وه‌ڵامێك بو قسه نا حه‌قانه‌ی خه‌ندان و كوردستانی نوێ
Wednesday, 13/04/2011, 12:00
چ له دیدی سیاسه‌ته‌وه یان له دیدی شه‌ریعه‌ته‌وه, سه‌یری پێناسه‌ی سیاسه‌ت بكه‌ین, هه‌مویان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه ئه‌كه‌ن بو سیاسه‌ت, سیسه ت به‌رێوه‌بردنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ملله‌ته یانیش پێشكێشكردنی باشترین جوره‌كانی خزمه‌ته بو گه‌ڵ ,یانیش رێخستنێكه بو به‌رێوه‌بردنی دونیا و حیراسه‌تی دین ، یان سه‌ركێشی ملله‌ته بو ژیانێكی باشتر به‌ڵام له كوردستانی خومان ئه‌بینین له دیدی هه‌ندێ ئه‌حزابی عیلمانی و لائیكییه‌وه مانایێكی تر هه‌یه و هه‌روه‌ها فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌ت بو سیاسه‌ت هه‌یه ئه‌ویش... داگیركردنی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵاته بو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خویان هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ملله‌ته بو مانه‌وه‌ی جێگا و كورسی خویان هه‌روه‌ها هه‌موو شتێك به پێچه‌وانه‌ی دیدی ئه‌وان به هه‌ڵه ئه‌زانن هه‌ر وه‌كو فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی له‌سه‌رده‌می شارستانیه‌كانی كونه‌وه چون مافی خویان به مافی موگله‌قیان ئه‌زانی و خویان به نوێنه‌ری خوا ته‌وێیف ده‌ی كرد به حه‌قیقه‌ت ئه‌م سیاسه‌ته جێگه‌ی داخه و له خزمه‌تی ئه‌م ملله‌ته‌دا نی یه ... نه ته‌نها بو دونیای كوردستان ئاشكرایه به‌ڵام بو هه‌مو دونیای ده‌وروبه‌ری كوردستان و روژهه‌لاتی ناوه‌راست و وه‌ڵاته گه‌وره‌كان ئاشكرایه كه یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان هه‌ر له ئه‌مینداری گشتی یه‌وه له‌گه‌ل مه‌كته‌بى سیاسی و سه‌ركردایه‌تی تا ده‌گه‌یێته بچوكترین سه‌ر به رێخستنه‌كانی یه‌كگرتوو به‌لكو هه‌تا ده‌گه‌یێته جه‌ماوه‌ر و پشتیوانانی یه‌كگرتوو به قه‌ده‌ر ناوبه‌ینی روژهه‌لات و روژ ئاوا دورن له هه‌موو شێوازه‌كانی گه‌نده‌ڵی چ له روی سیاسی و ئیداری یه‌وه یان له روی دارایی و بازرگانی یه‌وه یانیش له روی ره‌وشت و راگه‌یاندن و مامه‌ڵه كردنه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست