رونكردنەوەیەك
Friday, 03/07/2009, 12:00
بەرێزان لە (كوردستان پۆست)، لە 28/06/2009 بەرێز مامۆستا تەها ئەحمەد، رونكردنەوەیەكی سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی وتەیەكی خۆی بڵاوكردۆتەوە كە لە رۆژی 24/06/2009 لە پاشكۆی (بەرەوگۆران)ی رۆژنامەی رۆژنامە لە لاپەرەی (خەڵك و گۆران) بڵاوكراوەتەوە، بەرێزیان ئەوە رەتدەكەنەوە كە ئەوقسانەی لە رۆژنامەكەماندا بڵاوكراوەتەوە قسەی ئەو بێت و لەم روەوە تەواوی ئەو وتانەی كە بڵاوكراوەتەوە بە بێ بنەما لەقەڵەم دەدات، ئەمە لە كاتێكدا ئێمە، ئێوە و خوێنەران و مامۆستای بەرێزیش دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ دەسكاریەكی وتەكانی مامۆستا تەها مان نەكردووە و وەكو خۆی بڵاومان كردۆتەوە، وتەكانی ئەویش لەم لاپەرەیەدا(خەڵك و گۆران) زۆر كورتە و جێی ئەوە نابێتەوە كە ئێمە یاری بە ووشە بكەین و قەسكانی بەرێزیان ئاوەژوو بكەین.
ئێمە نازانین بەرێز مامۆستا تەها ئەحمەد، دوای بڵاوبنەوەی قسەكانی لە رۆژنامەدا پاشگەز بۆتەوە یان فشاریان بۆ هێناوە كە ئەم رونكردنەوە یە بدات، بەڵام ئێمە تەنیا ئەركێكی رۆژنامە وانیمان ئەنجامداوە نە زیاتر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست