کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئائه‌مه‌یه‌ باوکی ڕۆحی کورد؟

Tuesday, 06/10/2009, 12:00


کاکه‌ حه‌مه‌ی حه‌مه‌ تالیب، پێشمه‌رگه‌ی جوامێرو قاره‌مانی گه‌له‌که‌مان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاکانی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه‌ به‌شداری به‌رچاوو نمونه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مرۆڤی گیان له‌سه‌ر ده‌ست بو، هاوڕێیانی ئه‌م که‌ڵه‌ پیاوه‌ کاتێ باسی ئازایه‌تی وهه‌ڵمه‌تی کاکه‌ حه‌مه‌ی حه‌مه‌ تالیب ئه‌که‌ن ، یه‌کسه‌ر باس له‌و نارنجۆکانه‌ ئه‌که‌ن که‌ چۆن دوژمن ئه‌یهاویشته‌ نێو ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگه‌و ئه‌میش پێش ته‌قاندنه‌وه‌ی پێیاندا، بێ هیچ ترس وسڵه‌مینه‌وه‌یه‌ك یان هه‌ر له‌ ئاسمه‌نه‌وه‌ ئه‌یگرته‌وه‌، وه‌یان پێش ته‌قاندنه‌وه‌ی جارێکی تر خۆی ئه‌دا به‌سه‌ریداو ئه‌یگرته‌وه‌ دوژمن، ئه‌م کاره‌ی حه‌مه‌ی حه‌مه‌ تالیب یه‌که‌مین داهێنانی پێشمه‌رگه‌که‌یه‌کی ئازاو چاونه‌ترس بو له‌کاتی خۆیدا، گه‌لێ له‌ هاوه‌ڵه‌کانی تا ئێستا له‌ژیاندا ماون هه‌رده‌م باسی لێوه‌ ئه‌که‌ن. ئه‌ڵێن داستان و ئازایه‌تی ئه‌م پێاوه‌ هیچی له‌ ئه‌فسانه‌کانی مێژوو که‌متر نیه‌.

ڕۆژێك پێش ئاشبه‌تاڵ، ئه‌و کات کاکه‌ حه‌مه‌ی حه‌مه‌ تالیب دوای ئه‌وه‌ی له‌چالاکیه‌کی مه‌زنی هێزی زمناکۆ دێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر چی خۆی پێشمه‌رگه‌ی هێزی ڕزگاری ئه‌بێ، به‌مه‌لا مسته‌فا ئه‌ڵێ،گه‌ر بکرێ، با بڵاوه‌ به‌پێشمه‌رگه‌ نه‌کرێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزو توانای و گه‌وره‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌و، دوژمن ناتوانێ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ، لێ مه‌لا مسته‌فا پێ ئه‌ڵێ، ئه‌بێ بڵاوه‌ی پێبکه‌ن وبچن له‌ئێران وه‌یان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ عێراق دابنیشن، له‌به‌رئه‌وه‌ی چی دی ئێران یارمه‌تیمان ناده‌ن، وه‌ ئێمه‌ش ڕه‌نگه‌ ته‌نها به‌رگه‌ی ماوه‌یه‌کی کورت بگرین ، بۆیه‌ باشتر وایه‌ ئێستا ئاشبه‌تاڵی لێبکه‌ین. دواتر و له‌هه‌مان ڕۆژدا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له‌پێشمه‌رگه‌کانی هێزی ڕزگاری ئه‌چنه‌وه‌ بۆلای مه‌لا مسته‌فاو ،ئه‌م جاره پێشنیاری ئه‌وه‌ ئه‌خه‌نه‌ به‌رده‌ستی، گه‌ر مه‌لا مسته‌فا خۆی ئه‌یه‌وێ گیانی پارێزراو بێ، ئه‌توانێ به‌ مانۆڕێکی سیاسی ئه‌م فه‌رمانه‌ی شای ئێران جێبه‌جێ بکاو، ته‌نها خۆیان وبنه‌مه‌ڵه‌که‌یان ئێره‌ جێبێڵن و په‌یامیش بۆ پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ڕابگه‌ینن ، که‌له‌به‌ر هاتنی زروفێکی ئیقلیمی و ده‌ولی واباشتره‌ و واپێویست ئه‌کا که‌ بارزانی و بنه‌مه‌ڵه‌که‌ی واز له‌شۆڕش دێنن وبه‌ره‌و ئه‌مریکا ڕێ ئه‌که‌ون، به‌مه‌ش بڵاوه‌ به‌شۆڕش ناکرێ وله‌هه‌مان کاتیشدا ڕه‌نگه‌ فشاره‌که‌ی ئێران کاریگه‌ری وای نه‌بێ له‌سه‌ر شۆڕش وپێشمه‌رگه‌، بۆیه‌ له‌ته‌ك ئه‌م پێشنیاره‌دا گه‌ر به‌ڕێوه‌ بچوایه‌، کورد ئاشبه‌تاڵی به‌گه‌وره‌ترین شۆڕش نه‌ئه‌کردو مه‌لا مسته‌فاش توشی ئه‌و خیانه‌ته‌ مه‌زنه‌ نه‌ئه‌بو، که‌دواتر بو به‌په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش و مێژووی کوردو داهاتویان خسته‌ به‌رده‌م دڕنده‌ترین ڕژێمی به‌عس و شۆڤینی عه‌ره‌بی و ، شۆڕشی کوردیشیان توشی نوشستی هێنان ‌کرد.

ئه‌فسوس مه‌لا مسته‌فا نه‌ك هه‌ر به‌گوێی نه‌کردن، به‌ڵکه‌ ڕۆژی دوای ئه‌و، واته‌ پێش ڕۆیشتنیان بۆ ئێران، حه‌مه‌ی حه‌مه‌ تالیب وپێنچ پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی تر به‌ده‌ستی چه‌ته‌کانی مه‌لا مسته‌فاو به‌ فه‌رمانی خۆی له‌ گوندی بارزان گوله‌ باران کران، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌مه‌ی حه‌مه‌ تالیب وهاوڕێکانی ڕازی نه‌بون به‌وه‌ی بڵاوه‌ به‌شۆڕش بکه‌ن وچه‌که‌کانیان ته‌سلیم به‌ حکومه‌تی عێراقی بکه‌نه‌وه‌.‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە