری نیشتمانی دەكەم. بە دڵنیایەوە ئەوە دەڵێم).

زوربەی ئەندامانی پەرلەمان و وەزیرەكانی كورد لە بەغداد و هەولیر بە پیوەری زانستی سیاسی فڕیان بە سەر سیاسەت و شەرەفی نەتەوەییه‌وه‌ نییە . بەڵكو كارمەند و موچەخۆری بزنسێكی سیاسی دوو بازاڕی مافیای دوو خیزانن.

ڕوونكردنەوەیەك (جیاوازی لە نیوان دیكتاتۆری قۆناغی خەباتی نیشتمانی (شۆرش) دیكتاتوری قۆناغی دوای رزگاری نیشتمان هەیە) یەكەمیان پۆزیتیفە دووهەمیان نیگیتیفە. یەكەمیان لە تەك مافی مرۆڤدا دەگونجێ . دووهەمیان دژی مافی مرۆڤە.

هەموو راستیەك هەڵەیەكی تیدایە:

ڕاستی داخوازی شوفینیە عەرەبەكان بەوەی باشوری كوردستان خاكی هەموو عیراقیەكە. بۆ ئیمە ئەو ڕاستیە دەردەخات پیویستە كوردستان بە كۆلۆنالی عەرەب وعەرەب بە كۆلۆنیالیست دابنین و لەسەر ئەم ئاستەدا دیالۆگی سیاسی بنیات بنرێ. نەك لەسەر برایەتی كورد و عەرەب.

فلادیمیركلیوتشسكی دەڵێ: میژوو هیچ شتێك فیری مرۆڤ ناكات. بەڵام سزای هەموو كەسێك دەدات ئەگەر لەوانەكانی میژوو هیچ فێرنەبووبێت.

كە سەیری یارییەكانی ئۆلۆمپی و جامی تۆپی پێ جیهانی و فیستفالی شانوی جیهانی و دانیشانەكانی نەتەوەیە كگرتوەكان دەكەم. ئێمە لە هیچ شۆێنێكی ئەم جیهانەدا وەك مرۆڤ بوونمان نییە. تێدەگەم ئەم كۆیلەبوونەی كورد سزای میژووە. چونكە كورد زۆر گەوجانه‌ دەڕوانیتە ئاینده‌ و میژووی خۆی.

لێ گەورە و پچوكیان شەیدای عانەیە (فائق بێكەس)


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)