ئاین و دیموکراسی
Thursday, 13/02/2014, 12:00
3182 بینراوە
ئەگەر لە رووی مێژووی وفەلسەفەوە، لە ئاین بەگشتی بروانین، دەبینین هەر لە ئاینە هەرە کۆنەکانی مێژووی مرۆڤایەتیدا، کە ئاینی ئیسلام پێیان دەبێژن " بت پەرستەکان " یان ئاگر پەرستەکان یان زۆر ناو نۆتەرەی تری لێناون.
دەبینین ئاین پێک هاتووە لە دوو بەش، یەکەمیان: لە ئاینی ئیسلامدا پێدەبێژن،(فیگری)، لە لای مەسیح پێی دەبێژن: نەسیحەتە سەرەتایێکان، واتە راستیەکانی ناخی سروشتی مرۆڤ. وەبەشی دووهەم لەئاین، پێیدەبێژن بەشی یاسا: لە ئاینی ئیسلامدا پێدەبێژن (شەریعت). واتە لە ئاینی ئیسلامدا، شەریعەت یان یاسای دەوڵەت.
ئەم یاسایانە، یان شەریعەتە، رازێنراوەتەوە بە کۆمەڵێ چیرۆک وئەفسانەی زۆر دێرینی مرۆڤایەتی کە لە ئاینەکانی تردا هەمان ئەو چیرۆکانە دەخوێنینەوە، ئەو چیرۆکانە بریتین لە چیرۆکی: لێبوردن، دزی نەکردن، پاک وخاوێنی، یارمەتی، خۆشەویستی، رێزی دراوسێ، رێزی دایک وباوک، داوای زانیاری وزۆری تر کە وجودی سروشتین لە ناخی مرۆڤدان. زۆربەی چێرۆک وئەفسانەکان دەگەرێنەوە بۆ سەردەمی سۆمەرێکان و پاشا گەلگامێش. هەروەها بۆ چیرۆک وئەفسانەکانی بابلێکان وحامورابی. ئەم راستیانە بوونەتە بۆیاخ وئارایشکردنی شەریعەتێک، هەرگیز لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی دیموکراسیدا نەگونجاوە. هەر لەسەر ئەم راسیانەبووە کە شەریعەتی ئاینی تا ئەمرۆ داردەستی خەلیفەکان، مەلیکەکان، وپاشاکان وئەمیرەکان بووە. لە لای فەرنسێکان لە ساڵی 1789 وە، واتە لەشۆرشی فەرەنسێوە، ئاین یاخود راستر شەریعەتی ئاینی لە دەوڵەتی جودا کردۆتەوە. یەکێ لە ئامانجە سەرەکێکانی شۆرشی تەموزی فەرەنسا جیاکردنەوەی ئاین لەدەوڵەت بوو. دەسەڵاتێکی دیموکراسییان دامەزران. لەو دەسەڵاتەدا، بەسێ کۆڵەکە وئەرکانەکان دەوڵەتی نوێ دامەزرا. کۆڵەکەی دامەزراوەی دەوڵەت، لەدیموکراسیدا بەتەواوی لەیەکتر جیاکراونەتەوە:
1- دەسەڵاتی یاسا دانان" پەرلەمان ".
2- دەسەڵاتی تەنفیزی، " وەزیر وسەرۆک وەزیران".
3- دەسەڵاتی قەزایی " حاکمییەت".
ئەم دەسەڵاتانە پێویستە لەیەک جودا بکرێنەوە. وەزیرێک بۆی نەبێت بەئارەزوی مەزاجی کار بکات ویاسا دانێت. یان حاکمێک بە ئەمری وەزیرێک کەسێک بگرێ. واتە دەسەڵاتەکان، هەریەکەیان ئازاد وسربەستن ولەژێر ئەمری کەسدانین. سەرۆک وەزیران ناتوانێت بە ئارەزوی خولیای یاسا دەرکات وڵات بەرێ بەرێوە. لەبەر ئەوەی کاری پەرلەمان یاسا دەرکردنە. لە ئاینی ئسلامدا، شەریعەت دەیبات بەرێوە، ئەوشەریعەتە بریتین لە(پوابت) نەگۆرەکان وئاینین وئاسمانین. کە تاکە کەسێک ئەمری سێ ئەرکانەکانی دەڵەتی پێیە ئەو کەسە، خەلیفەیە، یان پاشایە، یان ئەمیرە المئمنینە یان کەسێکە وەک سەدام. کورت وتەنی: شەریعەت لای ئاینەکان بە چیرۆکی سەیر وسمەرە ئارایشت کراون، تێگەیشتنیان ئاسان نییە. بەتایبەتی لای کوردی داماوی خۆمان، کە بە زمانی عەرەبی زۆرکۆنی ناوچە جیاوازەکانی دوورگەی عەرەبی نوسراون. کورد هەرگیز لە ئاین وئاینی ئیسلام تێنەگەیشتووە. ئەگەر بێت ومیللەتی کورد لەسەدا پەنجای ئەو ئاینە تێبگات هەرگیز باوەری پێناکات بگرە دژی دەوەستێتەوە.
هەر بەم بۆنەیەوە خودی کورد بەدەستی خۆی، مێژووی شارستانێتی وزمان ودەوڵەتی لە خۆکردووە وتێکداوە. ئامارێکیم لەبەردەستا نییە، وەلێ لەو باوەرەدام لەسەدا بیستی میللەتی کورد، قورعانی نەخوێندۆتەوە، ئەو لەسەدا بیستەی قورعانیان خوێندۆتەوە، لەسەدا بیستی قورعان تێگەیشتوون. بۆیە مەلاعەلی کەڵەک، لەو باوەرەدام لە مەلاکانی تری لای خۆمان زیاتر لە جەوهەری پرۆسیسەکە تێگەیشتووە. دەسکەوت جەوهەری ئاینی ئیسلام لە هەموو مێژووی کوردەواریدا، ئەوە بووە کە مەلاعەلی کەڵەک رەفتاری پێدەکات.
ئاین بەگشتی، ئاینی ئیسلام بەتایبەتی، بیرو باوەرێک و فەلسەفەیەکە، کە خۆی لە یاسا و شەریعەتێکی دەوڵەتێدا دەبینێتەوە. لە بەر ئەم خاڵانەی خوارەوە.(لهناو رۆحهکانی یاسادا، دهسهڵاتهکان دهبێت زۆر به هێز لهیهک جوداببنهوه. دهسهڵاتی یاسا دانان و دهسهڵاتی تهنفیزیی و دهسهڵاتی دادوهری) ئهمانهن رۆحی تیوریهکانی کۆمهڵگای مۆدێرنن، دەسەڵاتی دیموکراسی. بە پێچەوانەی دەسەڵاتی ئاینێوە، کە یاسای ئاسمانی نەگۆرن، دەسەڵاتەکان تێکەڵاون وخەلیفەی خوداوەن بەرێوەی دەبات. ئاین چارەی حکومەتی پێنییە. لە بەر ئەوەی لە ئایندا ئەم دەسەڵاتانە تێکەڵدەکرێن و دەچنە ئاسمان و لەژێر قودرەتی خەڵکیدا نامێنێت وهەرکەس دژبێت بە شمشێری زولفەقار سەری دەپەرێنرێت. ئاین دەبێت لە دەسەڵاتی سیاسی و پەرلەمان و پارە و نەرێت جودابێتەووە. وە بەتایبەتی ئاینی ئیسلام کە بەزمانێکی بێگانەی عەرەبی زۆر کۆن نوسراوە کە کوردی داما و ماڵوێران، بۆی شەرحی ئاین، دەبێتە پاشکۆی مەلای ساختەچی. بۆیە دەبێت خەباتی خوێنەوارانی بەشەرەف ونیشتیمان پەروەری ئەمرۆ، جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت و سەربەخۆی و جیابونەوە لە بەغدای ئیسلامی بێت.