"نابێت دەسەلات ئەم ڕەوشتانە لەكەركوك بكات،چونكە سومعەی كورد و كەركوك لەكەدار دەكات!!
Sunday, 05/06/2011, 12:00
(چەند خالێك بنبر بكرێت ،بۆ بڵاوكردنەوە و پشگیری میدیاكان)
لەدەستدانی كەركوك لەمیژووی كوردا كورد بەرپرسیار نیە، بەڵكو هەڵەی حزبە سیاسە فەرمان ڕەواكانن ئێستاش بە ڕای ئێمە ئەركی حزبە لە خاڵی بچوكەوە سەركەوێت بۆ خاڵی گەورە بەمەبەستی چاك كردنەوەی هەڵەكانی ،ئێمەی رۆشنبیر هەر چاوەروانی ئەم خاڵانە دەكەین لێرەوە لەویێ دەیخەینە بەر دەستی دەسەڵات تا بەهەلەكانی خۆیدا بچێتەوە لەروانگەی نیشتیمانی بوونیدا كەركوك ڕادەستی نیشتیمانەكەی بكاتەوە ،لەو ناوە رەقەمییەی لەپرۆسەی ئازادی عیراقدا بە كێشەی هەڵپەسێردراو نازناوی ناوچە كێشە لەسەرەكان و كەركوكێكی پر گرێ بەستی حزبی وشەركردن لەسەر كەركوك وەك حزب ئێمەی نیگەران كردووە لەوەی پرس بە ڕۆشنبیرانی كەركوك ناكرێت وە بگرە خوێندنەوە بۆ ئەو پرۆژەو خاڵانە ناكرێت كە ئێمەی ڕوژنامەنوس رۆشنبیرو چالاك وانی مەدەنی لەسەر روپەری وێب سایت و ڕۆژنامەكان بڵاوی دەكەینەوە ئێمە تا ڕادەیەك چاوەروانی هەڵوێست دەكەین یاخود گۆڕانكاری پێشهاتی نوێ و هەڵبژاردنی دیكەی چاوەروانكار ،بە دروستكردنی فشار ڕەنگە لەوە دەربچین كە تائێستا لە بەر باروودۆخی ئەمنی نەمان توانیوە پرینسیپە كانی شارستانیەت بگرینە بەر وەك خۆپێشاندان و كەمپین و دروست كردنی ئۆپسوێن و فشاری جۆراو جۆر بۆ سەر دەسەڵاتی هەرێم وحكومەتی عێراقی گەرجی ئەركی نیشتیمانی لەسەر شانمانەو بەرپرسیارین لەم بێدەنگیە بەڵام كەمی ڕۆشنبیری كەركوك وباری نائاسای ئەو هێرشانەی لەڵایەن دەسەڵاتی خۆمانەوە دەكرێتە سەرمان ودواتر ترسیكی گەورەی هێرشە تیرۆرستیەكان و كەم دەرامەتی ڕۆژنامەنوسان و نەبوونی میدیایەكی ئازادی فەزائی وای كردووە كەركوك تەنها بازنەی سیاسی حزبی رَۆڵی هەبێت ئەو میدیایەش میدیای بێدەنگی زمان حاڵی حزبیە بۆ خوی لەناو گەمە سیاسەكاندا تا دێت بەرەو هەنگاوی دواوە دێتەوە لەگەڵ ئەو هەموو پێشهاتە نوێیەی كە لەسەر گورەپانی سیاسی دەرەوەو ناوچەكە هەیە لەلایەكەی ترەوە كەم تەرخەمی دەسەڵاتی كوردی هۆكارەكانی لە دەستدانی متمانەی لە نیو گۆڕەپانی عێراق بە دەستێوەردان نەگرتنەبەری رێگە یاسایەكان لەلای ئێمەش بەد گومانی لەوەی لەناو ڵیژنەو حكومەتەكەدا پێگەدارن بەسەر هەموو پایەكاندا دەستیان دەیگاتێ بێدەنگن ترسی ئێمە لەوەشە كەركوك بگاتە دەستی لایەن ورێكخراوی تر نێونەتەوی تا ئەنتەرناتیڤێك بداتە حكومەتی عێراقی ولەو بەندە دەستوریەش دەر چێت كە دەستوری عێراقە، من بۆ جاری دووەم لەسەر لایەنە خراپەكانی دەسەڵاتی كوردی لەكەركوك دەخەمە بەردەم میدیاكان بۆ پشتگیری كە ناكرێت و نابێت بوونی هەبێت لەبەردەم مسداقیەتی كوردی و ئیرادەی كوردی نابێت بهێلین كەركوك چنگی لێگیر بكرێت، نوسینی یەكەم چەند خالێكی سەرەتای بوو بۆ كەركوك لە دەسەلات داوام كردبوو كاردانەوەیەكی لێكەوەتەوە چەند ڕۆشنبیرێك كەوتنە كەمپین دروست كردن و لە داهاتوشدا بریارە كۆنفرانسێك ساز بكرێت بەدەسەلات دەلێم0 تاریكای مانگ سەرلەئێوارە دیارە)! كە بۆیە ئێمە هەموو هەولێك دەخەینە روو بە ئومێدین بێنە سەرخەت لە حزبایەتیو ڕاكابەرێتی خۆتان لابدەن لەبەردەم ئەركی نیشتیمانی خۆتان هەڵوێستان هەبێت بفەرمون بۆ ئەم خالانە كە بە ئومێدم ئاسەوارەكانی كۆتای پێ بێت .
خاڵی یەك:نابێت وەك ساڵانی پێشوو نەزاندرێت بودجەی كەركوك لە كوێدا سەرف دەكرێت وچۆن سەرف دەكرێت بە ناشەفافی بە هەدەر بدرێت.
خاڵی دوو:نابێت ڕكابەرێتی حزبی و مل مڵانیەی حزبی شەر لەسەر كەركوك بكات خۆیی بە خاوەنی كەركوك بزانێت لێدوان لەسەر كەركوك بدات.
خاڵی سێ:بەهیچ جۆرێك جێ گۆركێ بە ئیتیفاقی حزبی بەپرس دانەنرێت و كەسانی شاری كەركوك پەراوێز بخرێت و گوێیان لێ ڕانەگیرێت لەكاتیكدا حەقێكی یاسای هاووڵاتیانی كەركوكە ،دامەزراند بە تەسكییەی حزبی نەكرێت لە ڕێگەی ئەنجومەنێكی ڕاژەی ناوەندی حكومەتی عێراقیەو ئەو ئەنجومەنە دروست بكرێت .
خاڵی چوار: نابێت سامانی كەركوك بە هەدەر بدرێت و بەرپرسە حزبیەكان بەناوی خۆیانەوە پرۆژەی بچوك لەشاری كەركوك بكەن وناوی خۆیان لەسەر هەڵبواسن پارە پەخشینەوە بۆ ئۆ تۆ مبیل كرین بە نایەكسانی بەسەر نەتەوەیەكدا .
خاڵی پێنج:ڵا بردنی ئەو ترس و فشارەی دەسەڵات بەرامبەر بە ڕۆژنامەنوسان و ڕۆشنبیران و رێكخراو حزبەكان دەیكەن ،ڕەخساندنی هەڵی زیاترو هاریكاری كردنیان لە بەشداری كردنیان لە پرسە نیشتیمانیەكاندا.
خاڵی شەش:نابێت دەسەڵات لە بەرامبەر كوشتنی ڕۆژنامەنوسەكانی كەركوك بێ دەنگ بێت دۆسیەی شەهیدانی وەك" سۆرانی مامە حەمەو عبدلستار هتد....بەهەڵپەسێردراوی بمینێتەوە كە كاریگەری لەسەر میدیایی كوردی لەناوەوو دەرەوەی هەرێمی كوردستان و عێراق پەلەیەكی ڕەشن بە نێو چەوانی كوردەوە.
خاڵی حەوت:نابێ دەسەڵات گۆی لە خەڵكی كەركوك نەگرێت و لابردنی ئەو بەربەستە كۆنكرێتانەی لە لایەن بەرپرسەكانی شاری كەركوكەوە دانراوە كە كوچەو كۆلانەكان و رێگاو بانی هاولاتیانی ماندوو كردووەو نیگەرانن.
خاڵی هەشت: دەسەڵات بە ئۆپسوێنەوە نابێت بێ دەنگ بن بەرانبەر بە كەم تەرخەمی لیژنەی مادەی 140ی لێپرسینەوە لە بەر پرسەكانی كە تا ئیستا لە خاڵی یەك بۆچی تی پەر نەبووە .
خاڵی نۆ: ڕەوانە نەكردنی بەنزین و گازو و بۆ سنورەكانی هەرێمی كوردستان جگە لە گرێبەستیە یاسایەكان .
خاڵی دەه:پێویستە دەسەڵات رێگری لە گەنجان نەكات و لەناو پرسە نیشتیمانیە كان و ڕای ئازاد بەربەستی میدیای هەڵبگرێت و رێكخراوی حزبی زیاتر لە كەركوك دانەمەزر ێت.
خاڵی یانزە:نابێت پەرلەمانتارەكانی كەركوك لە پرسی كەركوكدا وەك كەسایتی حزبی مامەلە لەگەل كوتلە سیاسیەكاندا بكەن و دەبێت رێگری لە هەموو دەستێوەردانێكی حزبی قەدەخە بكریت لێپرسنەو هەبێت .
خاڵی دوانزە:هیج بەرپرسێك لە دەست لە كاروو باری دادگای كەركوك وەرنەدات و هیج كەسێك ئازاد نەكرێت تا پشت ڕاستكردنەوەی دۆسیەكەی و رەوانەنەكردی هیچ بەندكراوێك بۆ زیندانەكانی دەرەوەی كەركوك .
خاڵی سیانزە:هاوڵاتیانی كەركوك داوای لابردنی ئەو بەرپرسانەی ماڵیان لەدەرەوەی كەركوكەو نیگەرانی لای هەمووان دروست كردووە
خاڵی چواردە:نابیت دەسەڵات لێپرسینەوە نەكات لەو بەرپرسانەی لەژێرەوە كار بۆ ئەوە دەكەن كەركوك بكرێتە هەرێمێكی سەربەخۆ .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست