کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


بانگەوازێك لە كەمپینى تەماتەبارانكردنى لیستى كوردستانى

Tuesday, 26/06/2012, 12:00






هاوڵاتیانى خۆشەویست
كوردستانیانى ئازیز



لە چەند رۆژى رابردوو لەسەر و بەندى گفتوگۆكانى پەرلەمان لەسەر بوجەى 2012 ئەوەى بینیمان و بیستمان ئەوەبوو كە لیستى كوردستانى هەموو هەلێكى بۆ دزینى بوجە خستبوە گەر و زۆر بێ باكانە هەرچى پێكرابێت قسورى نەكرد و بوجەى بە ئارەزووى خۆى تێپەراندن و ریسوایى و بیحورمەتى خۆى سەڵماند مێژووى رەشى خۆى دووبارەكردەوە .ئەوەى ئێستە لەسەر ئێمەى كوردستانیانە ئەوەیە كەدەبێت هەڵویستى جدیمان هەبێت بەرامبەر ئەم پاسەوانانەى مافیاكان لەكاتێكدا مانگانە 8ملیۆن دینار بەناوى پەرلەمانتارى وەردەگرن بەحسابى دیفاعكردن لە هەوڵاتیانى كوردستان كەچى سەركردە مافیاكانیان بوجە و داهاتى كوردستان دەدزن و ئەمانیش بەیاسا بۆیان دەپۆشن . ئیتر كاتى ئەوە هاتوە لیستى كوردستانى و ئەوانەشى پشتیوانى ئەم بوجەیانكردوە بخرێنە لیستى رەشەوە و هەنگاوى یەكەمان ریسواكردنى ئەمانەبێت ئەویش لە هەرشوێن و بازرا و دوكان و دەر و دەشت بینران تەماتە بارانیان بكەین و چیتر رێگە نەدەین ئەم ریسوایانە رویان بێت بەناوى خەڵكدا بگەرێن لەئەمرۆ وە دەسپێبكەن تەماتەبارانى ئەندامانى لیستەكانى ئەمانەى خوارەوە بكەن :
1. ئەندامانى لیستى كوردستانى جگە لەوانەیان هەڵویستیان هەبوە (دكتور دانا . خەلیل عوسمان . گۆران ئازاد)
2. لیستى حسك
3. لیستى بزوتنەوەى ئیسلامى
4. لیستى شوعیەكان
5. فرەست (ئەرسەلان بایز)


بۆ پێشەوە
كەمپینى تەماتەبارانكردنى لیستى كوردستانى
24/6/2012

هاوپێچ مارشى

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە