کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌دواداچوونێک

Thursday, 24/03/2011, 12:00


ئه‌مڕۆ به‌ڕێز که‌مال جه‌مال موختار جارێکی تر به‌نووسینێکی له‌ژێر ناوونیشانی: (رابردوو به‌شێکه‌ له‌ خۆم، خۆشم به‌شێکم له‌وه‌ی که‌ رابردوو منی دروست کردووه‌) کلیکی ناونیشانه‌که‌ بکه‌، بۆ خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌که‌.
له‌و نووسینه‌دا جارێکی تر چه‌ند یادەوەری‌یه‌کی ناخۆشی ڕابوردوی وەبیر هێناینه‌وە..که‌تیایدا باس و حسابی له‌سه‌ر هه‌ندێ شت دەکرد که‌ته‌نها مه‌گه‌ر هه‌ر حیزبی به‌عس ئه‌و جۆرە لێکدانه‌وەو حسابانه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک کردبێت..
برای عه‌زیزم کاک که‌مال..چۆن بابه‌ت وا لێک دەدرێته‌وە..براو که‌س و کاری خوالێخۆشبوو (جه‌وهه‌ر نامیق) گه‌ر هه‌لپه‌رستیش بن ، به جه‌وهه‌ر نامیق چی؟ پله و پایه‌ی ئه‌وان به‌م چی؟
جه‌وهه‌ر نامیق که‌ پارتی‌یش بوو ،زەرەر و زیانێکی ئه‌وتۆی بۆ هیچ که‌س نه‌بوو،کاتێکیش وازی لێ‌هێنان و دەستی لێیان کێشایه‌وە،جوانترین و پیرۆزترین هه‌نگاوی نا و سه‌رەتایه‌کیش بوو بۆ دیاردەیه‌کی زۆر دەگمه‌ن و ناوازە له‌دنیای سیاسه‌تی کوردی‌دا.
ته‌حه‌فوز کردنیشی له‌گه‌ڵ (کوردستان پۆست)دا، زۆر ئاسایی‌یه‌و دیارە دەگه‌ڕێته‌وە بۆ جێگا و شوێنی نیشته‌جێ‌بوونی که‌له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و حیزبه‌دا بوو که‌ به‌دڵنیایی‌‌یه‌وە هه‌ر خۆی له‌‌‌ هه‌موومان چاکتر دەیناسین و تا ئێستاش ئه‌و جۆرە مانه‌وەیه‌ مایه‌ی شک و گومانه‌ و زیاتر له‌ دەستبه‌سه‌ربوون چووە..
له‌لایه‌کی تریشه‌وە.. وازهێنانی به‌رپرسان له دەسه‌ڵات له‌ هه‌موو دنیادا کارێکی ئاسایی‌ و قبوڵکراوە..هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌ی ئێستاماندا ..واز‌هێنانی به‌رپرسانی سوپا و حكومی لیبیا و یه‌مه‌ن و پێشتریش هی میسر و تونس پرۆسه‌ی ڕزگاری ئه‌و ووڵاتانه‌ی به‌رەو پێشه‌وە برد نه‌ک به پێچه‌وانه‌وە..گه‌لی کوردیش هێندە ساویلکه نی‌یه که تۆ پێناسه‌ی دەکه‌یت.. 
هه‌ڵبه‌ته پێشتریش و له‌ڕۆژی 17ی مانگدا، کاک که‌مال به‌بابه‌تێکی تر له‌ژێرناوونیشانی:
(سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ هه‌ولێره‌وه‌ رایگه‌یاند، که‌ پاراستن جه‌وهه‌ر نامیقی ژارخوارد کردووه‌) برینێکی تری کولاندینه‌وە به‌و پێشه‌کی‌‌یه‌ی که نووسیبووی:
تێبینی: له‌به‌ر گرنگی هه‌واڵه‌که‌ به‌ پێویستم زانی، که‌ خۆم بێمه‌ سه‌ر خه‌ت و سه‌رپه‌رشتی داڕشتن و بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ بکه‌م: (که‌مال جه‌مال موختار)
هه‌ڵبه‌ته ئه‌م جۆرە پێشه‌کی و قسانه‌یش..یادەوەری‌یه‌کانمان دەباته‌وە بۆ ساڵی 1985 و قه‌تڵ و عامی شیوعی‌یه‌کان و خانه‌وادەکانیان له (پشت ئاشان) ...
جا بۆیه هیوادارم کاک که‌مال و هه‌موو نوسه‌رانی تریش ڕەچاوی بارودۆخی ئێستا که‌مێک ژیرانه‌تر بکه‌ن.
******************************
وه‌ڵام:
کاک ده‌رباز براکه‌م... ئه‌وه‌ی نووسیومه‌ و ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی به‌ڕێزیشتان زۆر هه‌ڵده‌گرێت قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، من ئه‌مه‌ جێ ده‌هێڵم بۆ خوێنەرە به‌ڕیزه‌کان، هیوادارم که‌س ئه‌مه‌ نه‌کات به‌ بابه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌، باشتره‌ به‌ گشتگیریی قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و راوبۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر قسه‌کانی من بده‌ن، ته‌نها لێره‌دا وه‌ڵامی ئه‌و سه‌رنجه‌ت ده‌ده‌مه‌وه‌ که‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ژارخواردنی جه‌وهه‌ر نامیق، ره‌خنه‌ت له‌سه‌ر هاتنه‌ خه‌تی من گرتووه‌. منیش وه‌کو روونکردنه‌وه‌یه‌ک به‌ به‌ڕێزتان ده‌ڵێم، ئه‌وه‌م بۆیه‌ کرد چونکه‌ په‌یوه‌ندییه‌کان به‌ خۆمه‌وه‌ کران، خۆم ته‌له‌فون و قسه‌ و به‌دواداچوونم له‌ سه‌ر کرد، له‌سه‌ر پێشنیاری براده‌ر و دۆست و نووسه‌رانی کوردستانپۆست به‌ ناوی خۆمه‌وه‌ راپۆرته‌ هه‌واڵه‌که‌م نووسی، ئه‌مه‌ مافێکی سروشتیی و ره‌وایه‌، بۆ به‌هێزکردنی به‌ڵگه‌کان ئه‌و کاره‌م کرد و ناوی خۆمم خزانده‌ نیوه‌ هه‌واڵ و به‌دواداچوونه‌کانه‌وه‌، ئه‌مه‌ کاری راگه‌یاندنه‌ نه‌ک خۆده‌رخستن، که‌س له‌ براده‌ران لارییان له‌وه‌ نه‌بووه‌، ئه‌وه‌ی وه‌کو به‌ڕیزتان ره‌خنه‌تان لێگرتووم هۆکاری ئه‌وه‌یه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ ئاشنا نییت و نازانیت چۆن کاره‌کانمان به‌ڕیوه‌ ده‌به‌ین، به‌ڕیزتان له‌ نزیکه‌وه‌ بیرکردنه‌وه‌ی من نازانیت، تا  وا بزانیت بۆ خۆده‌رخستن پێت وابێت له‌و شوێنه‌وه‌ خۆم هێنابێته‌ سه‌ر خه‌ت، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئه‌رشیفه‌که‌م بکه‌یت، من که‌مترین بابه‌تم هه‌یه‌، که‌ ده‌متوانی پێچه‌وانه‌که‌ی بکه‌م، بۆیه‌ وه‌کو ره‌خنه‌ قسه‌که‌ت وه‌رناگرم به‌ڵکو وه‌کو پرسیارێک وه‌ڵامم دایته‌وه‌.
سه‌رکه‌وتووبن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە