کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌كێتى و پلنێۆم و تاوڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕێوى........

Friday, 29/01/2010, 12:00


پلنێۆمه‌كه‌ى یه‌كێتى له‌ ئاهه‌نگێك ئه‌چو مه‌لاى نه‌زان عه‌ریفه‌كه‌ى بوبێت . بوه‌ به‌ خوێنه‌كه‌ى سیا وه‌حش له‌ كۆڵ ئه‌م خه‌ڵكه‌ ڕه‌ش و ڕوته‌ى ئه‌م هه‌رێمه‌ نابێته‌وه‌.
تا ئه‌مرۆش ئاسه‌وارى ئه‌م ڕاپۆرته‌ وپلنێۆمه‌كه‌ ماوه‌ چه‌ند ڕۆژێك بوو‌ شه‌ڕى ڕاگه‌یاندن خه‌ریك بو ئاسایى ئه‌بوه‌ هه‌رچه‌ند یه‌كێتى جار جار له‌ میدیا ڕو زه‌رده‌كانیانه‌وه‌ هه‌ر خه‌ریكى خۆش كردنى ئاگرن و ناتوانن ڕۆژ بگوزه‌رێنن به‌بێ بونى پشێوى و شه‌ڕ وا مه‌لا به‌ختیار باوه‌شێنى خه‌لوزه‌كه‌ ده‌كات تا بگه‌شێته‌وه‌ ، له‌ ڕۆژنامه‌ى ده‌ستوردا ئه‌ڵێت ئه‌و ڕاپۆرته‌ى‌ كه‌ هه‌ڵلایه‌كى گه‌وره‌ى نایه‌وه‌ ده‌سكاریم كردوه‌ ئه‌گه‌ر نه‌رمترم نه‌كردبێت ڕه‌قترم نه‌كردوه‌ ؟باشه‌ سكرتێرى گشتى پرسیارێك ئایا خۆت راپۆرته‌كه‌ت نوسیوه‌ و خوێندویتیه‌وه‌ یان به‌شێوه‌یه‌كى تر ئایا مه‌لا له‌كویێ ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ى ڕاپۆرته‌‌دایه‌؟گه‌ر تاڵه‌بانى نوسیویه‌تى چۆن مه‌لا ئه‌توانێ ده‌سكارى بكات ؟ ئه‌ى ئه‌گه‌ر بیره‌وه‌رى تاڵه‌بانیه‌ مه‌لا و عیماد و فۆاد چۆن چى ده‌كه‌ن له‌م بیردۆزه‌دا ؟ ئه‌مه‌ مێژوه‌ ئه‌ى مێژو نابێت ڕاست گۆیى تیابێت ئه‌گه‌ر مێژوه‌ چۆن ئه‌توانن گۆڕانكارى تیادا بكه‌ن وئاوه‌ژویان بكه‌نه‌وه‌ و هه‌ر یه‌كێك به‌ هه‌واى هه‌وه‌سى خۆى وه‌ك لاستیك كێشى بهێنێته‌وه‌ ؟
پلنێۆم له‌یه‌كێتیدا بریتى یه‌ له‌ وتى وتى و پیاهه‌ڵدان و چه‌پڵه‌ ڕێزان له‌ دواى پلنێۆم ڕاپۆرته‌كه‌ى هێنرا كردیان چه‌كێك بۆ شه‌ڕى ڕاگه‌یاندن ، پاشان لێى په‌شیمانن كه‌زانیان به‌هه‌ڵه‌دا چون وزۆریش له‌سه‌ریان ده‌كه‌وێت چونكه‌ مێژو له‌ ته‌نها رۆیای سكرتێرێكى گشتى یه‌وه‌ نابینرێ و به‌هه‌ڵه‌داوان وهه‌ریه‌ك له‌ ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بۆچونى خۆیان به‌یان ده‌كه‌ن ته‌نها تاڵه‌بانى نه‌بێت : به‌ڵام تاڵه‌بانى كوردێكه‌ له‌ دوو جه‌ژنه‌ بوه‌ و بۆمان هه‌یه‌ بڵێن تازه‌ له‌ دواى باران فه‌ره‌نجیت بۆچیه‌ سكرتێرى گشتى !!
عیماد احمد ئه‌لێت: ئه‌و راِپۆرته‌ى هه‌موى قسه‌ى تاڵبانى نین !
فۆاد معسوم ئه‌ڵێت : ڕاپۆرته‌كه‌ى تاڵبانى هه‌موى گوته‌ى خۆیه‌تى وكه‌س بۆى نیه‌ ده‌سكارى بكات !!
مه‌لا به‌ختیار ئه‌لێت : ده‌سكارى ڕاپرۆته‌كه‌م كردوه‌ ئه‌گه‌ر نه‌رمم نه‌كردبێت ڕه‌قترم نه‌كردوه‌ !!
ده‌مێكه‌ كوردستان پۆست ماهیه‌ تى تاڵه‌بانیان بۆ ده‌ركه‌ وتوه‌ به‌ خه‌ڵه‌فاو ناو زه‌ندیان كردوه‌ . دیاره‌ لێره‌دا به‌ ده‌لیله‌وه‌ خۆیان ئه‌یسه‌لمێنن كه‌ تاڵه‌بانى له‌ كابرایه‌كى خه‌له‌فاو سازش كار و درۆزن ونه‌فام زیاتر نیه‌ و ڕه‌نجده‌ره‌ له‌ پێناو ده‌سكه‌وتى بنه‌ماڵه‌یی دا .
كه‌س نازانێ ئه‌م ڕاپۆرته‌ ده‌ست نوسى كێیه‌ وا هه‌ریه‌ك به‌ خواستى دڵى خۆى وشێوه‌ى بیركردنه‌وه‌ى دایده‌ڕیژێته‌وه‌ شیكارى بۆ ده‌كات .
یه‌كێتى و تاڵه‌بانى مێژوى كوردیان كردۆته‌ یارى مناڵان هێنده‌ى یه‌ك مسقاڵه‌ زه‌ره‌ رێز بۆ مێژوه‌كه‌ى بۆ میله‌ته‌كه‌ى دانانێن.
كاتێ هاتنه‌ سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ى له‌ میدیا درۆزنه‌كانیاندا ئه‌ت وت هه‌نگوینیان له‌ كلۆره‌ داردا دۆزیوه‌ته‌وه‌ نان و پیازیان پێوه‌ ده‌خوارد ئه‌هاتنه‌ خواراوه‌ به‌شان و باڵى تاڵه‌بانى ونه‌وه‌كانى و شۆرشه‌ پڕ شه‌رمه‌ زاریه‌كه‌یدا كه‌ بۆته‌ خه‌لیفه‌ى عه‌باسیه‌كان له‌ هه‌وڵدایه‌ پۆست ببه‌خشێته‌وه‌ به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌و خانمى یه‌كه‌مى عێراق دا .
سكرتێرى گشتى به‌ نیازه‌ دواى مردنشى نه‌هێڵیت هه‌وایه‌كى پاك هه‌لمژین دور له‌ خیانه‌ت و دزى ژیان بگوزه‌رێنین .
ئه‌م ڕاپۆرته‌ ڕۆژێ ئه‌یخوسێنین و ڕۆژێ نه‌رمى ئه‌كه‌ن ڕۆژێ زبرى ئه‌كه‌ن .پاشان ئه‌م ڕاپۆرته‌ بۆ كوێ ئه‌ڕوات كێ ئه‌یخوێنێته‌وه‌ ؟
ترسى ئه‌وه‌م هه‌یه‌ ئه‌م ئه‌ندامى سه‌ركردیاتیانه‌ دواى ڕاپۆرته‌كه‌ كارو فرمانیان بۆ نه‌مێنێته‌وه‌ ئه‌بێ دانیشن تاوڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕێوى بكه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە