کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نێچیر بارزانی زیاتر لە ٥٠٠ پڕۆژە و کۆمپانیای لە کوردستاندا هەیە، بای ٣ ملیارد دۆلارە

Monday, 30/01/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ ژووری بازرگانی و پيشه‌سازی هه‌ولێرئه‌وه‌ی راگه‌ياند: كه‌ نێچيره‌ڤان بارزانی دوای گه‌‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ئه‌مه‌ريكا يه‌كه‌مين كار ئه‌نجامی داوه‌، هه‌موو پرۆژه ‌و كاروباری سه‌رمايه‌گوزاریيه‌كانی كه‌ زياتر له‌ ٥٠٠ كۆمپانيای جۆراوجۆری له‌ بواره‌كانی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و نه‌وتی بيناسازی و ئابوری و بازرگانی و پيشه‌سازی و بانكی له‌ ژێر سايه‌ی گروپی كۆمپاننياكانی سه‌لاحه‌دينه‌وه‌ خستبووه‌ جيبه‌جێكردن ، له‌سه‌رناوی سه‌باح ملحيم و سه‌رباز هه‌ورامی و عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د (ئه‌بو به‌نگين) خسته‌ سه‌ر ناوی عه‌بدولمته‌ليب بارزانیی خزمی خۆی.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ سه‌رمايه‌ی گروپی كۆمپانياكانی سه‌لاحه‌دين بە نزيكه‌ی ٥ مليار دۆلار خه‌مڵاندووه‌، كه‌ ساڵانی ڕابردوو هه‌ريه‌كه‌ له‌ نزار حه‌نا و سه‌عيد بارزانی زۆربه‌ی پرۆژه‌كانی نێچيره‌ڤان بارزانيان له‌ئه‌ستۆدابوو، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكيانی ته‌سفيه‌ كرا، سه‌عيد بارزانی له‌ عه‌ينكاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراو دواتر ئازاد كرا، نزار حه‌ناش ئيفلاسی پێكرا و دواتر هۆتيلی شيراتۆنی هه‌ولێری كرا به‌ناوه‌وه‌ به‌مه‌رجێك هيچ شتێك نه‌ڵێت!
ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌ريه‌كه‌ له‌م كه‌سانه‌ ده‌يان پرۆژه‌ی جۆراوجۆری نيچيره‌ڤان بارزانيان به‌ناوه‌وه‌يه‌ له‌ هه‌ريم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم:

عه‌بدولهادی محمه‌د نه‌زيف و ٧ براكه‌ی له‌ بادينان
ئيجرا بارزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌يان پرۆژه‌ی نيچيره‌ڤان له‌ دهۆك و زاخۆ و ئيبراهيم خه‌ليل ده‌كات
سه‌رباز هه‌ورامی سه‌رپه‌رشتی ده‌يان پرۆژه‌ی ناو هه‌رێم و دوبه‌ی و توركيا ده‌كا
سه‌باح ملحيم له‌ بادينان سه‌رپه‌رشتی زياتر له‌ ٣٠ پرۆژه‌ی نێچيره‌ڤان بارزانی ده‌كات
شێخ باز سه‌رپه‌رشتی چه‌ندين پرۆژه‌ی هه‌ولێر له‌ بواری دزينی نه‌وتدا ده‌كات
ئاشتی هه‌ورامی سه‌رپه‌رشتی حساباتی نه‌وتی نێچيره‌ڤان له‌ له‌نده‌ن ده‌كات
هه‌ريه‌كه‌ له‌ عه‌باس بارزانی و ره‌وه‌ند بارزانی و بارزان و هيمداد كوڕه‌كانی لوقمان بارزانی سه‌رپه‌رشتی ده‌يان پرۆژه‌ی نه‌وتی و بيناسازی نێچيره‌ڤان بارزانی ده‌كه‌ن.

تێبينی:
گروپی كۆمپانياكانی سه‌لاحه‌دين هاوشێوه‌ی گروپی كۆمپانياكانی نۆكانی تاله‌بانی و هێرۆیە، هه‌روه‌ها هاوشێوه‌ی گروپی كۆمپانياكانی زاگرۆس سامان بارزانیییە، كه‌ ئەمەیان مۆڵكی مه‌سعود بارزانیيه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە