ئەرێ كۆمسیۆنى باڵا پارەكەى ئێمەشتان هەلووش كرد؟
Tuesday, 13/10/2009, 12:00
لاى هەمووتان ئاشكرایە كەوا هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان لە 25 تەمووز بە هێزو تواناى ژمارەیەكى زۆر لە فەرمانبەرو مامۆستایان ئەنجام درا. ئێمەى فەرمانبەر لە ڕۆژى 25 ى حەوت هەر لە سەعات حەوتى بەیانى هەتا سەعات دوانزەى شەو لەسەر قاچ وەستاوین و بە هەموو توانایەكمان هەوڵى ئەوەمان دا كەوا پڕۆسەكە سەركەوتوو بێت .ئەوا ماوەى سێ مانگى ڕەبەق بەسەر ئەم پڕۆسەیە تێپەڕ بوو هەتا ئێستا ئەو بڕە پارەیەى بڕیار بوو بدرێتە ئەو فەرمانبەرانە سەرف نەكراوە و هیچ خەبەرى نیە ، پرسیارمان لە بەرپرسەكانى كۆمسیۆنى باڵایە .. هەتاكەى ئەم پارەیە سەرف ناكەن ، بۆچى بڕەكەشى دیارى ناكەن ، دیارە دەتانەوێ مافى ئەم خەڵكە داماوانەش هەللوش بكەن.
كۆمەڵێك مامۆستا وفەرمانبەر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست