ئاگادارییه‌ک له کوردستانپۆسته‌وه سه‌باره‌ت به تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان
Tuesday, 25/05/2010, 12:00
کوردستانپۆست ناوی راسته‌قینه‌ی بکوژی سه‌رده‌شت عوسمانی له لایه.
کوردستانپۆست به‌م کورته ئاگادارییه هه‌موو لایه‌ک ئاگادار ده‌کاته‌وه، که ئه‌مڕۆ زانیاریی ته‌واومان سه‌باره‌ت به چۆنێتی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسمان به ده‌ست گه‌یشتووه، زانیارییه‌کانیش 100% راستن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به پێویستمانزانی ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه بخه‌ینه به‌ر چاوی هه‌موو لایه‌ک:
1) بکوژی سه‌رده‌شت ئامر فه‌وجێکی پارتییه و سه‌ر به پاراستنه.
2) ئه‌و سه‌یاره‌یه‌ی که باسی لێوه‌ده‌کرا، له سه‌ڵاحه‌دین بینراوه.
3) چه‌ند که‌سێک له ستافی کوردستانپۆست ئاماده‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ کوردستان و به‌ڵگه‌کان بخاته روو، راسته‌وخۆ ده‌ست بخاته سه‌ر بکوژی سه‌رده‌شت عوسمان، هاتنه‌وه‌مان ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا ده‌بێت:
* سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ خۆی په‌یمانی داوه که به‌دواداچوون بکات له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه و لیژنه‌یه‌ک بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێکده‌هێنێت، ئێمه داوا له سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌ین، که له ته‌له‌فیزیۆن و راگه‌یاندنه‌کانیاندا سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه رایبگه‌یه‌نێت، که مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانمان نابێت.
* لێکۆڵینه‌وه‌کان نهێنی نه‌بێت و رۆژنامه و راگه‌یاندنه‌کانی پارتیی و حکومه‌ت کراوه ده‌بێت و رۆژانه هه‌واڵه‌کان رابگه‌یه‌نن و رێگا بدرێت که ئێمه‌ش به‌بێ سانسۆرکردن ئازادانه قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین.
* رێگا بدرێت له‌گه‌ڵ ستافی کوردستانپۆستدا په‌یامنیری واشنتن پۆست، نیۆرک تایمس، گاردیانی ئینگلیزیی، که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی الجزیره و چه‌ند که‌ناڵیکی ته‌له‌فیزیۆنی دیکه ، که ئێمه خۆمان په‌یوه‌ندییان پیوه ده‌که‌ین، ئه‌وانه ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه بن و رۆژانه له‌گه‌ڵماندا، لێکۆڵینه‌وه‌کان بگوێزنه‌وه، تا لێکۆڵینه‌وه‌که ته‌واو ده‌بێت.
* ئێمه به‌ڵگه‌وه ده‌یسه‌لمێنین که خودی مه‌سرور بارزانیی، تاوانباری یه‌که‌مه، سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌بێت وه‌کو هه‌موو هاوڵاتییه‌ک ته‌سلیمی دادگای بکات و له کاره‌که‌ی دووری بخاته‌وه.
تێبینی: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که ئیستا له رۆژنامه و سایت و ته‌له‌فیزیۆنه‌کاندا بڵاوده‌کرێته‌وه گوایه دوو که‌سیان گرتووه، که ده‌ستیان له تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسماندا هه‌یه، هه‌مووی سیناریۆی دروستکراون و بڕوایان پێمه‌که‌ن، پاراستن ده‌یه‌وێت به‌و شیوه‌یه رووی راسته‌قینه‌ی فڕاندن و تیرۆرکردنه‌که بشارنه‌وه و به‌ره‌وه ئاڕاسته‌یه‌کی دیکه‌ی به‌رن، به‌تایبه‌تی ئه‌و هه‌واڵه‌ی که سایتی رووبه‌ر و رووداو نێت بڵاویان کردۆته‌وه، ئه‌و دووسایته له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنه‌وه یارمه‌تیی ده‌درێن و سیناریۆکان دروست ده‌کرێن
له کۆتاییدا ئێمه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی مه‌کته‌بی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمین، به پیویستمان نه‌زانی ناوی ئه‌و بکوژه بڵاوبکه‌ینه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست