به‌داتا نهێنی نه‌گوتراو له‌سه‌ر خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعش بخوێنه‌ره‌وه
Tuesday, 09/09/2014, 12:00
2602 بینراوە
به‌رله‌وه‌ی داعش هێرشه‌كانی له‌عێراق وسوریا ده‌ست پێ بكات و زه‌ویه‌كی زۆر داگیر بكات. به‌نهێنی ده‌ستی كردبویه دامه‌زراندی په‌یكه‌رێكی ئیداری به‌توانا له‌عێراقیه‌كان. كه زۆربه‌یان له‌ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌ندان وسه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و سوپا ئه‌كه‌ن له‌ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داعشدا. هه‌روه‌ها به‌شێكیشیان سه‌رپه‌رشتی كرده‌وه سه‌ربازیه‌كان و حوكمی ناوئه‌و ئاوه‌دانیانه ئه‌كه‌ن كه‌ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتون. ئه‌مه وێڕای هێنانی چه‌كداری تر بۆناو داعش.
له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ی خهلافهتهكهوه خه‌لیفه دێ. واته ئه‌بو به‌كری به‌غدادی. ئه‌م سه‌رۆكی ده‌سته‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنه. خۆی یاریده‌ده‌ره‌كانی ده‌ست نیشان ئه‌كات. ئه‌و سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یاریدهدهكانی له‌خۆی نزیك بن. بۆیه زۆربه‌یان له‌و كه‌سانه‌ن كه‌له به‌ندیخانه‌ی (بۆكا) له‌گه‌ڵیدا زیندانی بوون.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ڕۆژنامه‌ی (نیویۆرك تایمز) به‌غدادی وای پێ باشه یاریده‌ده‌ره‌كانی كه‌سانی سه‌ربازی بن. بۆیه زۆرێك له‌سه‌ركرده‌كانی سوپای هه‌ڵوه‌شاوه‌ی سه‌دامی كردۆته یاریده‌ده‌ری خۆی. له‌وانه: فازڵ حه‌یالی (عه‌قیدێكی كۆنه). عه‌دنان سویداوی(عه‌قیدێكی كۆنه) له‌سوپای سه‌دام بوه و ئێستا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی داعشه.
له‌عێراق وسوریا 25 یاریده‌ده‌ر له‌ده‌وری به‌غدادی كارئه‌كه‌ن. سێ یه‌كی یاریده‌ده‌ره‌كانی پێشتر پله‌داربوون له‌سوپای عێراقدا.زۆرینه‌شیان له‌زیندانه‌كانی ئه‌مریكادا پێشتر زیندانی بوون.له‌ناو په‌یكه‌ری به‌ڕێوه‌بردنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعشدا 12 والی هه‌ن. له‌گه‌ڵ 3 كه‌س كه‌وه‌زاره‌تی جه‌نگ پێك دێنن. هه‌روه‌ها 8 كه‌سی تریش سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و زیندانه‌كان ئه‌كه‌ن.
(دارك هیرفی)ئه‌كادیمی وئهفسهرێكی پێشوی هه‌واڵگریه ده‌ڵێ: ئه‌فسه‌ره كۆنه‌كانی سه‌دام حسێن په‌یوه‌ندی تاكه‌كه‌سی و ئه‌زمونی كرده‌یی و په‌یوه‌ندی هۆزایه‌تییان هه‌یه. ئه‌مه‌ش وایكردوه داعش به‌هێزبێت.
به‌گوێره‌ی به‌رپرسه‌كان هه‌واڵگری ئه‌مریكا و ئه‌و دیكۆمێنتانهش كه‌كه‌وتونه‌ته به‌رده‌ستی سوپای عێراق. داعش توانا سه‌ربازیه كلاسیكیه‌كانی زیاتر كردوه و ئه‌زمونی تیرۆریستی بۆ زیاد كردوه. ته‌كنیكی تیرۆیستی هێناوه. به‌تایبه‌ت له‌جه‌نگی ئه‌مریكیه‌كاندا ئه‌و ته‌كنیكانه‌ی كۆكردۆته‌وه. ئه‌مه‌وێرای ئه‌وه‌ی تۆڕێكی فراوانی گه‌یاندنی هه‌یه.
نیویۆرك تایمز ده‌ڵێت: داعش تێكه‌ڵه‌یه‌كه له‌سوپا و تیرۆریسته‌كان.هه‌روه‌ها له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه گواستویه‌تیه‌وه: یه‌كێك لهفهرماندهكانی سوپای پێشوو چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌سوپای ئێستاوه كردوه بۆئه‌وه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ بكات. به‌ڵام ره‌فزی بۆ هاتۆته‌وه. ئێستا ئه‌و فه‌رمانده‌یه له‌ڕیزه‌كانی داعشدایه.
به‌گوته‌ی (حه‌سه‌ن ئه‌بو هه‌نییه) پسپۆڕی ئه‌رده‌نی له‌گروپه تیرۆریستیه‌كاندا: به‌غدادی به‌زۆری پشت بهعێراقیهكان ده‌به‌ستێ. به‌ڵام له‌بواری ڕێنمایی ئاینی وبه‌رهه‌م هێنانی میدیاییدا، درگای كردۆته‌وه بۆ بیانیه‌كانی ناوداعش تاكو كاربكه‌ن. به‌تایبه‌تی سعودیه‌كان كه سه‌رپه‌رشتی میدیاكانی داعش ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها (میشێل نایتس) پسپۆڕ له سه‌نته‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی دوور، ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی له2003 ڕویدا، وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپا و ڕیشه‌كێش كردنی به‌عس. په‌راوێزخستنی سوننه‌كان. بونه هۆی به‌ره‌و توندڕه‌وی چوونی سه‌ركرده‌كانی ڕژێمی سه‌دام.
به‌رپرسه عه‌ره‌ب وڕۆژئاواییهكانیش پێیان وایه: داعش ئابوریه‌كی هه‌یه گه‌یشتۆته ڕاده‌ی خودكومسایی.ئه‌مه‌ش له‌ڕێی به‌قاچاغ بردنی نه‌وته‌وه. له‌ئێستادا ئه‌و گروپه ده‌وڵه‌مه‌ندترین گروپی تیرۆریستیه له‌جیهاندا. هه‌ربۆیه به‌گوته‌ی (ۆڵ ستریت جۆرناڵ) توانیویه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه له‌سه‌ر جیهان به‌گشتی دروست بكات.
له‌به‌ردا داعش پشتی به‌و كۆمه‌كانه ده‌به‌ست كه‌وڵاتانی كه‌نداو بۆیان ده‌نارد. به‌ڵام له‌ئێستادا خۆی پاره‌و دارایی بۆ خۆی دابین ده‌كات له‌ڕێی به‌قاچاغ بردنی نه‌وت و باج و سه‌رانه و ئه‌و پاره‌یه‌ی لهكردهوه تیرۆریستیه‌كانه‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت. وه‌ك تاڵان كردنی بانكه‌كان(له‌موسڵ به‌تایبه‌ت). هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی خوێن بایی له‌به‌رانبه‌ر ئازادكردنی بارمته‌كاندا.
ماوه‌ته‌وه بڵێین: له‌ئێستادا داعش كۆنترۆڵی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی كردوه و نزیكه‌ی 8 ملیۆن مرۆڤ له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئه‌ودا ده‌ژین.
له كتاباتهوه