کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌ كه‌نالی ئێن ئاڕتی، سه‌يد كاكه‌ له‌لايه‌ن نوێنه‌ری مه‌سرور بارزانیيه‌وه‌ پيشوازيلێكرا.!

Wednesday, 11/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولێر
له‌ چه‌ند رۆژی ڕابردوو ئه‌و هه‌واڵه‌مان بڵاو كرده‌وه‌، کە دوای چاوپێكه‌وتنه‌كه ی سه‌يد كاكه‌ له‌لايه‌ن نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانیيه‌وه‌ به‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌، پێرێ ٩ / ١ / ٢٠١٢ سه‌يد كاكه‌ سه‌ردانی مه‌كته‌بی په‌يوه‌نديه‌كانی پارتی كرد، له‌لايه‌ن هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی ئه‌و مه‌كته‌به‌ و ئه‌ندامی بالای ده‌زگای پاراستنه‌وه‌ به‌ نوينه‌رايه‌تی مه‌سرۆر بارزانی پيشوازی لێكراوه‌!
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ پاراستن، سه‌يد كاكه‌ داوای بينينی مه‌سرور بارزانی كردووه‌، به‌ڵام مه‌سرۆر بارزانی دوو ڕۆژ بووه‌ له‌ توركيا گه‌ڕاوەته‌وه‌ و ماوه‌ی نه‌داوه‌ كه‌س بيبينيت، بۆيه‌ به‌ نوێنه‌رايه‌تی خۆی هێمن هه‌ورامی دياری كردووه‌ تا پێشوازی له‌و پياوه‌ تيكۆشه‌رو خه‌باتگيره‌ی شۆرشه‌كانی ئه‌يلول و شۆرشی نوێی و بزووتنه‌وه‌ی سۆسيالستی بكات!
به‌ پێی سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ ماڵی سه‌يد مه‌جيد، هه‌موو خزم و كه‌سوكاره‌كانی سه‌رزه‌نشتی سه‌يد كاكه‌يان كردووه‌ به‌وه‌ی له‌لايه‌ن مندالێكی كۆنه‌ ئه‌منی رژێمی به‌عسه‌وه‌ پيشوازی لێكراوه‌، تا ئه‌وه‌ی سه‌يد كاكه‌ وتويتی من نه‌مزانيوه‌ ئه‌و هێمنه‌ باوك و كه‌سوكاری سه‌ر به‌ ڕژێم بوونه‌؟!
هه‌ر بۆ زانينی خوێنه‌ران خاله‌ سه‌يد كاكه‌ خاوه‌نی دوو ژنه‌، يه‌كيان له‌ كه‌سو كارەکەی پارتیيه‌ به‌ناوی (ئه‌جێ)، ئه‌وی ديكه‌يان سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارەکەی يه‌كيتیيه‌ به ‌ناوی(نه‌زيفه‌) ، ئه‌و رۆژه‌ی سه‌يد كاكه‌ چاوپيكه‌وتنه‌كه‌ی له‌ كه‌نالی ناليا كردووه‌ له‌ ماله‌كه‌ی خاتوو(ئه‌جي)دا سازیكردووه‌، بۆیە له‌لايه‌ن كه‌سوكاری ژنه‌ يه‌كيتیيه‌كه‌يه‌وه‌ سه‌رزه‌نشتی سه‌يد كاكه‌ كراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بێ حورمه‌تيان پێكردووه‌، كه‌ خۆيان و بنه‌ماڵه‌كه‌يان پيشوازيان نه‌كردووه‌..!

 لە پاڵ ئەو وێنەیەی سەرەوەدا و لە  پڕۆفایلی هێمن هەورامی وا نووسراوە:
ئه‌مرۆ خاله‌ سه‌ید کاکه‌ ، پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌ی ناسراوی کوردستان، هاته‌ لامان له‌ ئۆفیسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پ.د.ک ، له‌ باره‌ی به‌شیک له‌ یاده‌وه‌ره‌یکانی خۆی قسه‌ی بۆ کردین. خۆشحالی خۆی به‌وه‌ ده‌ربری که‌ ئه‌و خه‌باته‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌مرۆی کوردستانیان کردووه‌ به‌ هه‌ول و تیکۆشانی هه‌موو لایه‌ک به‌ره‌وپێشتری ببه‌ین .

http://www.facebook.com

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە