کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


نەرمی نواندنی قارەمانانە لە گەڵ رۆژئاوا !،،،،ئێعدام لە کوردستان ؟

Wednesday, 06/11/2013, 12:00

2116 بینراوە







چاوە دێران دەڵێن :
نەرمی نواندنی قارەمانانە لە گەڵ رۆژئاوا !،،،،ئێعدام لە کوردستان ؟

رێرەوی سی وچەند ساڵەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی وپێداگرتنی بەردەوامی دەسڵاتی دەوڵەتی کۆمار هاوتەریب بووە لە گەڵ توندووتیژی دەوڵەت لە دژی بەرهەڵستکارەکانی سیاسی لە دەرەوە ولە ناوەوەی ئێران .دژ کەردوەکان زۆر جار سەرەڕای ئەوەی دژی یاساکانی ناونەتەوەیی بووە ،تەنانەت پێچەوانەی یاسا ڕەسمییەکانی خودی دەسەڵات بووە ! لە بەراوەرد لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی ئێران ،کوردوستان قورساییەکی مەزنتری لەو رقو توڕییەکانی دەسەڵاتی کەوتۆتە سەر شانی .
ناوەڕۆکی رادیکاڵ وسکولاری رێکخراوەکانی دێمۆکڕاتیکی ویەکسانی خوازی کورد لە کوردوستان یەکێک لە هۆیەکانی نادادپەروەری لە زەختی دەسەڵات بووە بەرانبەر بە خەڵکی کوردوستان . بەڵام واوێدەچێ ئیعدامی چەند رۆژی دوایی لە کوردوستان بەشێکە لە بەرنامەی تایبەت کە راستەوڕاست پەیوەندی بە سیاسەتی تازەی کۆماری ئیسلامی لە وتووێژەکانی چەکی ناوەکی لە باڵاترین ڕەدەی دەسڵات کە لە رۆژەودایە .
وتووێژی گشتی و چوارچێوەی کابینەی ئاغای روحانی (نوسەر دەڵێ ئاغا !) ودیدارەکانی لاوەکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەو لەدەرەوەی دانیشتنی ساڵانەی نەتەوەیەکگرتوەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای بانکی جیهانی وناوەندی گەورەی نێونەتەوەیی پوڵ ، هە موویان ئاماژە بەوە دەکەن کە سیاسەتی دەوڵەتی تازە چارەسەر کردنی کێشەی ناوەکییە لە گەڵ رۆژئاوا تەنیا چارەسەری ئاڵٶز بونی ئاسایشی نەتەوەیی بۆ کۆماری ئیسلامی نییە . بەڵکو مەرجی سەرەکی پەیوەست بونی ڕەسمی وداییمی کۆماری ئیسلامییە بە گەورە ناوەندی ئابوری وسەرمایەداری .
رێخۆش کردنی ناوەوەی ئەو پەیوەستە بە پێداگری ئەساسی سەرمایەداری / نێئۆ لیبڕاڵ / ە لەگەڵ زیندوو کردنەوەی رۆڵی راستەوخۆو ناڕاستەوخۆی دەوڵەت لە بەجێ گەیاندنی بەشێک لە پێداویستیەکانی ئابوری ، خۆشگوزەرانی، چینی هەژار وکەم دەرامەد لە پەیوەندی بازاڕدا لە کاتی ، دەوڵەتی ڕەفسەنجانی دەستی پێکردبوو وسەرەڕای جیاوازی سیاسەتو جوابەجەنگییەکانی هەمەلایەنە لە لایانەکان لەسەرەدەمی دەوڵەتی خاتەمی وئەحمەدی نیژادیش داهەر بەردەوام بووە. تەنانەت دەوڵەتی روحانیش بەدرێژە پێدانی گرینگیی ئەو بەرنامەیە پێ دادەگرێ .
گرفتی سەرەکی لە و نێوەدا ئەوەیە کە سازانی سیاسی / ئابوری / لەگەڵ رۆژئاوا بە ویستو خواستی خەباتی دێمۆکڕاتیک و کولتوری چین و توێژەکانی دانیشتوی ناوشارەکان پەرە دەستێنێ . ئیعدامەکانی دوایی لە کوردوستان بەشێکە لە پڕۆژەی دەسەڵات بۆ بەرەنگار بونەوەی ئەو بارودۆخە کە چاوەڕوان دەکرا .بۆیە ئەو ئیعدامانە دەتوانێ حیزبە کوردیەکان بەتایبەت پژاک (پاڕتی ژیانی ئازادی کوردوستان) وادار بە شەڕی چەکداری بکا وئەو کارەش لە نۆبەی خوێیدا هەلێکی باش بۆ دەسەڵات دەڕەخسێنێ تاوانیشان بدا / هەڕەشەی ئاسایشیی نەتەوەیی / هەیە ودەست ئاواڵا دەبێ بۆ سەرکوتی سەراسەری و تێکچونی ئەمنییەتی لە سەراسەری وڵات .
لەلایەکی دیکە دووبارە بونەوەی شەڕی نیزامی لە کوردوستان دەبێتە زیندوو بونەوەی ناسیونالیسمی ئێرانی (ج: فاشیسمی فارسگەرا) وڕای گشتی وسرنجی بەشێکی زۆری ئۆپۆزیسیون دوور دەکاتەوە لە ناوەندی کەڵک وەرگرتن لە هەلەکانی سیاسی کە بەرمەمی ئاواڵا بونی فەزایەکی سیاسی لە پەیوەندی لە گەڵ رۆژئاوادا .نیشانەکانی سەرەتایی دەسەڵات لەم بوارەدا دەتوانێ کردەوەکانی لێکپچڕاو وخۆشبینانەی بەشێک لە ئۆپۆزیسیونی کۆماری ئیسلامی بەتایبەت رفۆڕمیستەکان بەرانبەر بەوئێعدامانە ببینن .پڕۆژەی نوێ کردنەوەی ئابوری ئێران لە / ٢٠/ ساڵی رابوردوودا هاوتەریب بووە لەگەڵ قازانج پێ گەیاندن ئابوری بۆ هێزەکانی / نیزامی ، ئەمنییەتی / بەتایبەت فەرماندە ڕەدەباڵاکانی سوپای پاسداران کە بۆتە هۆی ئەوەی چەنگ بەسەر بەشێکی هەرە مەزن لە ئابوری ئێران دا بگرن .
ئێستێ ئەو بەشە لە هێزە، بەدروست یا هەڵە بەردەوامی پێگەی خۆی لە ئاسایی کردنەوەی پڕۆژەی پەیوەندی / سیاسی ، ئابوری / لەگەڵ ئامریکاو رۆژئاوا دەبینێ .تەنیا ڕێگاش بۆ کەڵک وەگرتن لە ئابوریەکی مەزن وبەقووەت دووبارە بونەوەی بەر دەوامیی بارودۆخی ئەمنییەتی یەکە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو بارودۆخە پێویستیەکی حاشاهەڵنەگرە بۆزیاد کردنی رۆڵی لایەنەکانی / نیزامی ، ئەمنیەتی ، / لە کۆماری ئیسلامیدا . سازشی لەوانەی رۆژئاوا لەسەر چەکی ناوەکی ، دەرگیری نیزامی و ئاڵۆزی ئەمنیەتی لە ناوچەکانی دەوروبەر بە تایبەت لە کوردوستان بیانویەکی کاریگەرە دەبێ بۆ راگەیاندنی بارودۆخی ئەمنیەتی. لەسێدارەدانەکانی ئەم رۆژانە دەتوانێ هاوتەریب بێ بۆ خوڵقاندنی بارودۆخێکی ئەمنەیەتی .
پێک هێنانی تێکهەڵچونی نیزامی زیاترو بەرفراوانتر لە گەڵ حیزبە کوردیەکان لە ناوچەکە رێگا خۆشدەکا بۆ سەردەمێکی نوێ لە فراوان بونی رۆڵی نیزامی سوپای پاسداران کە بەڕیوەی ببا .ئەو پێواژۆیە ی هێزەکانی / سیاسی ، ئابوری ، ئەمنیەتی / والێدەکا کە لەلایەک ئەرکی ناوەندی کە لە چوارچێوەی سیاسەتی ئێران بگیرێن ولایەنەکانی دیکەش هوشیار کەنەوەلە لایەکی دیکەش ئیمکانی خۆتێوەردانی ئەو هێزە (سوپای پاسداران) لە وتووێژەکانی سەبارەت بە چەکی ناوەکی وراگرتنی قازانجە ئابوریەکان بەدوای سازانێکی وێچوانە دەگەڵ رۆژئاوا زیاتر وباشتر جێ بەجێ دەکا .
سەرڕێی هەمووی ئەوانە سزای ئاشکرای ئەو ئێعدامانە لەلایان رووداوە سیاسیەکانی کە لایانگری مافی مرۆون (فشەلایانگر) و دێمۆکڕاسی خوازن لە ئێران نەتەنیا ئەرکی ئەخلاقی وئینسانییە ، لە لایەکی دیکە پێویستیەکی ژیانی سیاسی یە لە ڕاستای قوڵبونەوەی یەک ڕیزی سەراسەری لە نێوان شارومەندانی ئێران بۆ بەرەو پێش بردنی داخوازیەکانی عادڵانەی سیاسی ودێمۆکڕاتیک .

لە نوسینی : کامڕان مەتین ، ئۆستاد یاری پەیوەندیەکانی نێو نەتەوەیی لە زانکۆی ساسکس لە بریتانیا .

وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوین زمانی کوردی / جەعفەر کەریمی
٦/ ١١/ ٢٠١٣




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)