کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپۆزسیۆن یان بۆ شه‌قام یان بۆ مه‌قام

Tuesday, 14/06/2011, 12:00


ئه‌و به‌رنامه‌چاكسازییه‌ی كه‌ئۆپۆزسیۆن خستویه‌تیه‌به‌رده‌ستی حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی ه‌ه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌باش دێته‌به‌رچاوان به‌لام ئه‌وه‌ی پرسیاره‌لای شه‌قام ئه‌و دۆخه‌سیاسیه‌یه‌ كه‌ه‌ه‌م ده‌سه‌لات و ه‌ه‌م ئۆپۆزسیۆنی تێكه‌وتووه‌كه‌به‌م شێوه‌یه‌ه‌ێمن بۆته‌وه‌ كه‌ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌زیاتر ده‌كرا له‌رۆژانی خۆپیشاندا كه‌ئۆپۆزسیۆن به‌ه‌اوكاری شه‌قام گورزی جه‌رگبڕی خۆی له‌م ده‌سه‌لاته‌بدات و بۆ ه‌ه‌تایه‌له‌ناوی ببات چونكه‌ده‌مێك بوو بانگه‌شه‌ بۆ نه‌مانی ئه‌م سیسته‌مه‌گه‌نده‌ڵه‌ده‌كرا كه‌سامان و دارایی گشتی به‌ه‌ه‌ده‌رده‌دات به‌به‌لگه‌و دۆكیومێنت ڕاسته‌كانیان ئاشكرا ده‌كرد كه‌ئه‌وه‌ش مایه‌ی دڵخۆشی ه‌ه‌موو ده‌نگه‌ناڕازییه‌به‌شخوراوه‌كان بوون دژ به‌سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی زه‌ردوسه‌وز به‌لام به‌داخه‌وه‌ئه‌وه‌ی ئێستا شه‌قامی نیگه‌ران كردووه‌به‌فیرۆدانی ئه‌و ه‌ه‌موو ده‌نگ و سه‌دایه‌بوو كه‌له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان كه‌وتبووه‌گۆ بۆ له‌ناوبردن ڕیشه‌كێش كردنی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌كوردییه‌گه‌نده‌ڵه‌كه‌وه‌ك ده‌سه‌لاته‌كانی تری رۆژه‌ه‌لاتی ناوه‌راست خۆری ته‌مه‌نیان له‌كوژانه‌وه‌و ماڵئاوایدا بوو وه‌ك تونس و میسرو سوریاو ناوچه‌كانی تر ،ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌له‌ی بۆ شه‌قام نه‌ره‌خساند ئۆپۆزسیۆن و غیابی راسته‌قینه‌ی سه‌ركرده‌كانی بوو له‌ناو خوپیشانده‌راندا كه‌ وای كرد ده‌سه‌لات زوو ئه‌و ه‌ه‌له‌بقۆزێته‌وه‌به‌رێكه‌وتن و دانیشتنی پێنج قۆلی شه‌قام ته‌فروتونا بكات ئۆپۆزسیۆنیش له‌ولاوه‌بێده‌ست و ده‌سه‌لات سه‌یری فلیمه‌كه‌ی ده‌كرد كه‌چۆن میلله‌ت به‌ر شه‌قی ئه‌مانه‌ده‌كه‌ون و ئه‌وانیش وه‌ك خۆیان ده‌لێن ئۆخه‌ی ئێمه‌له‌وئ نه‌بووین ده‌نا شه‌قی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ ه‌ێند تونده‌یاخوا كه‌سمان به‌ری نه‌كه‌وین ،ئێستا شه‌قام ده‌پرسێت به‌ته‌مای چین ئه‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌وده‌سه‌لاته‌گه‌نده‌ڵ و توندره‌وه‌؟ده‌تانه‌وێت به‌ڕه‌حمه‌تی خۆیان خێرێكتان پێبكه‌ن و بتانخه‌نه‌سه‌ر مه‌قام و پۆست و له‌پاشاندا بلێن چاكسازیمان كرد؟یان ده‌تانه‌وێت پشتی شه‌قام به‌رنه‌ده‌ن و بلێن گه‌ر شه‌قام به‌و چاكسازییه‌ی ئێمه‌رازی نه‌بێت ئه‌وا ئێمه‌ش وه‌ك ئۆپۆزسیۆن پشتیوانیان لێده‌كه‌ین ؟وه‌لامی ئه‌م پرسیارانه‌له‌مێشكی ه‌ه‌ر تاكێكی كوردی رۆشنبیرو به‌ویژدان وه‌ك میللی كاتژمێر له‌24 كاتژمێردا خوله‌ی دیت و تا ئێسته‌ش وه‌لامێكی جدی لای ئێوه‌ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ تا ده‌تواننخۆتان له‌وه‌لامدانه‌وه‌ی ده‌شارنه‌وه‌.........

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە