پڕۆفیسۆر دلاوەر مەلابەختیار بەدرۆ دەخاتەوە و دەستیش لەكار ناكێشێتەوە !

Friday, 18/03/2011, 12:00




دەگێڕنەوە دەڵێن پیاوێك بەمەبەستى ڕابواردن دەچێتە لاى ئافرەتێك ، ئافرەتەكە دەڵێ بەیەكەوە ڕادەبوێرین بەس تخوا لاى كەس باسى مەكە پیاوەكەش دەڵێ جامن خۆشى و شایم بەگێڕانەوەكەیەتى نەوەك بەڕابوردنەكە.
 پڕۆفیسۆر دلاوەریش لەنووسینێكى شەرم ئامێزى لاوازدا بەناوى (بۆچى دەستم لەكارنەكێشایەوە) سەد و هەشتاپلە بەپێًچەوانەوى نووسینەكانى ساڵى ڕابردووى لەدواین ژمارەى ڕۆژنامەى ئاوێنەدا (ژمارە 266 ، 15 / 3 / 2011) هاتووە باسى ئەوەمان بۆ دەكا كەبۆچى دەستى لەكارنەكێشاوەتەوە؟
 پرۆفیسۆر دلاوەر ڕێك وەك كابراى ناو چیرۆكەكەى سەرەوە دەڵێ ئەوەندەى شایم بەپۆست و كورسیى و پاڵپشتى بەرهەم ساڵحە ، ئەوەندە باكم بەوەنیە ڕیسوا دەبم یان نا ؟
 نازانم پرۆفیسۆر دلاوەر خۆى گەوجە یان ئێمەى پێ گەوجە ؟ پرۆفیسۆر دلاوەر مانەوەى لەدەسەڵات و تەماتەباران و هێلكە بارانى پێ ئازایەتى و قارەمانەتیە وازهێنان و دەست لەكاركێشانەوە و هاتنە ڕیزى شەقام و میللەتى پێ ترسنۆكى و ڕیسوایە و ڕاكردنە لەبەرپرسیاریەت ؟
من لێرەوە بەجەنابیان دەڵێم كام بەرپرسیاریەتى ؟ ئەو بەرپرسیاریەتەى كە هیچ حسابێكى بۆ ناكرێ و دەسەڵاتى ڕێكخراوێكى حزبى نیە ؟ ئەو بەرپرسیاریەتەى كەدەسەڵاتەكانى تەنها لەدێگەڵە تا كۆیە یە و تەنها زانكۆى كۆیە و خدر مەعسوم دەى خوێنەوە و حسابى بۆ دەكەن ؟ بەڕاى من هەر بێ دەنگیت هەڵبژاردایە زۆر باشتربوو بەم وەڵامە لاوازە ناوەرۆك بۆشە ئەوەندەى تر ماهیەتى خۆت دەرخست كەبایى چەندى و بۆچى هاتیەوە بۆ كوردستان ؟
چەند خاڵێكى باق و بریقت ڕیزكردوە هاوشێوەى بەرهەم ساڵح و جەلال تاڵەبانى و مەسعودبارزانى كەبۆ مەیدانى سەراى ئازادى سلێمانیان ناردوە كەهەر مەرەكەبى سەر كاغەزە و بێ عەمەل و كردارە ؟
هاتووە جارێكى تر سەدبارە باسى بەرنامەى تواناسازى دەكا ؟ لەگەڵ بەرهەم ساڵح و ڕاگەیاندنەكانى یەكێتى ئەوەندەیان باسى بەرنامەى تواناسازى كردوە ئەوەندەیان باسكردەوە ئەوەندەیان ئەو قەوانە سواوە لێداوە ئەوەندەیان لێداوە نوزەیان لێ بڕاندوە وەك ئەوەى بەرنامەى تواناسازى لەپارە و موچە و بوجەى خۆیان و گیرفان و میراتى باوكیان و مارەیى دایكیان كردبێتیان ؟
باسى زانكۆى گەرمیان و ڕاپەڕین و هەڵەبجە دەكا ؟ بۆزانیارى هەموو لایەك بە سێ زانكۆ هێندى پارەى قوتابخانەیەكى شوەیفاتى ئەهلى لەدهۆك پارەیان بۆ تەرخان نەكراوە ؟ كەئەم بابەتە بەبەڵگە لەپەرلەمان و ڕاگەیاندنەكان و ڕۆژنامەكان باس كراو وروژێنرا و خرایە ڕوو ئەى پرۆفیسۆر دلاوەر جەنابتان بۆ هەڵوێستێًكتان نەبوو ؟
یان هەر بەس سێ زانكۆ و بەس ؟ زانكۆى چى و حاڵى چى وەك ئەوەى ئێمە لە ووڵاتە نەبین ؟ بەوەشەوە نەوەستاوە پڕۆفیسۆر دلاوەر هاتووە بەوە خۆڵ دەكاتە چاوى ئەو خەڵكەوە دەڵێ من وەك وەزیرێكى بێ لایەن هاتووم ، ئەگەر بێ لایەن بویایە دەستت لەكاردەكێًشایەوە ؟ وە دەبێ جەنابیان ئەوەشمان بۆ ڕوون بكاتەوە ، چونكە مانگێك لەمەوبەر بوو ڕێك لەڕۆژى 15 / 2 / 2011 لە سایتە ڕووڕەشەكەى چاودێرى مەلابەختیاردا دەڵێ سەرۆكى حكومەت و یەكێتی ڕیفۆرمخوازن بۆیە كاریان لەگەڵدا دەكەم واتا ئەگەر سەرۆكى حكومەت یەكێتى نەبووایە كارى لەگەڵ نەدەكرد واتا جەنابیان یەكێتیە و بێ لایەن نیە ؟ ئەگەر سووریشە لەسەر ئەوەى كە بێ لایەنە ئەوەتەنها ئەوەندە لەنووسینەكەى مایەیى خۆشحاڵیە كە سایتە ڕووڕەشەكەى چاودێرى مەلابەختیارى بەدرۆخستۆتەوە كە پێیان وایە پرۆفیسۆر دلاوەر یەكێتیە ؟ .
لەكۆتایدا پرۆفیسۆر دلاوەر هۆشدارى دەدا بەهەموو لایەك بەتایبەت ئەوانەى پێیان وابووە كەدەبێ دەست لەكاربكێشێتەوە بەڵام جەنابیان هاوڕانیە لەگەڵیان و دەست لەكار ناكێشێتەوە چونكە دەست لەكاركێشانەوەى دەبێتە خەنجەرێك بۆ پشتى بەرهەم ساڵح ، واتا پاڵپشتى و مانەوە و بەردەوامى بەرهەم ساڵحى حزبى بێ باشترە لەبەردەوامى پرۆسەى خوێندن و زانكۆ .



وه‌زیری خوێندنی باڵا:
بڵاوكرایه‌وه‌ له Tuesday, February 15

سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و یه‌كێتی ریفۆرمخوازن، بۆیه‌ كاریان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م
چاودێر- تایبه‌ت: وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێم، رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم‌و یه‌كێتی، ریفۆڕمخوازن بۆیه‌ له‌گه‌ڵیاندا كارده‌كه‌م، چونكه‌ منیش خه‌ونم ریفۆرمه‌.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە