کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بەیاننامەی بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان

Saturday, 15/12/2012, 12:00



بۆ / رای گشتی
سلاوتان لێ بێت
هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن کە لە مانگی چۆاری ساڵی ٢٠١٣ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگایەکان ئەنجام دەدرێت لە عێراق ،جگە لە هەرێمی کوردستان ،ودوو حزبە دەسەڵاتدارەکەی هەرێم کە خۆیان بە فەرمانرەوایی گەڵی کورد دەزانن، دووبارە دەیانەوێت کە کەرکوک وناوچە جێناکۆکەکان دابەش بکەن لە بەینی خۆیان وبەو بۆنەیەوە لیستێکیان پێک هێناوە بە ناوی یەکرێزی کورد ،بەلام بەداخەوە لە عەرزی واقیعدا ئەوە دابەشکردنی کەرکوک وپۆست وپلە وپایە و فەراموش کردنی خەڵکی کەرکوکی خوشەویستە، نەک بە مانای خزمەتکردن بە کەرکوک وناوچە جێناکۆکەکان بێت ، وچەندین ساڵە بەم شێوەیە پارتی ویەکێتی کەرکوکیان توشی شکەست هێناوە لەبەر بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی خۆیان نەیان توانیووە خزمەت بە کوردستان بوونی کەرکوک وناوچە جێناکۆکەکان ومادەی ١٤٠ وکەرکوکییەکان بکەن ،وپێک هێنانی ئەو لیستە دەبێتە مایەی دابرانی کەرکوک لە کوردستان،ودروست بوونی قەیرانی سیاسی و ئەزمۆنی ٢٢ ساڵ حکومرانی هەرێم بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە سەرکردایەتی پارتی ویەکێتی نەیانتوانیووە خزمەت بە کەرکوک وناوچە جێناکۆکەکان بکەن ،تەنانەت ناتوانن بەرگریشی لێ بکەن ، ئێمە وەک بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان وبە بریاری سەرکردایەتی بریارماندا کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگایەکانی ناوەندوکەرکوک چە وەک لیستی جیاواز یا چە لەگەل لایەنەکانی تر بەشداری ناکەین ،لەبەر چەند هۆکارێک ویەکێک لە هۆکارەکان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان دەگەرێنینەوە چۆنکە تا خۆرێکخستنەوەمان نامانەوێت کێشەی تۆقاندن ورفاندن و نان برین بۆ ئەندام و لایەنگرانمان دروست بێت ،دووەم هۆکاریش ئەوەیە کە نامانەوێت ببین بە شەریکی گەندەلی و سیاسەتە هەلەکانی پارتی ویەکێتی لە کەرکوک وناوچە جێناکۆکەکان ، هەر چەندە ئێمە بە ئەندام ولایەنگرانمان لە شاری کەرکوکی روحی کوردستان نەزدیکی ٢٦٠٠٠ هەزار دەنگدەرمان هەیە وئەو ئامارە بە پێی ئەو راپرسییانەیە کە بەشی هەڵبژاردنی بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان بە نهێنی لە شاری کەرکوک ئەنجامی داوە،هەر بویە بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان یەک ماگ پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و ئاشکرا بوونی کاندیدەکان هەڵوێستی خۆمان لە رێگای راگەیاندنەکان بە فەرمی ئاشکرا دەکەین کە ئەندام ولایەنگرانمان دەنگ بە کام لایەن بدەن ،بۆ بە هێزکردنی کورد لە کەرکوک وناوچە جێناکۆکەکان ،وخزمەتی رابۆردوی ئەو لایەنە بۆ کورکوک لەبەرچاو دەگرین،وسەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ئامادە کاری تەواومان کردوە کە لە هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وسەرۆکایەتی هەرێم وئەنجومەنی پارێزگایەکان بەشداری بکەین ، وگەشبینین بە پێی ئەو ئاماری کە لەبەر دەستماندایە دەنگی باش بە دەست بهێنین کە کاریگەری هەبێت بۆ گۆرینی سیستەمی حکمرانی لە هەرێمی کوردستان و دورکردنەوەی دەستی حزب لە حکومەت ورامالینی چەک و دەزگاسیخوریەکان لە دەست حزبەکان ، وەهەروەها دەبێ پێش هەڵبژاردنەکانی هەرێم چاکسازی بەپەلە بکرێت کە وەزارەتی پێشمەرگەودارایی وناوخو لە دەست پارتی ویەکێتی دا نەمێنێت بۆ ئەوەی دڵنیابین کە هەڵبژاردنێکی پاک وبێ گەرد ئەنجام دەدرێت وگەر ئەم چاکسازییە نەکرێت ئەوە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە قبول ناکەین و لە لایەن جەماوەری کوردستان کاردانەوەی گەورەشی لێدەکەوێتەوە ، وهەروەها بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کورستان لە بەرنامەیدایە کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان لەگەل لایەنێک هاوپەیمانی ببەستێت گەر هاوپەیمانەتییەکە لەگەڵ بەرنامە و ئامانجەکانی بزووتنەوەکەمان بگۆنجێت وبۆئەو مەبەستە لایەنێکی سیاسیمان لەبەر چاو گرتووە ،کە هیوادارین لە ئاست خواست وداواکارییەکانی جەماوەری کوردستان وئەندام ولایەنگرانی هەر دوو لایەندا بێت.
لەگەل خۆشەویستیمان بۆ گەڵ نشتیمان
بەشی راگەیاندنی
بزووتنەوەی نەوەی دواڕۆژی کوردستان
١٥/١٢/٢٠١٢


پەیوندی بە بەشی راگەیاندن [email protected]/[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە