کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


خەڵكى ڕانیە باجى 18ساڵ دەدات ...

Saturday, 21/02/2009, 12:00

2137 بینراوە


خەڵكى ڕانیە باجى 18ساڵ دەدات كەجى هەندێ خەڵكى دزوبێ غیرەت لەم باجەدا موستەفیدن وڕانیەیەكانیش هەنێكیان جاویان پۆشیوەو گوێیان كپ كردوە بۆچى ؟؟؟؟

ڕانیەیەك دەینوسێ كەلەبەر{على كارەبا} كۆڵانەكەى كۆنكرێت ناكرێ و نەكراوە.......
دەمێكە دەمەوێ تووڕەیى ناودڵم دەركەم بەڵام بەداخەوە چاوەڕوانى چاك بوونى ئەم وەزعە نالەبارەى شارى ڕانیەم دەكرد چاك بێت كەچى نەبوو!

ڕانیە 18 ساڵ لەمەوبەرو لە5/3/1991 لەبەرەبەیانیەكى بەهاردا ڕق و كینەى خۆى پڕژاند بەسەر دیكتاتۆرى بەعس بۆماوەیەكى كورت تاكەركووكى كوردانى خاوێن كردەوە لەداوێن پیس وچڵكنەكانى بەعس ئەو ڕانیەى كەهەمیشە غەدرى قبوڵ نەكردوە كەچى پاداشتى 5/3 لەلایەن حكومەت وحزبەكان ئەمەیە كەدەیبینى ماوە دووساڵە پڕۆژەى كۆنكرێتى كۆڵانەكان دەستى بەئیش كردوە و زۆرترین گەڕەك كۆتایى بەئیش و كارەكانیان هاتوە كەچى ئێمەى داماو لەیەكێك لەكۆڵانەكانى گەڕەكى ئازادى (2) كەماڵى جەنابى على لێپرسراوى دائیرەى كارەباى لێیە دوومەتر لەدیوارەكەى بەرجادە دەكەوێ ئامادەنیە لایبەبات كەپێنج ماڵى تردیوارەكانیان ڕوخاندوە كەچى على كارەبا داواى قەرەبوى ئەم دوومەترە دەكات و كەخانوەكى حكومى وەرگرتوەو ئێستا تیایەتى وئەم تەجاوزەى بەكرێ داوە و خانوەكیش دروست دەكات كەسێ نهۆمە لەهەموى سەرتر ئەوەیە (((مامۆستا على جاش و جیش شەحبیەكەى زەمانى سەدامى ڕوخاوو ئێستا قایمقامى ئەم شارەیە دیفاع لەكاكەعلى كارەبادەكات و گوێى لەداواكاران و كەم دەرامەتى ئەم گەڕەكە كپ كردوەو چەندین خانوشى بەسەر هەژاراندا ڕوخاندوە بۆچى؟؟؟

على كارەبا بەبڕوانامەیەكى ساختەو مامۆستاعلى بەبڕوانامەى جاشایەتى و خۆفرۆشى كراوە بەئاغاو كوێخاو گوخۆرى ئەمشارە كەسیش باس لەكردەوە خوێڕیانەكەى ناكات بۆچى خەڵكەبەشەرەفەكەى ڕانیە بۆچى؟؟

مامۆستا على و على كارەبا كارەباى بەردەوامیان داوەتە ڕێكخراوێكى ناحكومى بەڵام بۆدووساڵ وەك من بزانم تائێستاش نەیان داوەتە بیناى سەرۆكایەتى شارەوانى ڕانیە كەدەزگایەكى خزمەت گوزارى ئەم شارەیە بۆچى ؟؟؟؟؟؟ئەمەو چەند پرسیارێكى تر و لەگەڵ چەند زانیاریەكى تر لەسە كۆمەڵێك بەبرپرسى ئەم شارە لەڕۆژانى داهاتوو بڵاوى دەكەمەوە بۆهاوشاریانى رٍانیەى بەشەرەف

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)