لە سوریا کوردان بێدەنگن و ڕاناپەڕن!
Saturday, 18/06/2011, 12:00
پ ك ك لە ڕۆژئاوای کوردستان جوانترین ڕێبازی تێکۆشانی دیموکراتیانە دەگرێتە بەر و گەل لە مەترسی سەرلەنوێ کۆمەڵکوژی دوردەخاتەوە،زۆر کەس ڕەخنە لە کورد دەگرن کە کاراکتەری ئاکتیڤی خۆپیشاندانەکانی سوریا نین لێ بەر لە هەرشت دەبێت هەرکەس ئەو ڕاستی یە بخاتەوە یادی خۆی کە کاتێک گەلی ئێمە لە ساڵی ٢٠٠٤ ڕاپەڕی لە حەسەکە و قامیشلۆ بەداخەوە ئەوانەی ئەمڕۆ تازەگەیتونەتە ئەو باوەڕی یەی دژی ئەسەد ڕاپەڕن هیرشیان کردە سەرگەلی ئێمە و ڕۆڵەکانیان شەهید کردن و ماڵ و دوکانەکانیان تاڵانکردن،ئەوەی پێ ی دەوترێت بەهاری عەرەبی لەڕستیدا داهێنانێکی نوێ ی ڕۆژهەڵاتی ناوین و عەرەب نی یە،تێکۆشان و شۆڕشی ئازادی گەلانی ناوچەکە بەڕێبەرایەتی گەلی کورود سەدان ساڵە دەوام دەکات،ئەگەر بڵێین ئەو بەهارەی عەرەبیش لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد کۆپی کراوە ،دەکرێت ڕاست بێت.لە ڕۆژئاوای کوردستان گەلی کورد خاوەنی ٥٠٠٠ هەزار شەهیدە لەڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی کورد بەڕێبەرایەتی پ ك ك هەڵبەتە هەریەک لەو شەهیدانەش خاوەنی دێرۆکێک لەداستانی خۆڕاگری و قارەمانێتین،لەناو ئەو اندا شەهید شیلان باقی سەرفەرماندار ی ژن هەیە کە نمونەی پێشەنگایەتی ژنە خوداوەندی شاخ(نین کور سا) یە لە پێشەنبگایەتی کردنی کرداریدا بەڕووی خیانەت و ناچار کردنی پیاوە چەقاوەسوە خاینەکانی دژ بە شۆڕشی ئازادی گەلی کورد بە سەرنەوی کردن بۆ ئیرادەی ئازادانەی گەل،ئەم هەنگاوە گرنگە لە تێکۆشانی دیموکراتی ڕۆڵی گرنگی بچوکردنەوەی دەوڵەت و دەسەڵات دەبینێ لەچاو گەل دا سانسۆر کردنی ئازادی تاک و کۆمەڵگا دەڕەوێنێتەوە و دەرگا لەسەر شۆڕشێکی سیکۆلاری ڕیشەیی لە سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوین بە پێوەری دیموکراتیەتێکی ڕاستەقینە دەکاتەوە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست