دەزگای دژەتیرۆر..سەرچاوەی زانیاریەکانی
Saturday, 19/03/2011, 12:00
یەکێك لەو دەزگا نایاساییانەی ئەمڕۆ لەتە حکومەتەکەی بەرهەم بەشێوەیەکی فعلی بەڕێوەدەبات دەزگای دژەتیرۆرە کەدەزگایەکی نەك حیزبی بەڵکو تایبەتە بەبنەماڵەیەك کەلەژێر هیچ یاسایەکدا کارەکانی ئەنجام نادات دەزگا یاسایییەکانیشی خستۆتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە ولەئەرکی ڕاستەقینەی خۆی لایداون
ئاسایشی بەشەکەی یەکێتی ودەزگای زانیاری ئەمڕۆ ئەرکیان بۆتە کۆکردنەوەی زانیاری بۆ دەزگای دژەتیرۆری بنەماڵە ولەژێر ڕۆشنایی ئەوزانیاریانەدا دژەتیرۆر هەڵدەسێت بەئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانیان،دەست نیشان کردنی کەسان وگروپ ولایەنەکان لەلایەن دەزگای دژەتیرۆرەوە دیاری دەکرێت وئەرکی ئەوانیش کۆکردنەوەی زانیاری وداپۆشینی کارە نایاساییەکانیانە
یەکێك لەودەزگایانەی زۆرترین خزمەت بەدەزگای دژەتیرۆ ئەکات لەکۆکردنەوەی زانیاری دەزگای زانیاریە بەهۆی بوونی محتەکانی دەزگای زانیاری لەزۆربەی شارووشارۆچکەکانی هەرێم بەتایبەتیش لەکەرکوك وبەغدای پایتەخت وهەربۆشەرعیەت پێدانیشیان لەڕاگەیاندنەکانی تاڵەبانیەوە بەتایبەتیش کوردساتی هێرۆوە گرنگیەکی تایبەتیان پێ ئەدرێ ودەیان کەنە پاڵەوانی پاراستنی ئاسایشی هەرێم لەکاتێکدا ئەمان تەنها ئەرکیان هەڵکوتانە سەر ئەو کەس وشوێنانەیە کەدیاری کراوە بۆیان،ئەوەی جێگای سەیرووسەمەرەشە هەرئەم دەزگا نا شەرعیەیە یاساکانی حکومەت بەکار دەهێنی بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان ولەناوبردن وبێ سەرو شوێن کردنی ئەو کەسانەی خۆیان مەبەستیانە .یاسای تیرۆری ساڵی ٢٠٠٦چەکی دەستی دژەتیرۆرە بۆ دروست کردنی تۆمەتی نادروست بۆئەوانەی دەسگیردەکرێن چونکە لەژێر ئازاردانێکی جەستەیی زۆر تاڕادەی دەست درێژی کردنەسەری ناچاریان دەکەن کەواژۆی تاوانێك بکەن کەئەنجامیان نەداوە
بەرهەم ساڵح یەکێکە لەوتاوانبارانەی کە زۆر باش ئاگادارە کەئەم دەزگایە لەلایەن کێوە بەڕێوە دەبرێت کە نەوجود بۆ حکومەتەکەی دائەنێن نەبۆیاسا نەبۆ شەخسی خۆشی بەڵام بەرهەمی ترسنۆك ناوێرێ بەڕاشکاوانە دان بنێت بەوەدا کە ئەم تەنها بەشکلی سەرۆکی لەتە حکومەتەکەی یەکێتیە وبەڕێوەبەری ڕاستەقینە دەزگای دژەتیرۆرە کەلاهور وهێرۆ بەڕێوەی دەبەن وحاکم قادرو حەسەنی گەچکارو خەسرەوی داوێن پیس ودزو بەرهەمی ترسنۆك یان وەك خزمەتکارێکی ئەم دەزگایە بەکار دەهێنن بۆ پاراستنی بەرژەوەندی ومانەوەی بنەماڵەی تاڵەبانی خائین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست