کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ نێچیر بارزانی - درۆ بكە درۆبكە تا خەلك بروات پى دەكەن

Thursday, 09/08/2012, 12:00







دەسەلاتى پارتى و بنەمالە بە پەرۆشەوە هەولى ئەوە دەدەن كە بە كەمترین رادە مەسعود بارزانى دوور بخەنەوە لە لیدوان دان یا ووتار خویندنەوە ئەویش لەبەر ئەوەى ئەم كابرایە هەرجارەى لیدوانیكى دابیت ئەوا یەك تا دوو مانگى دەویت قسەكانى بۆ هەلبەسریتەوەو بگوردریت و مەبەستەكانى بگوردریت و ماكیاج بكریت چونكە ئەم كابرایە بەئاشكرا نەخۆشى دەروونى هەیە و زوو توورە دەبیت و هەست بەخۆ كەمى دەكات و هەرەشەى بى مانا دەكات كە پسپورانى دەروون ناسی زیاتر شارەزان و دەتوانن باسى بكەن.
دووەم كەسى ئەم بنەمالەیە نیچیرە كە ئەمەیان برواى تەواوى هەیە بە (درۆ بكە درۆبكە تا خەلك بروات پى دەكەن),ئەم دەستەواژەیە تا ئینتەرنیت و سەتەلایت نەبوو تا رادەیەك كارى پى دەكرا لە لایەن زۆریك لە رژیمە دیكتاتورى و سەركوتكەرەكان بەلام لە ئیستادا باوى نەماوە وە بۆ زانیاریتان بنەمالەى پارتى تائیستا بە ئەقلیەتى حەفتاكانى سەدەى رابردوو بیر دەكاتەوە و نایەویت ئەم بیر كردنەوەیەش بگوریت چونكە ئەمەیان دژى بەرژەوەندیە تایبەتیەكانیانە.
یۆ نموونە دوینى شەو نیچیر هاتە سەر شاشە روو زەردەكانى تیڤیەكان و دوو درۆى زۆر زلى كرد كە خۆى باوەرى بە قسەكانى خۆى نەبوو بەلام سوور بونى لەسەر قسەكانى ماناى ئەوەیە ئەم كابرایە زۆر لاسارە و وا دەزانیت كە خەلك بروا بەقسەكانى دەكەن
,یەكەم درۆى ئەوەبوو كە ووتى ئیمە شەفافترین گریبەستى نەوتیمان هەیە لە جیهاندا!

باشە ئەگەر تۆ شەفافترین گریبەستت هەیە ئەى خیرە ئەوا وەزیرى سامانە سروشتیەكانت بۆتە سوارو پەرلەمانتاران بونەتە پیادە بەدواى بۆیان ناگیریت تا دوو قسەى لەگەل بكەن لە دیوەخانەى پەرلەمان ئەوا یۆ دوو مانگ دەچیت؟
 ئەگەر گریبەستەكانت شەفافە فەرموو بۆ نموونە بەس پیمان بلى (فازل راسبوتین) بەچى هەقیك بیرى نەوتى لیداوەو نەوتەكەى بۆ كوى دەچیت وپارەكەى بۆ كییە؟
باشە وادەزانى خەلك نازانیت ئەو دەزگایانەى بە ناوى پالاوگە دروستتان كردووە كە پالاوگە نین و بەلكو ئامیرى نەوت گەرمكردنن كە نەوت گەرم دەكات بۆ 140 پلەى سەدى تا رەنگى بگوریت و بە ناوى نەوتى رەش ئاودیو بكریت بە پارەیەكى هەرزان كە ئەمە گەورەترین خیانەت و دزى و بەهەدەردانى پارەى ئەم خەلكەیەو گەورەترین زیانە بە ئاووهەوا؟
دواتر نیچیر پیمان دەلیت بریار دەركردن ئاسان نیەو زەمینەى دەویت تا دەربكریت,باشە ئەگەر وایە ئەى چۆن ئەو بریارانەى كە لە بەرژەوەندى ئیوە دایە بە چەند كاتژمیریك دەردەچیت و مامت وواژوى دەكات و بەخیرهاتى سەرچاوم وەك دەزگاى ئاسایشى نەتەوەیی!
باشە ئەوە خیرە 22 سالە نەتوانتانى بریاریك دەربهینن دژى گەندەلى؟ بەلكو هەر دەتوانن گەندەلكاران بەرەو پیشتر ببەن,چونكە بریاریكى لەم جۆرە خۆت ومامت و بنەمالەكەت پیش هەموو كەسیك دەباتە بەر دادگا ,
بۆ نموونە كاتیك (موحسین دزەبى)تان هینا بۆ دروست كردنى شتیكى وەك دەستەى نەزاهە ووتبوى (ئەگەر ئەم بریارە جیبەجى بكریت پارتى دەبیت بە مەسعودەوە یچیتە بەندیخانە)!
جا بۆیە وەك ئامۆژگاریەك بۆ جەنابت باشتر وایە ئەم قسە بى ماناو شەق وپەقانە بەس لە كۆبوونەوە حیزبیەكانتاندا بیكەیت كە بە ئەزبەنى دەست پیدەكات وبە ئەزخولام و دەست ماچ كردن كۆتایى دیت وئامادەبوانیش باشتر باوەرتان پیدەكەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە