ئه‌ردۆگان و فرمێسکی دایکه‌کان..
Thursday, 24/06/2010, 12:00
سیریل شتیگه‌ر
و. له ئه‌ڵمانییه‌وه: هیوا ناسیح
له تورکیادا مێردمناڵێکی زۆر له زینداندان، له به‌رئه‌وه‌ی به‌ردیان له پۆلیسی ئه‌و وڵاته گرتوه. هه‌رچه‌نده‌ش که ئه‌ردۆگان رازی بوو به هه‌موارکردنی به‌ندی ده‌ستور له سه‌ریان به‌ڵام هیچ شتێکی لێ نه‌گۆڕدرا.
له‌وه‌تی سه‌ربازه‌کانی ئیسرائیل هێرشیان کردۆته سه‌ر که‌شتییه‌کانی یارمه‌تیدانی غه‌زه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا له لای ده‌سته‌ڵاتدارانی سه‌ر غه‌زه که حه‌ماسی ئیسلامین بوه‌ته قاره‌مان. ئه‌و هاووڵاتییه تورکانه‌ش که له‌و هێرشه‌دا کوژرا بوون، ته‌نانه‌ت له تورکیاشدا وه‌ک شه‌هید رێزیان لێ‌نرا. ئه‌رۆگان، که خۆشی رابردوویه‌کی ئیسلامیی هه‌یه،راشکاوانه وا هه‌ست ده‌کات که قسه‌که‌ر و نوێنه‌ری برا هاوباوه‌ره‌کانییه‌تی له فه‌له‌ستین، بگره له ته‌واوی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا. ئه‌و چالاکانه به زمانێکی زۆرزانانه و لوس سکاڵای ئه‌وه ده‌کات، که هه‌میشه و هێشتا دایکانی فه‌له‌ستینی ده‌بێت شیوه‌ن بۆ ڕۆڵه کوژراوه‌کانیان بکه‌ن، که له لایه‌ن سه‌ربازه ئیسرائیلییه‌کانه‌وه ده‌کوژرێن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه ئه‌حمه‌د داود ئۆگلو ئیدیعای ئه‌وه ده‌کات، که هێرشی سه‌ربازانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌شتییه تورکییه‌کان بۆ تورکیا له‌رووی ده‌رونییه‌وه ڕێک وا داده‌نرێت و مانای ئه‌وه‌یه، که هێرشی تیرۆریستانه‌ی 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001 له ئه‌مریکا روویدا.
فره روویی
لێدوانه تونده‌کانی ئه‌ردۆگان دژ به ئیسرائیل و به‌رێزه‌وه باسکردنی حه‌ماس له لایه‌ن ئه‌وه‌وه، کارێکی کردوه، جارێکی تر ره‌خنه‌گره‌کانی ناوبراو چاونه‌ترسانه بێنه‌وه گوتن، ئه‌وانه‌ی له کاتی به‌فه‌رمی وه‌رگرتنی پۆسته‌که‌یدا پێش حه‌وت ساڵێک ترسی خۆیان به‌رامبه‌ری نیشاندا و ده‌ربڕیت، که ئه‌ردۆگان (ئاجێندایه‌کی نهێنی) په‌یره‌و ده‌کات و ده‌یه‌وێت تورکیا بئیسلامێنێت. زمانه توند و زبره‌که‌ی سه‌رۆکوه‌زیران به‌م نزیکانه ئه‌وه‌ی نیشانمان دا، که سه‌ره‌ڕای سیاسه‌تی خۆنزیککردنه‌وه له یه‌کێتی ئه‌وروپا و به‌رنامه‌ی چاکسازی ساڵی یه‌که‌می پارته ده‌سته‌لات به‌ده‌سته‌که‌ی، که‌چی له قوڵایی دڵییه‌وه ئه‌و هه‌ر به ئیسلامیی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌رۆگان که‌سێکه، به ئه‌سته‌م ده‌خوێنرێته‌وه، جۆره‌ها (روو)ی هه‌یه، به هه‌ر حاڵ تورکیا له بنیادنانی ده‌وڵه‌تێکی ئاینییه‌وه له نمونه‌ی ئێرانی ئیسلامی جارێ زۆر دووره. ئه‌مه له وه‌ختێکدا، که تا ئێستا ئه‌م سیاسه‌تێکی پراگماتیکی به‌هێزی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسی ئیسلامییه‌کانیدا رێکخستوه. گه‌ر تورکیا بیه‌و‌ێت ڕۆڵێک له ململانێکانی خۆرهه‌ڵاتی ناڤین‌دا ببینێت، نا‌بێت زۆر ریتمه‌که‌ی له کینه‌به‌رایه‌تکرنی ئیسرائیل و هه‌روه‌ها وه‌ستانه‌وه دژ به توندکردنی سزاکان له‌سه‌ر ئێران بگۆڕێت.
له ته‌علیقێکی سه‌رنجراکێشی رۆژنامه‌ی ئینگلیزی زمانی تورکی (ده‌یلی نیوز)دا، سه‌رنوسه‌ره‌که‌ی ڕاشکاوانه پرسیار ده‌کات و ده‌نووسێت (من چۆن بتوانم شانازی به حکومه‌تێکه‌وه بکه‌م، که مناڵه فه‌له‌ستینییه‌کانی لا گرنگتر بێت له ئه‌وانه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆی؟ چۆن بتوانم شانازی به حکومه‌تێکه‌وه بکه‌م، که نه‌یتوانیوه هیچ بکات، بۆ ئازادکردنی ئه‌و مناڵانه‌ی له زینداندان، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به‌ردیان له پۆلیس گرتوه؟ ئایا ئه‌وانه به‌هایان که‌متره له مناڵه فه‌له‌ستینییه‌کان، که وا به‌ردیان گرتۆته سه‌ربازانی ئیسرائیلی؟).
ئه‌و مه‌به‌ستی مێردمناڵانی کورده‌کانه، که له شاره زۆرینه کوردنشینه‌کانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌دا و له کۆبونه‌وه و خۆپیشاندانه‌کاندا ده‌سگیرکراون، هه‌ندێکیشیان به سزای زیندانیی ماوه‌ی زۆر حوکم دراون. ئێستا ده‌بێت نزیکه‌ی 5000 مێردمناڵ له زینداندا بن.
ته‌مبێکردنی کورده‌کان
هه‌رچه‌نده ئه‌رۆگان گوتی، ئه‌و ئه‌و به‌ندی ده‌ستوره‌ی دژ به تیرۆر ده‌گۆڕێت، که رێگه ده‌دات مناڵانی هه‌رزه‌کار (خوار 18 ساڵ- و.) کاتێک به‌رد بگرنه هێزه‌کانی حکومه‌ت، وه‌ک که‌سی پێگه‌یشتوو (بالق) مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌لدا ده‌کرێت. به‌ڵام له راستیدا تا ئێستا هیچ شتێک نه‌گۆڕاوه. ته‌نانه‌ت هه‌موارکردنێکی وا نه‌خراوه‌ته ئه‌و لیسته‌شه‌وه، که له به‌رنامه‌دایه له مانگی نۆ (سێپته‌مبه‌ر)دا راپرسی له‌سه‌ر بکرێت، دیاره به‌و مه‌رجه‌ی دادگای باڵای ئه‌و وڵاته تانه‌ی لێنه‌دات.
وا رێک بۆ ساڵێک ده‌چێت له‌مه‌وبه‌ر، کاتێک ئه‌رۆگان به هه‌مان هه‌ناسه‌وه له باره‌ی ئازار و ژانی دایکانی تورک و کورده‌کانه‌وه دوا، که ده‌یان ساڵه له ململانێی نێوان کورده جیاخوازه‌کان و سوپادا کوڕه‌کانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌ر چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وپێش بوو، گه‌ر که‌سێک جه‌ساره‌تی قسه‌یه‌کی وای کردبا، به ناپاک له قه‌ڵه‌م ده‌درا و ده‌خرایه گرتوخانه‌وه. له پێش ساڵێکه‌وه ئه‌ردۆگان به به‌رده‌وامی که‌وته دووپاتکردنه‌وه‌ی (کرانه‌وه‌ی کوردی)، که‌وا په‌یوه‌ندی حکومه‌تی تورکی و کورده‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی نوێ دابڕیژێته‌وه. که‌چی ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد، که وشه‌ی (کورد) لابرا و له‌جێگه‌ی وی وشه‌ی (دیموکراتی) دانرا. به ده‌ستاوده‌ستکردن ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی کاڵ کرایه‌وه. کارکردن بۆ به سیاسیانه چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورده‌کان له‌م نێوانه‌دا به کرداریی وه‌ستا. ته‌مبێکردن زیادی کرد.
به‌ره به‌ره ئه‌ردۆگان ناسیۆنالیستتر بوو، تاوای لێهات، له مه‌سه‌له‌ی کورددا، به‌رده‌وام جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌مالیسته‌کاندا که‌متر ده‌بیته‌وه، که به‌ناوی (کرانه‌وه‌ی دیموکراتی) هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بانگه‌شه‌یان بۆ کرد بوو.
له تورکیادا ده‌کرێت به فرمێسکی دایکانی فه‌له‌ستینی ده‌نگی خه‌ڵک زیاتر کۆبکرێته‌وه له فرمێسکی دایکانی کورد.
تێبینی و سه‌رچاوه:
ئه‌م وتاره له رۆژنامه‌ی نۆیه تسویرخه تسایتونگ (NZZ) ی سویسری رۆژی 10ی یونی 2010 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه.
http://www.nzz.ch/nachrichten/startseite
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست