کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه‌بانی ناپاکێکی مۆدرن ...

Tuesday, 17/03/2009, 12:00


ئه‌و قۆناخ به‌سه‌ر چوو قسه‌و وشه‌ی نوسینه‌کانمان ، له‌ سنوری بڤه‌کانی ده‌سه‌لات ،سه‌رۆک ،حزب نه‌خولێته‌وه‌ ، قۆناخێک ده‌ستی پێ کردوه‌ ، که‌ده‌بێت ئه‌و پیرۆزیه‌ ‌ده‌ستکردانه‌ی بۆ ئه‌م سه‌رۆکانه‌ دروستبوه‌ تێک بشکێنرێت و خه‌لک بتوانیت ئازادانه‌ بیرورا کانی له‌سه‌ر هه‌موو تاکێکی ئه‌م کۆمه‌له‌ له‌هه‌ر ئاستێک بێت ، ده‌رببڕێ .
ڕێکه‌وت نیه به‌و قوربانیه‌ بێ ئه‌ژمارانه‌وه‌‌ ئێمه‌ خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو شکست و له‌ده‌ستدانی هه‌ڵی زیڕینین . سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌و لوتکه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌لات و مافیابونی پۆلێک به‌رپرس و تێکدانی شیرازه‌ی کۆمه‌ل و دۆرانی چه‌ندین په‌روه‌ندی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی وگه‌شه‌کردنی گیانی هه‌لپه‌رستی و تێک شکانی که‌سێتی تاکی کورد ....به‌شێکی گرنگی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بێده‌نگیه‌ی خه‌لک به‌ گشتی و رۆشنبیرانی کورده‌ ، که‌خه‌م ساردانه‌ خاڵه‌کان له‌سه‌ر وشه‌کان دانانێت ، بۆیه‌ به‌روبومه‌که‌ی ڕۆژ له‌دوای رۆژ وا ده‌یبینین .
زۆر جار گوێ بیستی ئه‌وه‌ ده‌بم وده‌لین (تاڵه‌بانی و بارزانی) یان به‌رپرسه‌کانی تر خه‌باتیان کردوه‌ پێویسته‌ ڕێزیان بگیرێت ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئه‌وان خه‌باتیان کردبێت و ئه‌م میلله‌ته‌ قوربانی به‌سه‌دان هه‌زار خۆشه‌ویستی خۆی نه‌دابێت!!؟؟ . ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌وان 18 ساله‌ به‌ خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان سه‌رجه‌م ده‌زگا و ده‌سه‌لاته‌ هه‌ستیاره‌کانیان قورخ کردۆته‌وه‌ ، بۆ خۆیان و ولاتیان له‌ناو ولات دروست کردوه‌ . که‌چی به‌ هه‌زاران تاکی قوربانی ئه‌م گه‌له‌ش ده‌به‌ئاستی ئه‌وان گیانی خۆی وبنه‌ماله‌که‌ی کردۆته‌ ڕیگای ڕزگاری و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی ، که‌چی کۆڵه‌مه‌رگ ئاسا ژیان ده‌گوزه‌رێنێ . خالێکی تریش ئه‌وه‌یه‌ هه‌له‌ی ئه‌م به‌رپرسانه‌ ، بۆته‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی باجی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بده‌ین ، 50 سالیشه‌ به‌رده‌وام ، بۆ ساتیكیش هه‌ستیان به‌وه‌ نه‌کردوه‌ که‌ به‌شێک له‌ و شکستانه‌ی ئه‌م گه‌له‌ توشی بووه‌ ، ئه‌وانیش لێی به‌رپرسن . ده‌بێت دانیش به‌وه‌ دابنێین که‌ به‌شێک له‌شکسته‌کان له‌توانای که‌س دانیه‌ . به‌لام ره‌خنه‌که‌ی ئێمه‌ له‌وه‌دایه ده‌خولێته‌وه‌ ‌ ئه‌زمونی سیاسی 50 ساڵه‌یان ، نیشانی دا ئه‌م به‌رپرسانه‌ ناتوانن سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێننن و پێویسته‌ بوار بده‌ن خه‌لکانی تر بێته‌ مه‌یدانه‌وه‌ وئه‌و هه‌موو کۆت وبه‌ند و قورخکردنه‌ی ده‌سه‌لات و ئابوری کۆتایی پێ بێێن بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌مێژوودا ناشیرین نه‌بن .
لێره‌شدا نامه‌وێت بچمه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که ‌واده‌بینن (تاله‌بانی) چ نه‌وه‌یه‌کی سیاسی له‌نمونه‌ی(عومه‌ر فه‌تاح) بۆگه‌وره‌ کردوین که‌ سه‌رباری 10 سالی پڕ له‌شکست و گه‌نده‌لی و که‌م وکورتی و تاواندا ، که‌له‌بڕی ئه‌وه‌ی بدرێته‌ دادگا ، ته‌نیا له‌پۆستی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت لادراوه‌ کراوه‌ته‌ کارگێری مه‌کته‌ب سیاسی ، که‌چی مانی گرتوه‌ و ناز له‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌ نه‌گبه‌ته‌ ده‌کات گوایه‌ زولمی لێ کراوه‌ ؟؟ ناشمه‌وێت بچمه‌سه‌ر ئه‌و هه‌مووهه‌له‌ سیاسیانه‌ی(بارزانی وتاله‌بانی) له‌سه‌ر دروستکردنه‌وه‌ی عیراقی نوێ و له‌ده‌ست دانی هه‌لێکی زیڕینی تر بۆکورد ، که‌دڵنیام ده‌بێت ئه‌م گه‌له‌ سه‌رله‌نوێ باجێکی تری پڕ له‌ قوربانی بێ ئه‌ژمار له‌ خۆشه‌ویستانی بدات تا کاروانه‌که‌ بگاته‌ ئامانج .
ده‌شزانم یه‌کێتیه‌کان(خه‌تی گشتی) ناو هێنانی (تاله‌بانی) به‌ (ناپاکی مۆدرن)له‌به‌رامبه‌ر که‌یسی کۆمه‌لکوژی کوردا ، به‌ سوکایه‌تیه‌کی گه‌وره‌ ده‌زانن ، بێ ئه‌وه‌ی دور له‌سۆز ، به‌ هزر لێکدانه‌وه‌ بۆ وشه‌کان بکه‌ن و ئه‌و هه‌سته‌یان بجولێت که‌ سه‌رۆکه‌که‌یان چ گورزێکی سیاسی و سوکایه‌تی گه‌وره‌ ، له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه‌ به‌ کورد به‌گشتی و بنه‌ماله‌ی قوربانیان ده‌کات . دلنیاشم له‌م چرکه‌ ساته‌ی ململانی نێو یه‌کێتی هه‌یه‌ ، چه‌ندین چیرۆک و تۆمه‌تمان بۆ ڕێز به‌ند ده‌کرێت ، چونکه‌ پارتی ویه‌کێتی ئه‌ندامانی خۆیان وه‌ک ده‌روێش په‌روه‌رده‌ ڕاهێناوه‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان بنوسێت ،ئه‌وا کۆمه‌لێک وته‌ی سواوی بۆ ڕێز ده‌که‌ن . به‌لام هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م چه‌ند دێره‌ نوسینه‌ ته‌نیا وته‌نیا ، سالیادی کۆمه‌لکوژی کورده‌ (هه‌له‌بجه‌یه‌) و ده‌مه‌وێت ویژدانم ئاسوده‌ بکه‌م و ئازاره‌کان له‌دڵ وده‌رونه‌وه‌ ده‌رببڕم له‌به‌رامبه‌ر هه‌زاران شه‌هیدی وه‌ک حه‌زره‌تی عومه‌ر خاوه‌ر، وه‌ ته‌نیا وته‌نیا وه‌ک رایه‌کی ئازاد ده‌ری ده‌بڕم وخۆم لێی به‌رپرسم .
که‌گه‌یشتمه‌ ئه‌و ئه‌ورپایه‌ زۆر به‌ خولیای ئه‌وه‌ بوم که‌مێک به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆم و پشویه‌ک بده‌م و درێژه‌ به‌ خوێندن له‌ به‌شی مێژوو بده‌م ، به‌ڵام هه‌یهۆ که‌ی به‌رپرسانی ئه‌م نیشتمانه‌ بواربه‌و خه‌ڵکانه‌ ده‌ده‌ن ، که‌ له‌گه‌ل ئازاره‌کانی قوربانیان و خه‌لکه‌ هه‌ژاره‌که‌ی ده‌ژیت ، دوره‌په‌رێز بێت و ئه‌و ته‌مه‌نه‌ که‌مه‌ی ماویه‌تی به‌دوای خۆشی و ئاره‌زوه‌کانی خۆی دا بچێت .
چه‌ند مانگێک نه‌بوو گه‌یشتمه‌ سوێد ، (ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی) هاوشارم ته‌له‌فۆنی کرد و وتی سکالامان له‌سه‌ر (خه‌زره‌جی) تۆمارکردوه‌ ، پێویستمان به‌هاریکاری هه‌مو لایه‌کتانه‌ ‌ ، ئیتر هه‌موی ماوه‌یه‌کی چه‌ند ڕۆژێکی پێ ‌چوو ، ده‌نگۆی ئه‌وه‌ ‌ بلاو بۆوه‌ که‌(پارتی ویه‌کێتی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی) 3 نامه‌یان بۆدادگای دانیمارک نوسیه‌ ، که‌ ئه‌م جه‌لاده‌ کۆمه‌لکوژیه‌ کورده‌ ، په‌پۆله‌یه‌کی به‌عسه‌ ، نه‌وه‌ک ئه‌ژدیهاکه‌که‌ی !!!؟ له‌ناخه‌وه‌ هه‌ژاندمی و ته‌کانی زیاتری پێ دام که‌زیاتر بچمه‌ ناو ئه‌و گروپه‌وه‌ که‌ده‌یانه‌وێت کۆتایی به‌بریاردانی سیاسی جۆتێ حزب له‌ سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ک بده‌ن. ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی ناپاکه‌ مێژویه‌ی ئه‌م 3 پارته‌ ، له‌م کات و سه‌رده‌مدا رسوایه‌کی باشی لێ هاته‌ ئاراوه‌ ، که‌ده‌بێت ئه‌وه‌ بلێێن ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای ئه‌و ناره‌زایتیه‌ بوو که‌دژ به‌وده‌سه‌لاته‌ ده‌ستی پێکرد و ‌به‌رده‌وامه‌ به‌ شێوازی گه‌وره‌تر و به‌رفراوانتر ، وه‌ سنور دانانێک بوو بۆ بریاردانی ئه‌م 2 حزبه‌ که‌له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له‌یه‌ک ته‌نانه‌ت ده‌یانویست له‌ئه‌وڕپاش بیده‌ن ، یان ده‌توانین بلێێن ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای جیابونه‌وه‌ی بوێرانه‌ی ده‌نگی کورده‌کانی هه‌نده‌ران بوو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م 2 پارته‌ که‌چیتر نه‌ک قه‌ده‌ری خۆیان ته‌سلیمیان ناکه‌ن به‌لکو هه‌لوێستیش له‌به‌رامبه‌ریان وه‌رده‌گرن ، که‌ده‌بێت ئه‌وه‌ش بلێێم سه‌رباری نامه‌ ناردن بۆدادگا ، پێویسته‌ بۆ مێژوو ، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی سکالایان له‌ سه‌ر جه‌لادی کۆمه‌لکوژی کورد(خه‌زره‌جی) تۆمار کردبوو ، به‌ شیوازی جۆراو جۆر(هه‌ره‌شه‌ و داوایان لێکرا) ده‌ست له‌ سکالا کردنه‌که‌یان بکێشنه‌وه‌ . پێم وایه‌ ئه‌وه‌ ئه‌رکی ئه‌و پۆله‌ ده‌نگه‌ بوێره‌ی دانمارکه‌ ، که‌ ناوی ئه‌و به‌رپرسه‌ حزبیانه‌ ئاشکرا بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو وه‌ک ئه‌وه‌ی رویداوه‌ بینوسته‌وه‌ .
زۆربه‌مان له‌و باوه‌ره‌ بووین که‌ ئاشکرابونی ئه‌م رسوایه‌ گه‌وره‌یه‌ ی ئه‌م 3 پارته‌ و ببێته‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ کۆتایی به‌ داکۆکیکردن له‌و تاوانباره‌ بهێننن ، یان ‌به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌که‌ونه‌ پشتگیری ئێـمه‌ ئه‌وا دژایه‌تیشمان نا‌که‌ن . که‌چی ماوه‌یه‌ک دواتر ، هه‌والی ئه‌وه‌ بلاو بۆوه‌ که‌ (تاله‌بانی) نامه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ دادگای دانیمارک ناردوه‌ ، که‌ئه‌و جه‌لاده‌ کۆمه‌لکوژیه‌ کورده‌ مڕۆڤێکی بێتاوانه‌ ، باشم له‌بیره‌ و باسیان کرد که‌ له‌دادگا نامه‌ ناپاکیه‌که‌ی تاله‌بانی خوێنرابۆوه‌ ، سه‌رجه‌م کورده‌کان سه‌ری خۆیان شۆر کردبۆوه‌ تنۆک تنۆک ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاریان له‌به‌رامبه‌ری تکاندبوو . دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک دواتریش (تاله‌بانی) له‌دیدارێکی له‌ گه‌ل ڕۆژنامه‌یه‌کی کوێتی دوباره‌ ئاسا داکۆکی له‌ خه‌زره‌جی کردبووو هه‌موو ئه‌وانه‌ی سکالاکه‌ری سه‌ر ئه‌م جه‌لاده‌ش بون به‌ پیاوی به‌ عس و PKK له‌قه‌له‌م دابون . ئه‌م 2 هه‌لوێسته‌ی تاله‌بانی ، هه‌موو کات ، وه‌ک ده‌نگی ئه‌و زنجیره‌ ده‌بابانه‌ی به‌ عس که‌ بارزانی له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی حزب و سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی خۆی هه‌ولێری پڕ کرد له‌ سوپای ئه‌نفال و کیمیاباران ، قه‌تاو قه‌ت ئه‌و چرکه‌ساته‌ پڕ له‌ئازارانه‌م له‌یاد ناچێت .
ده‌بێت لێره‌دا ئه‌وه‌ش بلێین زۆر به‌ده‌گمه‌ن کادیرانی یه‌کێتی له‌هه‌موو ئاسته‌کان چ له‌ پالتالک و یان له‌کۆرگێران داکۆکی له‌و هه‌لوێسته‌ شه‌رمه‌زاریه‌ی تاله‌بانی کردبێت ئه‌وه‌نده‌ی به‌نده‌ بزانم به‌س ‌(فۆئاد مه‌عسوم)
ئه‌م هه‌لوێسته‌ ناپاکیه‌ی (تاله‌بانی) له‌به‌رامبه‌ر داکۆکی کردن له‌ خه‌زره‌جی بوه‌ هۆکار ی هه‌ره‌ سه‌ره‌کی که‌ زیاتر به‌دوای مه‌سه‌له‌ی کۆمه‌لکوژی گه‌له‌که‌م دابچم . هه‌ڵه‌ش ‌ نیه‌ بلێم زاده‌ی ئه‌و ره‌فتاره‌ی تاله‌بانی ونامه‌ی ناپاکی ئه‌م 3 حزبه و که‌یسی خه‌زره‌جی ، بوه‌ هۆکاری هه‌ره‌ سه‌ره‌کی که‌ ده‌یان تێکۆشه‌ری ئه‌م گه‌له‌ ،له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌ورپاو ئه‌مریکاو ئوسترالیاو کوردستان ، هه‌ستیان کرد ڕێکخستنی ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌ به‌رفراوانه‌ی خه‌لک له‌ رێکخراویک یان ناوه‌ندێک کۆبکرێته‌وه‌ .که‌ده‌ره‌نجامه‌که‌ی ناوه‌ندی چاکی لێ هاته‌ ئاراوه‌ .
تاله‌بانی سه‌رباری ئه‌وه‌ی بوه‌ پارێزه‌رێکی هه‌ره‌ به‌هیزی خه‌زره‌جی هاوکات به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی به‌ ده‌ست ئێمه‌ له‌زاری کۆمیته‌ی به‌ گه‌رخستنی دادگایی کردنی خه‌زره‌جی ده‌گه‌یشت ، که‌(تاله‌بانی و ئه‌یاد عه‌لاوی) لای ئه‌مه‌ریکیه‌کان ، زۆر داکۆکیان له‌ خه‌زه‌ره‌جی کردبوو تا له‌ده‌ست دادگای دانیمارک رزگاری بکه‌ن ، سه‌ره‌نجامیش له‌ یاریه‌کی موخابه‌راتی له‌نێوان (ئه‌مه‌ریکاو دانیمارک)له‌ ڕۆژێکدا هه‌واڵی ئه‌وه‌ بلاو بۆوه‌ که‌ خه‌زره‌جی هه‌لاتوه‌ و ماوه‌یه‌کیش دوای ئه‌م هه‌لاتنه‌ی لای (بارزانی) میوان بوه‌ ، به‌مه‌ش بارزانیش ئه‌گه‌ر له‌چه‌ند شوێنێک ئاماژه‌ی به‌وه‌کردبوو که‌ ئه‌و زۆر داوایان لێکردوه‌ داکۆکی و نامه‌ی بێ تاوانی بۆ بنێریت ، ناراستگۆیی بونی خۆی به‌دیارخست و به‌ شی خۆی له‌ناپاکی له‌سه‌ر ئه‌م که‌یسه‌ به ‌رده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر به‌راستی له‌کاتی هه‌لاتنه‌که‌ لای ئه‌و بۆ ماوه‌یه‌ک دالده‌ درابێت .
ئه‌م هه‌لوێستانه‌ی ‌ تاڵه‌بانی له‌سه‌ر ئه‌م جه‌لاده‌ کۆمه‌لکوژیه‌ کورده‌ ، بوه‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ گه‌وره‌ترین به‌لگه‌ی مێژویی و له‌دادگایه‌کی ئه‌ورپی له‌ده‌ست کورد بچێت ،چونکه‌ پۆلیسی ئه‌م ولاته‌ به‌لگه‌و دۆکۆمێنته‌کی گه‌لێک زۆریان له‌سه‌ر کۆکردبۆوه‌ و سه‌ردانی چه‌ندین ولاتیان کردبوو و ده‌یان ملیۆن کرۆنیان له‌م که‌یسه‌ ته‌رخان کردبوو،وه‌به‌لگه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یان له‌سه‌ر به‌کۆمه‌لکوژی کورد به‌ده‌ست به‌عس و خه‌زره‌جیه‌کان به‌ده‌ست که‌وتبوو که‌یه‌کێکیان فلیمێکی ڤیدیۆیی بوو کاتێک ‌سالی 2002 له‌یه‌که‌م سه‌ردانم بۆ کوردستان برایه‌کم (کاوه‌نادر) پێشکه‌شی کردین ، که‌ له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کی ده‌یان ئه‌فسه‌ری به‌عس 3 جار ئاماژه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی بونی ده‌کرێت . بۆیه‌ به‌دلنیایه‌وه‌ نه‌ک خه‌زره‌جی وه‌ک جه‌لادێکی کۆمه‌لکوژیی ، له‌بڕی ئازادبونی ئێستا له‌زیندان ده‌بوو، هاوکات گه‌وره‌ترین ده‌ست که‌وتی نه‌ته‌وایه‌تیش بۆ کورد له‌دادگایه‌کی ئه‌وڕپی ده‌هاته‌ ئاراوه‌ ، که‌ کورد روبه‌روی جینۆساید بۆته‌وه‌ . که وه‌ک به‌لگه‌ ده‌توانرا له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ سیاسیه‌ گرنگه‌کان وه‌ک گه‌وه‌رترین به‌لگه‌ به‌کار بهێنرێت ، که‌ مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌ ده‌وله‌تی نه‌ته‌وایه‌تی خۆمان هه‌بێت . ئه‌مه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی میدیاکانی دانیمارکی تاوانی کۆمه‌لکوژی کوردیان هه‌لدایه‌وه‌ لاپه‌ره‌ی رۆژنامه‌ و گۆڤارو مالپه‌ره‌کانیان و سه‌ر شاشه‌ی تێڤێکانیان بوه‌ باس و خواسی تاوانه‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد .
چه‌ندین ساله‌ ئه‌م په‌روه‌نده‌ گرنگه‌ له‌ده‌ستمان چوو ، که‌چی سه‌رباری چه‌ندین هه‌ولی ئاشکراو نهێنی له‌لایه‌ن ناوه‌ندی چاک له‌ دادگاکانی ئه‌وڕپاوه‌ ، به‌لام تائێستا نه‌توانروه‌ به‌هه‌مان ئاست ده‌ستکه‌وتێکی هاوشیوه‌ له‌م روه‌وه‌ بێته‌ ئاراوه‌ ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی داکۆکی کردنی له‌ که‌یسی کۆمه‌لکوژی گه‌لێک زۆر زیاتر بووه‌
له‌ کۆتایشدا ئه‌وه‌ده‌لێێن له‌ ده‌ست دانی ئه‌م هه‌ڵه مێژوی و ناپاکیه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و که‌یسه‌ کرا هیچی که‌متر نیه‌ له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌کانی ئه‌م 2 حزبه‌ له‌ ئاشبه‌تالی پارتی 75 و کوشتاری به‌کۆمه‌لی هه‌کاری و پشت ئاشان و شه‌ری ناوه‌خۆ تیرۆری سه‌دان کوردی به‌شه‌کانی ترو.....

له‌کۆتایشدا ئه‌وه‌ده‌لێین ئه‌گه‌ر بوار هه‌بوو تا سالڕۆژی ئه‌نفال ، قسه‌و باس له‌سه‌ر پاڕیزه‌ر بونه‌کانی تاڵه‌بانی له‌سه‌ر
داڕیژه‌ری بیری ئه‌نفال (وه‌فیق سامه‌رائی)
وه‌زیری به‌رگری عیراق و باوکی ئه‌نفال (سولتان هاشم)
هه‌ولدانی تاله‌بانی بۆ ڕزگارکردنی سه‌رجه‌م فرۆکه‌وانه‌ عیراقیه‌کا ن که‌بێنه‌ شاری سلێمانی نیشته‌جێ بن
هه‌ولدانی تاله‌بانی تابنه‌ماله‌ی سه‌دام بێنه‌ کوردستان و له‌ته‌نیشت ئوردۆگا ئه‌نفاله‌کان و شارو سارۆچکه‌و گونده‌ بۆن له‌ژار بارانه‌کان کۆشکی شاهانه‌و به‌هه‌شت ئاسایان بۆ دابین بکات
عاشق بون و دیوه‌خان پڕبونی به‌رده‌وامی بارزانی له‌گه‌ل ئه‌نفالچیه‌ کورده‌کان
هه‌موو ئه‌و سوکایه‌تی وتاوانانه‌ باس ده‌که‌ین که‌دلنیام به‌رله‌منیش باسکراوه‌ ودوای به‌نده‌ش ده‌یان وسه‌دانی تر درێژه‌ی پێده‌ده‌ن ، چونکه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و 2 حزب و سه‌رۆکه‌ له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌ کۆمه‌لکوژیه‌کانی کورد ده‌یکه‌ن شایسته‌ی ئه‌وه‌ن مه‌دالیای ناپاکێکی مۆدرنیان له‌ یه‌خه‌بده‌ین . ئاخر موشیری حه‌مه‌ چی کردوه‌ وه‌ک خۆفرۆشیک له‌مێژویی کورد ناسراوه‌ ، ته‌نیا پێش سوپای داگیرکه‌ری ئینگلیز که‌وتوه‌ شێخ مه‌حمودی به‌برینداری پێ ناساندون!!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە