جه‌لال تاڵه‌بانی: قیاده‌ی بارزانی شۆڕشفرۆش و کوردکوژ
Monday, 13/09/2010, 12:00
له نامه‌یه‌کدا که ساڵی 1980 جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ شێخ عوسمان سراجه‌دین نه‌قشبه‌ندی ناردووه، چه‌ند نهێنییه‌ک ده‌که‌وێته روو، وه‌ک ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌کێتیی نیشتیمانی کوردستان به شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندیی که ئه‌و کاته له‌گه‌ڵ حکومه‌تیی عێراقدا رێک بووه، هه‌روه‌ها باس له مه‌شقکردن و چه‌ک و پاره‌وه‌رگرتنیش ده‌کات.
شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندیی خاوه‌نی چه‌کداری خۆی بووه و له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌عسدا دژی ئێران شه‌ڕی کردووه.
له‌و نامه‌یه‌دا تاڵه‌بانی ئاوا باس له بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌کات:
دوژمنێکی تری ئێمه که قیاده‌ی بارزانییه.... ... قیاده‌ی بارزانی شۆڕشفرۆش و کوردکوژ، که خۆتان ده‌زانن ده‌ستی تاوانباری هه‌ردوولایان سووره به خوێنی گه‌شی چه‌ندین و ده‌یان رۆڵه‌ی قاره‌مانی وه‌ک شه‌هید .... ملازم حسن خۆشناو، شێخ جه‌لال، کاکه عه‌لی..(
له نامه‌که‌دا هه‌ندێ له ناوه‌کان سڕدراونه‌ته‌وه و ده‌رنه‌که‌وتووه.).
کوردستانپۆست ئه‌و نامه‌یه‌یه‌ی له کتێبێکی فارسییه‌وه وه‌رگرتووه، به‌ناوی (کردستان امپریالیزم و گروپهای وابسته) ئه‌م کتێبه له‌لایه‌ن (دفتر سیاسی سپاه پاسداران انقلاب اسلامی، ئه‌م کتێبه ژماره‌یه‌کی زۆر که‌می لێچاپ کراوه.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی نامه‌که کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
https://www.kurdistanpost.nu/biz/bellge/talebani_neqshbendi.pdf
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست