کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەڵاحەدین بەهادین بكوژى ناسرى سوبحانى و كۆیلەى مەسعودبارزانى

Sunday, 30/01/2011, 12:00


كاتێك حكومەتى ئێرانى سەڵاحەدین بەهادینى بەتۆمەتى دەستگیركرد لەنێوزینداندا شایەتى ئەوەى دابوو كە ناسرى سوبحانى كاربۆ ئیخوان دەكات ، هەربۆیەش ئێران ئەم سۆفیە سەركزە ى ئازاد كردوو ڕەوانەى سعودیەشى كرد ، سەرەنجام ناسرى سوبحانى لەلایەن ئێرانەوەدەستگیر كراو ئیعدامى كرد ، ئەمەیە ئەو پیاوەى كە پشتى لەهاوڕییەكى چەندین ساڵى كرد تەنها لەپێناو بەرژەوەندیەكى تەسكى خۆیدا ، ئیدى دەبێت چى لێ چاوەڕێكەین ؟

سەیرە ئەو پیاوە گەمژەیەى دارەدەستى ئیخوان ئمڕۆ دەبێتە كۆیلەى مەسعودبارزانى فیرعەونە چكۆلى كوردستان ، پیاوێك كە وشەیەك بۆشەهیدەكانى هەڵەبجەى لەدەم نەهاتەدەرەوەو بۆقودس شینى كرد ، دەبێت بیسەلمێنیت كە سەڵاحێكى نا دادپەروەو خۆفرۆش و گەمژەیە ، سەڵاحى ناسەلاح و بكوژى ناسرى سوبحانى كۆنە هاوڕێى پاڵپشتى دەسەڵاتێكى مافیایى دەكات و پشت دەكاتە خەڵك ، ئەمەیە ڕووە ڕاستەقینەكەى ئەو سۆفیە سەركزە ، دیارە یەكگرتوو لەبیرى چوو كە پارتى سەهۆلى بەپشتى ئەندامەكانیەوە بەست و دەمارى سست كردن ؟ دیارە سەڵاحەدینى دور لەدین لەم پاڵپشتى كردنەیدا بۆ مەسعودى فیرعەون پێمان دەڵێت كەهەر جەنابیشى دەستى لەپشتى ڕووداوەكەى بادینانەوەبوە كە چەند ساڵێك پێش ئێستا پارتى لەبادینان لەدژی حزبەكەى ئەنجامى داو قەتڵوعامى كردن؟ باشە باسەڵاحەدینى ئیخوان موسلمین پێمان بڵێت لەكوێ ى ئیسلامدا هاتوە كە بڵێت با ئیسلام بەرگرى لەدەسەڵاتێكى بكوژو مافیا بكات ؟ ئەوەكێ یە كەخەڵكى كورد قەتڵوعام دەكات ؟ ئەوەكێ یە كەچەندین ساڵە گەنجى كوردى بێسەروشوێن كردوە ؟ئەوەكێ یە كە پارەى خەڵكى دەخوات ؟ ئەوەكێ یە كە دیسكۆو باڕ دروست دەكات ؟ ئەوەكێ یە كە نێوماڵى كورد تاریك دەكات ؟ بێگومان مەسعودو جەلال ، ئەى خێرە سەڵاحەدینى خۆفرۆش بەرگرییان لێدەكات ؟ دەبێت ئەم نهێنیە چى بێت كەلەم ساتەدا سەڵاحەدینى نادادپەروەر دەبێتە كۆیلەى مەسعود ؟ باسەڵاحەدین پێمان بڵێت بۆچى ماوەى چەند ساڵە درۆشمى ڕیفۆرمى بەرزكردوەتەوە ؟ ئەى بۆچى ئمڕۆ خۆى لێ لادەدات ؟

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە