کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌مله‌که‌تی قه‌ده‌ر

Saturday, 22/10/2011, 12:00


چ ڕۆژێک هه‌یه‌ له‌و به‌شه‌ ئازادبووه‌ی نیشتماندا هه‌واڵی مه‌رگی چه‌ند ئازیزێکمان نه‌ژنه‌وین، که‌ به‌تێکستێک له‌ژێر فلیمه‌ دۆبلاجکراوه‌ تورکێکانه‌وه‌ بۆمان نه‌نووسن، کامه‌ ڕۆژنامه‌، کامه‌ ڕادیۆ، هه‌موو ڕۆژێک مه‌رگی یه‌ک و دوان، بگره‌ سیانیش نه‌بیستین که‌ به‌ ڕووداوی ئۆتۆمۆبێل گیانیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، ئه‌مه‌ تازه‌ترین هه‌واڵی ناو ماڵپه‌ڕێکه‌ (له‌ رووداوێکی هاتوچۆدا له‌ نزیک شاری سلێمانی هەر که‌م 7 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 2 که‌سی دیکه‌ش برینداربوون. له‌و باره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ پۆلیسی رێگاوبان رایگه‌یاند: سه‌ر له ‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ رووداوێکی هاتوچۆ دا له‌ سه‌ر رێگای‌ نێوان سلێمانی- دوكان ‌و له‌ نزیك گوندی كۆته‌ڵ دوو ئۆتۆمبیلی‌ جۆری‌ بیكاشۆی‌ ته‌كسی ‌و كیای‌ سۆناتا به‌ریه‌ك كه‌وتن ‌و له‌ ئه‌نجام دا، 7 هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ژنێك ‌و منداڵێكیش، به‌ سه‌ختی بریندار بوون) ئه‌مه‌ ته‌نها ڕوداوێکه‌ به‌ر له‌دوو ڕۆژ داخۆ له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی حاکمانی کوردا چه‌ند که‌س بوبێته‌ خۆراکی ئه‌و ڕێگه‌و بانه‌ی که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌که‌ناڵێ ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ قردێله‌ ی پڕۆژه‌کانیان ده‌بڕن، مه‌رگی ئه‌و هه‌موو که‌سه‌ له‌کورد و ئه‌و جه‌هه‌نه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌م هه‌رێمه‌دا دروستی کردوه‌ بۆ؟

ئێمه‌ پێشتر له‌سه‌ر هاتنی ئۆتۆمۆبیل قسه‌مان کرد و بۆ خوێنه‌رانی کوردستانپۆست و گه‌له‌که‌مان ڕوونکرده‌وه‌ که‌ ڕۆژانه‌ چه‌ندین ئۆتۆمۆبیلی خراپ ڕوو له‌م نیشتمانه‌ ده‌کات، چه‌ندیش ده‌که‌وێته‌ گیرفانی حاکمانه‌وه‌، حه‌وجێ ی ئه‌وه‌ نی یه‌ باسی بکه‌ینه‌، مۆدێلێکی تری ئه‌م پاشاگه‌ر دانی یه‌ ته‌نها هێنانی ئه‌و ئۆتۆمۆ بیلانه‌ نی یه‌، به‌ڵکو هامشۆی ئه‌و به‌ر پرسانه‌یه‌ که‌ شه‌قامه‌کان ده‌ته‌نن، بۆ نمونه‌ مه‌سعود بارزانی دوێنێ که‌ هاته‌ دوکان من شه‌رمم له‌خۆم کرد ووتم، خودایه‌ ژیان ئه‌وه‌ ده‌هێنێ مرۆڤ ئه‌وه‌نده‌ ترسنۆک بێت، توانیم تا 42 ئۆتۆمۆبێل بژمێرم که‌ گوزه‌ریان کرد به‌سه‌ر پرده‌که‌ی دوکاندا، تاڵه‌بانیش به‌ سه‌دان ئۆتۆمۆ بێله‌وه‌ له‌ به‌ری سلێمانییەوه‌ هات . ئیستا هه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ گه‌جه‌رو گوجه‌رانه‌ نییه‌ ئاوا شه‌قامه‌کانیان قانداوه‌، به‌ڵکو پۆله‌ ئه‌مه‌ریکی و میت و ئیسرائیلی و ئیتڵاعات و به‌رپرسه‌کانی حوکمه‌ته‌که‌ی مالیکی، جا کێ نا ؟ له‌م کاروان سه‌رایه‌دا هه‌ر ئۆتۆمۆبێلی به‌رز و جام ڕه‌ش و هه‌مه‌ره‌ دێن و ده‌چن، پار ساڵ من و هاوڕێیه‌کم له‌ که‌رکوک گه‌ڕاینه‌وه‌ دوو ئۆتۆمۆبێلی هه‌مه‌ر و ئۆتۆمۆبێلێکی جام ڕه‌شی گه‌وره‌ شه‌قامه‌که‌یان ده‌بڕی، ئێمه‌ به‌لایاندا هاتین که‌چی ته‌قه‌یان لێکردین و تایه‌ی پێشه‌وه‌یان ته‌قاندین، هه‌ر چاک بوو وه‌رنه‌گه‌ڕاین، ئه‌وان ڕۆیشتن ئێمه‌ش چووینه‌ بازگاکه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ویستمان سکاڵا تۆماربکه‌ین له‌وێ هه‌ر گاڵته‌یان به‌ عه‌قڵمان کرد، ڕۆژێک به‌ر له‌ چه‌ند ساڵ له‌گه‌ڵ بەرپرسێکدا قسه‌م کرد ووتم کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ سنورێک بۆ هێنانی ئۆتۆمۆبێل دابنێین، لە وەڵامدا  پێی ووتم (ئه‌ی خه‌ڵکی به‌ که‌ر هاتوو چۆبکات)؟

ئیستا ئه‌و به‌ڕێزه‌ سه‌ر بە گۆڕانه‌ و دوو ئۆتۆمۆبێلی گه‌وره‌ی له‌ گه‌راجه‌که‌ی داناوه‌ . ئیستا سه‌یری ئه‌م دوو وێنه‌یه‌ی تریش بکه‌ن ئه‌مه‌ مشتێکه‌ له‌خه‌رواری ئه‌و پاشاگه‌ر دانییه‌ لۆریه‌ک به‌باره‌وه‌ ده‌یه‌وێت بۆ ڕبۆڕێن له‌گه‌ڵ لۆریه‌ک بکات، کاتێک پێشی که‌وتین و لێمان پرسی برا بۆ واده‌که‌ی کابرا ووتی ئه‌وه‌ بۆ سه‌ری ڕەشە بۆ به‌نزینخانه‌که‌ی سه‌رۆکی هەرێمه‌ .



ئازاد فایه‌ق محه‌مه‌د
په‌یامنێری کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە