ساڵی 1992 دەسەڵاتی کوردیش دژی کۆمەڵکوژی شەرناخ خۆپیشاندەرانی خەڵتانی خوێن کرد
Friday, 30/12/2011, 12:00
چەند جارێک یادی خۆپیشاندانی خەلکی هەولێر 26 / 08 / 1992 دژ بەکۆمەلکوژی سوپای کەمالیزم بەرامبەر بە خەلکی شەرناخ لە مالپەرە کوردیەکاندا باس کردووە ، ئەوەی هەرگیز لەیادم ناچیت، وێنەو نەرم ونیانی شەهیدی گەریلا نەژبیر و شەهید کوردستانی 4 ساڵ و برینداربوونی دایکەکەی (لەیلا) بوو لەکاتی تەقەکردنی دەزگای ئاسایشی هەولێر لێمان، لەیلا هەولی دا بە دەستەکانی پاڕیزگاری لەژیانی منالە 4 سالەکەی بکات ، کەچی بەداخەوە ، بەداخەوە گولە لەنێوان دەستەکانی دەچیتە ناو سەری کوردستانی 4 سالە و شەهید دەبێت . دەستی لەیلا لە دوو شوێن بەر گولە دەکەوێت ، ئاسایشی 1992 ی پارتی ویەکێتی لەبڕی چارەسەرکردنی کەچی بێویژدانانە لەنیوان شوێنی ئەو دوو گولانە ئەشکەنجەیان بە دارو قامچی دابوو ... وە دوای تێپەرێنی چەند مانگێک بەسەر برینداربوننی و ئاگادارکردنەوەی ڕێکخراوە جیهانیەکان ئەوکات کەمترین چارەسەری پزیشکیان بۆ کردبوو ، بیرمە دوای ئازادبونی ڕٶژێک هاتە ماڵی ئێمە بەلام مرۆڤ نەیدەتوانی سەیری دەستەکانی بکات، چونکە خراپ هەلئاوسا بوو ، دکتۆر پێی وتبوو چارەسەرکردنی لە کوردستان ناکرێت.
خۆپیشاندانی شاری هەولێر 26 / 08 / 1992
دوێنی سوپای کەمالیزم کە ئێستا ئەردوگان ڕێبەرایەتی دەکات و ماوەیەکە هەموو ڕیگایەک دەگرنە بەر بۆ سەرکوتکردنی جولانەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد، کۆمەلکوژیەکی نوێیان لە هەمان شار ئەنجام دا. گەرچی تاوانەکە لە زەمەنی پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆجیا و گەشەی هەستی نەتەوەیی لای تاکی کورد بەرزە ، بەلام کاردانەوەی کوردان بەرامبەر ئەم تاوانە ، مژدە بەخشە ، چونکە ئێمە دەیان کارەسات و کۆمەلکوژی ترمان بەرامبەر کراوە ، کەمترین ئیدانە و نارەزایەتی لێ هاتۆتە ئاراوە بەرادەیەک لەسەدەی پێشوو دەیان کۆمەلکوژی هاوشیوەی شەرناخ، بە گەورەتریش روویداوە کە تاکی کورد بێ ئاگا و بەدۆکۆمێنت نەکراوە، بۆیە بەبۆنەی ئەم گەلکوژییەی نوێیەی کەمالیزم ، بە پێویستم زانی سەرباری شەرمەزار کردنی بارزانی و تالەبانی کە تاکاتی ئەم نووسینە ئیدانەی ئەو گەلکوژیەیان نەکردووە، لەکاتێکدا گەریلاکانی پکک وەک خەباتی شاخی پێشمەرگە لەچالاکیەکی بێ وێنەدا 26 سەربازی تورک دەکوژن مام و برازای بارزانی لە ئیدانەکردنی پکک لە یەکتریان وەردەگرتەوە!
هاوکات دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم ئەمە یەکەم جار نییە خەڵکی قارەمانی شەرناخ رووبەروی گەلکوژی لەم چەشنە بۆتەوە، بەلکو لە مانگی ئاگوستی ١٩٩٢ بەهەمان شیوە بەچەکی هەمەجۆر کەوتنە گیانی خەلکی سڤیل و بانگەشەی ئەوەی دەکرد پکک کە دەیان هاولاتی کورد شەید کەتینە . بۆیە لەهەولێر خۆپیشاندانێکمان ئەنجام دا بەلام دەسەلاتی کوردی هاوشیوەی سوپای کەمالیزم کەوتنە گیانمان بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ئەم خۆپیشاندانە فەرموو ئەم بابەتە بخوێنەوە کە ٤ سال لەمەو بەر نووسیومە:
تێبینی: ئەو وێنەیەی کە لە ناو ئەو بابەتە کۆنەکەی خوارەوەدا پێشانداوە وێنەی خۆپیشاندانی کرێکارانی دەواجنە، کلیکی ئەو لینکە بکە بۆ خوێندنەوەی بابەتەکە و بینینی وێنەکە:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/nuseran/qadr_nadir/kadirNadir27.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست