کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرسەلان بایز لە چى توڕەیە ؟

Friday, 25/09/2009, 12:00


دوایى دەرچونى ئەنجامى هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەى 25/7 و دابەش كردنى پێش وەختى پۆستەكانى حكومەت و پەرلەمان لە نێوان دووحیزبە مافیاكەى كوردستانەوە پۆستى سەرۆكى حكومەت بە هەزار تكاو ڕجا درا بە یەكێتى و پۆستى سەرۆكى پەرلەمانیش درا بە پارتى , دوایى ئەوەى یەكێَتیش توشى ئەو دۆڕاندنە گەورەیە بوو بەتایبەت لە سلێمانى , تاڵەبانى بە ئەقڵى نەخۆشى خۆى ئۆباڵى هەموشكستەى خستە سەر شانى ڕێكخستنەكانى یەكێتى , بۆیە بە خشكەیى ویستى هەندێ لە لێپرسراوان بگۆڕێ , یەكێك لەو بەناو لێپرسراوانەى كە بەر ئەو حەملەیە كەوت دكتۆر ئەرسەلان بایز بوو , ئەرسەلانیش زووتێ گەیشت كە ئەم پلەیەى ئێستا تەرفیع تڕۆیە و مەبەستى تاڵەبانى تەنها ئەوەیە دوورى بخاتەوە لە مەكتەب ڕێكخستن ((ئەرسەلان كە بۆ ماوەى دەساڵ زیاترە لێپرسراوى ئەو مەكتەبەیە و ئێستا دورى خەیتەوە بێ ئەو ناژى)) وەكو ئەڵێن ئەمەش زیاتر بەرنامەى كۆسرەت بووە , چونكە ئەو ماوەیەى ئەرسەلان لێپرسراوى مەكتەبى ڕێكخستن بوو دەردێكى زۆرى كردە دڵى كۆسرەتەوە و بە فیتى تاڵەبانى ئەرسەلان هەموو هەوڵى خۆى خستە گەڕ بۆ ئەوەى تۆڵە ى ئەو پشتگیریەى كۆسرەت لە برادەرانى باڵى ڕیفۆرم وئیمزا كردنەكەى و دوو جار وازهێنانى بكاتەوە , بەتایبەت لە هەڵبژاردنەكانى ساڵى 2006 دا ئەرسەلان هەولێكى زۆرى دا بۆ ئەوەى خەتى كۆسرەت لە هەولێر سەركەوتن بە دەست نەهێنێ , ئەو شوێنانەى ڕیفۆرم تیاى بەهێز نەبوو خەتى گشتى شەڕى باڵى كۆسرەتیان ئەكرد , ئەمەش ئەرسەلان ئەیكرد , بۆیە كۆسرەت ئەو هەقەى ئەمڕۆ لێ كردەوە و بە خشكەیى لە مەكتەب ڕێكخسن دوورى خستەوە , ئەرسەلان هەرزوو لەو پیلانە تێ گەیشت و زانى ئەمە سەرەتایەكە بۆ تێكشكاندنى چونكە باش ئەزانێ تاڵەبانى كە ئیشى بە یەكێك نەما ئاواى لێ دەكات و پلەیەكى دەداتێ و كە لەناو یەكێتیدا پێى دەڵێن ترفیع تڕۆ , وە ئەرسەلان ئەبوایە ببوایەتە جێگرى كەسێك كە بكوژى شەهیدان على عەسكەرى و دكتۆر خالیدو شێخ حسێن یەزیدیە , هەرچەندە ئەمە لاى ئەرسەلان و یەكێتى گرنگ نیە و بیر لە خوێنى شەهیدەكانیان ناكەنەوە , بۆیە ئەرسەلان وەكو جێگر تەنها لە دانیشتنى یەكەمى پەرلەماندا ئامادە بوو ئیتر لەوەو دوا ئەم بۆرە پیاوە ئامادە نەبوە , هەواڵەكان دەڵێن ئەرسەلان لەم تەرفیعە تازەیە توڕەیە و ڕۆیشتوە بۆ هەندەران , سۆزانى خاڵە شەهاب ئەڵێ ئەرسەلان بۆیە ئامادە نەبوە چونكە ئەندامى مەكتەبى سیاسیە و ئیشى ترى هەیە و بۆ نەخۆشیش سەفەرى كردوە بەڵام پەرلەمان ئاگاى لەم سەفەرەى نیە و دانیشتەكانى پەرلەمانى ئیهمال كردوە , ئەرسەلان ئەزانێ ئەم ڕووت كردنەوەیەى سەرەتاى پوكانەوەیەتى چونكە ئەو تەكەتول و پیاو پیاوێنەى كە لە مەكتەب ڕێكخستن ئەیكردو ئەو پارە سەرف كردنەى و ئەو دزى و ڕاووڕوتەى لە مەكتەب ڕێكخستن ئەیكرد ئیتر لەمەو دوا لە پەرلەمان بۆى ناكرێ , ئەشزانێ هەركەسێكى ترببێتە لێپرسراوى مەكتەب ڕێكخستن یەكەم ئیشى لێدانیەتى لە تەكەتولەكەى ئەرسەلان و بە لاچونیشى دەرگایەكى باش ئەكرێتەوە بۆ كۆسرەت ئەوەى كە ئەرسەلان بەرامبەرى كردى ئیتر بەرامبەرى بیكاتەوە , ئەرسەلان ئەم ترسانەى لەبەرچاوە بۆیە ئێستا توڕەیە و تائێستا نەچۆتە ناو كۆبونەوەكانى پەرلەمانەوە بێجگە لەیەك جار زیاتر ,یەكگرتنى كۆسرەت و بەرهەمیش ئەوەندەى تر ئەرسەلان و مەلا بەختیارى تۆقاندوە بۆیە لەبەرامبەر ئەو تەكەتولە تازەیەى كۆسرەت و بەرهەم , ئەرسەلان و مەلا بەختیاریش كە هەردوكیان هەنگاو بەرەو تڕۆ بون دەنێن تەكەتولێكى تازەیان دروست كردوە 00

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە