کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ژنەكەی مامە ڕیشە و سۆزان خەڵە شەهاب بازرگانی بە خوێنی شەهیدەكانیانەوە دەكەن دەنگ بۆ باوكی تەحسین شاویس كۆ دەكەنەوە

Tuesday, 21/07/2009, 12:00


(بە ناو نیشانی مووچەی شەهیدانەكەی تەحسین شاوەیس لە شەهیدانەكەی مامە ڕیشە زیاترە) لە ژمارە 88 گۆڤاری لڤین لە لاپەڕە 44 خێزانی مامە ڕیشە چاوپێكەوتنی كردووە و وای وتووە،هەر لەو چاوپێكەوتنەدا نیشتمان خان دەڵێت لە كۆتایی دیدارەكەدا نیشتمان نیگەرانیی خۆی لەوە نیشاندا كە مووچە و ئیمتیازاتی تەحسین شاوەیسی بكوژی مامە ڕیشە، لە مووچەكەی مامە ڕیشە زیاترە (چۆن نیگەران نەبم ئەو كەسەی مامە ڕیشەی شەهیدكرد، ئێستا لە هەمان دەزگای شەهیدان ناوی هەبێت و مووچەو ئیمتیازات زیاتر بێت! دڵم زۆر بەوە ژاندەكات و ئازارمدەدات)، بەوەش كۆتایی بە قسەكانی هێناچی بكەم ، دەسەڵاتم نییە.

لە چاوپێكەوتنێكی بەڕێز (بكر پیرۆت) لە ژمارە 69 گۆڤاری لڤین لە لاپەڕە 22 و 23 دەڵێت :دوای گرتنی بیتواتە، بە جیهاز مامە ڕیشە وتی: بە مام جەلال بڵێ دەچم سەروچاوە دەگرم، مام جەلال توڕە بوو وتی، پێبڵێ ئەگەر نەگەڕێتەوە قاچەكانی دەشكێنم.
دەربارەی ناكۆكیەكانی نیوان مامە ڕیشەو مام جەلال، پیرۆت ناتوانێت ڕاستەوخۆ دان بنێت بەو ناكۆكییەدا، بەڵام هەندێك ئاماژەی ڕوون دەدات ە ئەو ناكۆكییە دەخەنە پێشچاو، (ناكۆكییەكی وانەبوو، ئەوە بوو جارێك لە مەرگە كۆبوونەوەیەك كرا، هەموو سەرتیپەكان بەشدار بوون لە گەڵ مام جەلال و كاك نەوشیرواندا، باسی سوودو دەستكەوتەكانی گفتوگۆ كرا لە گەڵ ڕژێم، هەندێك دەیانوت باشە و هەندێكی تر دەیانوت خراپ، مامە ڕیشە ویستی قسە بكات، مام جەلالیش وتی تۆ دانیشە نابێت قسە بكەیت، ئەوە بوو مامە ڕیشە لە پشتی من دانیش و لە بەر خۆیەوە بە دەنگێكی نزم وتی: لێرە هەستم نامبیننەوە، من نازانم لە سەر چی بوو مام جەلال نەیهێشت قسەبكات، بەڵام لەو كاتدا خەڵك بێمنەت بوو، لە دوای ئەوە مامە ڕیشە لە ماڵی تەحسین شاوەیس دەعوەت بوو، لوێ كوژرا!)
نیشتمان خانی خێزانی مامە ڕیشە ئەو چاو پێكەوتنەی لە بیر چووەتەوە، چەند ڕۆژێكە ڕیكڵام بۆ لیستێك دەكات كە لیستی بكوژەكانی مامە ڕیشەیە، مامە ڕیشە بۆ پارەو پوڵ مێژووی بۆ خۆی تۆمار نەكرد ، بەڵكو بۆ ئەوە كردی كە خەڵكی كوردستان لە ژێر زوڵم و زۆرداری دیكتاتۆرەكانی بەغداد ڕزگاری بێت و هەوای ئازادی هەڵمژن، بەڵام بەداخەوە بۆ خێزانی مامە ڕیشەی قارەمان كە بۆ پارە و پول پشتی لە گەلی خۆی كردووە، هاتووە ڕیكڵام بۆ كەسانێك دەكات كە لە سەدام كەمتریان بە خەڵك نەكردووە لە ماوەی 18 ساڵی حوكمڕانی جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی كورد كوژدا، بەڕاستی شەرمە تۆ خێزانی مامە ڕیشەی ئەو مامە ڕیشەی كە جێگای شانازیە بۆ هەموو كورد لە هەر ژوار پارچەكە، بۆیە دەڵێم شەرمە چونكە جەنابت دەنگ بۆ بكوژەكانی مامە ڕیشە كۆ دەكەیتەوە، نامەوێت لەوە زیاتر وڵامی كەسانی وەك تۆ بدەمەوە، چونكە ئەو چاوپێكەوتنەی خۆت لە گۆڤاری لڤین وڵامە بۆ خۆت.

سۆزانی خاڵە شەهاب بۆ چی پشتی لە خەڵك كردووە؟ لە كاتێكدا ئەو شەهیدانەی وارسیان نەماوە مووچەكانیان دەبڕدرێت، خاڵە شیهاب ئێستا هیچ وارسێكی نەماوە، كەچی سۆزان و براكەی مانگانە چەند مللوێن دینار وەر دەگرن، ئایە ئەوە ڕەوایە شەهیدێك وارسی نەمابێت مووچەكەی ببڕن و شەهیدێكی تر وارسی نەماوە مووچە وەربگرێت!؟ سۆزان لەو گەندەڵیە دەترسێت بۆیە بووتە قەڵەمی دەستی خیانەتكارانی 31 ئاب و 66.
ئێستا ئەگەر خاڵە شەهاب زیندوبكەیتەوە تف لە كچە خۆ فرۆشەكەی دەكات، لەبەر ئەوەی كچەكەی مێژووی پڕ لە سەروەری خاڵە شەهاب لەكەدار دەكات، زۆر جێگای داخە خاڵە شەهاب بەرەو پەتی سێدارە بە درووشمی (كەم بژی، كەڵ بژی) گیانی خۆی سپارد بۆ ئازادی تاكەكانی وڵاتە داگیر كراوەكەی، بەڵام ئەم سۆزانە پارە پەرستە بە پارە پشتی لە خەڵكی ستەم دیدەی دەستی سەدام ،جەلال، مەسعود بەعس كردووە، بڕاستی شەرمە تۆ كچی كەڵە پیاوێكی قارەمانی نەمری وەك خاڵە شەهابیت، ئەو دوو پارە پەرستە بازرگانی بە خوێنی ئەو دوو سەركردەیەوە دەكەن، بەوەی دەنگ بۆ تەحسین شاوەیسی گەورە جاش و كورد كوژی كوڕی مەسعود بارزانی كۆ دەكەنەوە، منیش خاوەن شەهیدێكی زۆرم ، بەڵام وەك ئێوە بازرگانیان پێوە ناكەم تا ئەو ڕۆژەی سەردەنێمەوە، لە كۆتایدا هیوادارم ئەو دوو پارە پەرستە پشت لە خیانەتكاران بكەن پشت لە پارەو پولی دزراوی گەل بكەن، مێژووی پڕ سەروەری مامە ڕیشە و خاڵە شەهاب نەسڕنەوە بە ناوی كچ و ژنی ئەو دوو سەركردە نەمرەی گەلەكەمان.

[email protected]

تیبینی/ خوێنەرانی بەڕێز دوای ئەوەی ئمیلەكەم هاك كرا، ئێستا كۆدی ئمیڵەكەم گۆڕیوە چاكم كردوەتەوە، سوپاسی ئەو برادەرەش دەكەم كە ئمیڵەكەی بۆ چاك كردمەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە