بازاڕی كوردستان و سەرهەڵدانی مافیای كوردی
Friday, 21/04/2006, 12:00
ڕاڤەكردن لەمەڕمافیا ڕاڤەكردنە لەسەر بڤەترین بابەت و ناشیرنترین ڕیكخراوی نا مرۆی بڤەی كۆمەڵگا(تیرۆر.كەمیناڵیتێت.مافیا)سەرچاوەی گشتیان لە گەندەڵی دەسەڵاتی سیاسیەوەیە.هەرچی نووسینی پەیوەندی بە گەندەڵیەوە هەبێت دەچیتە قاڵبی زانستی سیاسی وكۆمەڵایەتی وپەبابەندە بە گرفتی گەشەكردنی ئابوریەوە.هیچ وڵاتێك لەم دونیایەدا نیە پاك بێت لەو دیاردە قیزاویانەی سەرەوە.جا با ئەو ووڵات و كۆمەڵگایە هەر شێوە ئایدلۆژی و هەربنەمایەكی ئابوری سەقامگیر یان لەرزۆكی هەبێ جیاوازییەكە تەنیا(ڕێژەییە)جیاوازێیەكە جیاوازی هێزی بەرنگاربوونەوەی دیاردەی گەندەڵی و مافایە لە شێوەی دەستور و سەروەری یاسادایە.
ئەدمۆسفیری گەشەكردن و سەرهەڵدانی ئەو دیاردیانەی سەرەوە لە كۆمەڵگا و وڵاتێكدا فراوان دەبێت كە ئەو ووڵاتە توشی هەرسی سیاسی و نا سەقامگیری ئابوری و فرەبوونی بێكاری ولاوازی دەسەڵاتی سنترالیزمی.میلیشیا تیدا بەهێزبێت.كارزمای سیاسی ڕۆڵی لەپڕۆسێسە ئابوری سیاسی و كۆمەڵایەتیەكاندا ببینی.لەوەها دۆز و ئەدمۆسفیریكی سیاسیدا كە دكتاتور و بریارەكانی لە هەموو شۆێن و بوون و كێشە و پڕۆسیسێكی ئابوریدا پیرۆز و كاری پێدەكرێت.قسەكردن لە سەر چارەسەری گەندەڵی لە هەرایەك زیاتر هیچی تر نیە (بورفیریو دیاز) دیكتاتۆری مكسیكی لەسەر چارەسەری گەندەڵی دەڵی ( سەگ كە ئیسقانی بەدەمەوە بوو ناتوانی دوو كاربكات . نەدەتوانی بوەڕی نەدەتوانی قەپبگرێت) 1* مەرج نیە لەدوای تلیسانەوەی هەموو ڕژێمێكی دكتاتۆری و شۆرشێكەوە كەس و دەسەڵاتێكی دیموكرات ببێتە ئەڵتەرناتیف.نمونە زۆرە لە میژودا كە زۆر دەسەڵاتی دیكتاتۆر ڕماوە پاش ماوەیەك دیكتاتۆریكی نۆی جیگەی كردوەتەوە یان ڕژێمێكی گەندەڵ تلیساوەتەوە ڕژێمكی گەنەدەلتر جیگەی كردۆتەوە وەك ئیستای فلیپین.وەك كوبای كۆمۆنیست هۆكەشی ئەوەیە ڕژیمی دكتاتۆری تلیساوە گەندەڵ ئەدموسفیریكی لەباری بۆ بزوتنەوە وگەشەكردنی كولتوری دیموكراتی نەهێشتوتەوە بۆیە كۆمەڵگای دوای دیكتاتۆر بۆ ماوەیەك توشی شۆك دەبێت.ئەو ماوەیی كە پیویستە بۆ نووسینەوەی دەستوری نۆی و سەقامگیری دەسەڵات و سەروەری یاساو پولیس و داگاودەزگا پیویستییەكانی كۆمەڵگای مدنی و دیموكراتی لەو ماوە چاوەڕۆانیەدا دەسەڵاتی ڕێكخراوە سیاسیەكانی ئەڵتەرناتیفی دكتاتۆر هەر سروشتیكی سیاسی و ئایدۆلۆژییەكان هەبێ دەبن بە دەسەڵاتی ڕەها. ئەمانەش لە پێناوی پاراستنی قەوارە و دەسەڵاتی سیاسی و بوونی خۆیان ناچار دەبن بە هۆی هێزەوە پاریزگاری لە خۆیان بكەن.بازاڕ كە سەرچاوەی ئابوریە یەكەم نیچر دەبێت كە دەسەڵاتی پارتەكان قۆرخی دەكەن بازار و جڵەوی ئابوری ووڵاتی تلیساوە دەگرنە دەست لەم ماوەی گوێزانەوەو بیناكردنە دەستوریەدا هێزی چەكداری پارتەكان دەبن(ملیشیان)
(ملیشیا ئەو كۆمەڵە چەكدارەیە كە لەژێر دەسەڵاتی یاسادا نیە ئامیری پاراستنی بەرژەوەندی ڕیكخراو و سەرۆكەكەیتی).
ملیشیاش شێوەیەكە لە(مافیا) .
بۆ نمونە لە ووڵاتێكی فراوانی دەوڵەمەند وخاوەن كۆلتور و گەورەترین هێزی ئەتۆمی جیهان وڵاتێك بۆ یەكەم جار مرۆڤی گەیاندە سەر مانگ بۆ ماوەی 72 ساڵ لە35%. هەموو جیهانی لەژیر كۆنترۆڵدا بوو.خاوەنی یەكەم ڕژیمی دكتاتۆری پڕۆلیتاریا (یەكیتی سۆڤیت) كە بە ڕەشەبای پڕۆسترۆیكا هەرسیهانی یاساو دەسەڵاتێكی سەنترالیزمی ئەلتەرناتیف لە ڕوسیا نەبووبۆیە لە ناو ئەندامانی كۆنە كۆمۆنستی دەسەڵاتدار و دەوڵەمەندی بازاڕی ساوادا چەندەها پارت وگروپی سیاسی و میلیشیا دروست بوو توانیان دەسەڵاتی بازاڕ و ئابووری و سیاسی بگرنەدەست كۆمەڵگایان بەرەو زەلكاوی تیرۆر و كەمینالتێت و گەندەلی بەرد. لە جیاتی دەستور و یاسا دەسەڵاتی پۆلیس گرۆپە مافیاكان بوون بە بریاردەر و هەڵسورینەری گشت بۆارەكان تەنانەت لە ئاستی سیاسەتی ووڵات و نێو دەوڵەتیشدا مافیاكان توانیان بگەنە نزیك لووتكەی دەسەڵات (جفریل بوبوف) پاریزگاری مۆسكۆ لەماوەیەكی كەمدا بوو بەیەكی لە هەرە دەوڵەمەندەكانی ڕوسیا كە سامانەكەی بە30% بوجدەی نیشتمانی و70% پارەی بانكەكان بوو. تەنیا لە سێ ساڵی تەمەنی دەسەڵاتی یلتسن نزیكەی 100 ملیارد دۆلار لە پارەی نیشتمانی ڕوسی بە هوی مافیای سیاسیەوە فریندرانە دەرەوەی ڕوسیا . كە ئەم بڕە پارەیە بازاڕی ئابوری ناوەوەی ڕوسیای بە شێوەیەك داوەشان بەهاترین نرخی مرۆی لە كۆمەڵگادا نەما. مرۆڤی گەنجی ئیفلیجیان لەبەر پارچەیەك لە جەستەی ساغی كوشتوە و پارچەكانیان بە بازاڕی دەرەوەی ڕوسیا فرۆشتوە *2 .
مافیا ڕوویەكی سیاسی و بنەمایەكی ئابووری هەیە .
شەڕ(جەنگ)بەهەر شێوەیەك پیناسەی بكەین یەك بنەمای هەیە ئەویش ئابوریە .
مافیای كوردی :
هەموو جەنگێك دەرەكی بێت یان ناوخۆی بازاڕ و بازرگانی جەنگ دێنێتە بەرهەم لەبەر نا ئارامی سیاسی و ناسەقامگیری دەسەڵات و لە كرێژەنەچوونی یاسا دوور لە هیچ پێوەریك لایەنە شەڕكەرەكان سەرمایە بە شێوەیەكی نائاسای دەرژێننە بازاڕەو سەرماییەی بازاڕ لە كۆنتڕۆڵی سەنتراڵ دەترازی ودەچێتە ژێركونتڕۆڵی میلیشیای پارتەكانەوە بازاڕ و نرخ توشی نا سەقامگیری و قاتی كاڵاو خۆراكی پیویست و گەمكردن بە قووتی دانیشتوانەوەدەكەن.لەم دۆزەدا گروپە مافیاكان یان لە ئاستی بەرژەوەندی یەكدەگرن یان لەسەرقۆرخكردنی بەشەكانی بازاڕ یەكتری خەڵتانی خۆین دەكەن (شەڕی نێوان جەلالی و مەلایەكان) لە سەر سامانی برایم خلیل بوو شەڕی نێوان دوو گروپی مافیا بوون نەك ( جیاوازی ئایدۆلۆژی وكوردایەتی و سیاسەت) لە دوای لكاندنی باشوری كوردستان بە عیراقەوە(باشوری كوردستان وعیراق) لە بازنەیەكی شەرئامیزدا دەژین.تا9=4=2003هەڵوەشاندنەوەی عیراق بەهوی ئەمەریكیەكانەوە شەڕی عەرەب و كورد بازرگانی شەڕی ناوەوەی لە كوردستان دەهانیە بەرهەم سەرۆك جاشەكانی سەردەمی صدام (تحسین شاویس) ئەوانی تر بازرگانێكی ئەكتیفی جەنگ بوون شەڕی نێوان عیراق وئیران و هاوبەشییكردنی (پارتی و یەكیتی)تێدا بۆ پارسەنگی ئیستراتجیتی سیاسی و دۆزی كوردی نەبوو.هەردوو ڕیكخراوقۆنتەراتچی جەنگەكەبوون.شەڕی نێوان (PPK )و پارتی شەڕی نێوان قۆنتەراتچی مەسعود بەرزانی ومیتی توركی بوو.فرۆشتنی ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئیران لە لایەن یەكیتیەوە بەڕژیمی ئیرانی قۆنتەراتی مرۆڤ فرۆشتن بوو بەڕژیمی ئیرانی.سامانی ئەم دوو ڕیكخراوە و تەحسین شاویس وسەرۆك جاشەكانی تری باشوری كوردستان سامانی پیشەسازی و كشتوكاڵ بزنسسێكی مۆراڵدار نەبوون بەڵكە نرخی خۆینی مرۆڤی داماوی كوردبووە.تا ڕمانی ڕژیمی عیراقی مافیای كوردی سنوری چالاكی تەنیا لە كوردستاندا بوو ودەستی نەدەگەیشتە بازاڕی دەرەوەسەرمایەكەشیان هێندە نەبوو تا ڕوویان بێت لە بازاڕە دەوڵەمەندەكانی جیهاندا هاوبەشی بازرگانی جەنگ و مافیا بكەن وەلی كە عیراق هەڵوەشایەوە سوپاكەی تلیسایەوە ئەمەریكای خاوەن بەهێزترین سوپا و ئابووری بوو بە خاوەنی جەنگەكە بێگومان پیویستیشی بە بازرگانی جەنگی ناوەوەی عیراق وگروپەدڕە شارەزاكان و كەسانی بێ ویژدانی عیراقی هەیە هێزی چەكداری كوردی (جەلالی و مەلایەكان) بەهێزترین وپڕ چەكترین و چالاكترین دڕترین هێزی چەكداری بەرنگاربوونەوەی عیراق بوون... بوون بە هاوپەیمانی ئەمەریكی.
پڕۆژەی ڕزگاركردنی عیراق لە دكتاتۆریتی بەعس لە پێناوی پەرشكردنی دیموكراتی نەبووە و نیە ئەوشی بڕوای وایە زۆر گەوجە پڕۆژەیەكی ئابوری و قۆرخكردنی سامانی پتڕۆڵی ناوچەكەیە.هاوپەیمان بوونی هێزی ئەمەریكی وهێزی كوردی لە جەنگیكدا كە بلوینەها دۆلاری تێدا خەرجدەكریت یانی هاوبازاڕی جەنگ.كە ڕژیم ڕما شارەكان لە لایەن پارتی و یەكیتیەوە كۆنترۆڵكران.یەكەم كاریان تاڵانكردنی بانكەكان و ئاودیوكردنی كەرەسە بەكەڵكەكانی شارەكان بوو.بە پێ بڕیاری نەتەوە یەكگرتووەكان و پرۆژەی نەوت بەرامبەر بەخۆراك كەتێدا لە13% ئەو پارەی بۆ باشوری كوردستان تەرخانكرابوو ڕژیمی بەعسیش دەستی بەسراگرتبوو.كە نزیكەی 4.1 ملیارد دۆلار دەبێت ئەم پارەیە كەوتە دەست ( بریمەر و تاڵەبانی و بەرزانی) و لە ئەنجامدا حولدرا بەپێ ئەو ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی( لۆس ئەنجلوس تامیز) ئەم پارەیە15 تۆن دۆلار بوو بە هالیكۆپتەر دەگۆزرێتەوە بۆ پایتەختی كوردەكان هەولیر.*3 كە گشتی پارەی ڕەش وڕووتی كوردە ( مسعود 798 میلوین و جەلال 602میلوین و 2 ملیارد و 600 هەزار لە نێوان هەرسێكیاندا(جەلال,مسعود ,بریمەر)بوو بە هەڵم. مەسعودكە ساڵی 1991 باشوری كوردستانی بۆ تەخت بووتەنیا بەسەرانەی خەڵكی و خێڵەكیەی دەژیا.بە پێ ڕیپۆرتاجێك كەیەكیك لە گۆڤارەكانی بەریتانی ئاماژەی پێكردوە(مەسعود)خاوەنی دوو میلیارد دۆلارە. ئیستا چەندی تری دزیبێ؟؟ خواش نازانێ.
ڕاستە هەموو پارتێك پێویستی بە سەرمایە وخزینەیەك هەیە بۆ بەردەوامی ژیانی وبەكارهێنانی ئەو پارەیە بۆ پڕۆسێسە سیاسیەكانی وەلی بەكارهێنانی ئەو پارانە بەپێ ئاگاداری و سیستەمێكی ڕیزبەندی و كۆنتڕڵی دەزگا لێپسراوییە ئابوریەكان دەبێ. (یەكیتی وپارتی)جۆرە پارتێك نین كە لەسەر سیستەمێكی مۆدێڕن(پلە ڕیزی توانا)وپڕۆگرامێكی سیاسی كە ڕۆڵی یاسایەكی بنەڕەت بۆ پارتەكە ببینی و سەرۆك وسكرتیری گشتی نەتوانن سەر پێچی پەیڕەو پڕۆگرامی بكەن و گەمە بە سامانی پارتەگەبكەن)ئەو پارانە و بەكارهێنانی لەژێر كنتڕۆڵی هەردووسەركردەی مافیا(جەلال و مەسعود)دان تەنیا ئەوان دەتوان بەكار بهێنن وەك خۆیان گەرەكیانەو هیچ دەسەڵات و یاساو پڕینسیبێك نیە گەورەتربێت لە(بڕیارەكانی جەلال ومەسعود) تەنانەت لە ئەندامانی سەركردایەتی هەردوو ڕیكخراوەكەشیان شاردۆتەوە نامە هاوبەشێكەی(كوسرەت رەسوڵ و نەوشیروان مستەفا و عومەرسیدی علی)نووسی سكاڵایان لە دەسەڵاتی ڕەهاو(ئیرهابی فكری)جەلال ڕاستی ئەم بۆچونەیە.هەروەها نەوچیرەوان بارزانی لە كاتی كردنەوەی ویستگەی كارەبای هەولیر بە ڕۆژنامە نووسیەكانی ووت ئەو پارە زۆرەی بە بریاری 986 بە ڕێژەی13% بۆ باشوری كوردستان تەرخانكراوە دوای ڕمانی صدام(كەس نازانی چی لێهاتوە) ئەمە ئەوە دەگەینی كە (مسعود)لە دزینی ئەو پارەیە بەشی نەوچیرەوانی برازاشی نەدابێت*4.یەكەم پڕۆژەیەكی مافیا و قاچاخ كە مافیای كوردی گەیاندە بازاڕی جیهان پڕۆژەی(تاڵانكردنی پتڕۆڵی باشوری كوردستان)كومپانیای پتڕۆڵی قاچاخی (برایم خلیل ) بوو ئەم پڕۆژەیە پێكهاتبوولە(مسعود بەرزانی و عدی ێدام ومیتی توركی) پرۆژەی فروشتنی پتڕۆڵی كوردستان لە بازاری ڕەش و دوور لە كنترۆلی ئۆپیك.ئەوەی شایەنی ئاماژە بێت بەشی(مەسعود)لە چاو بەشەی عدی و میتی توركی كەمترین بەش بوو.هەندی جاریش مەسعود لە بەشی پارەكەی خۆی پیویستییەكانی سوپای عیراقی ێدامی لە ( پۆستاڵ و جل و بەرگی سەربازی بۆ سوپای عیراقی لە صین) دەكری.* 5 ئیستاش بڕێ میلوینی زۆر لەپارەی دزراوی پیتڕۆڵی كوردستانی كەڵەكراوی (مسعود) لە بانكەكانی توركیادا دەستی بەسەرا گیراوە و توركیا وەك كارتێكی فشاری سیاسی دژی (مسعود) بەكاردینێ. وەكی لە سەرتاشدا ئاماژەمان پێكرد شەڕی(نێوان پارتی و یەكیتی) كە نزیكە 9 هەزار كەسی تێدا كوژرا لەسەر پارەی قاچاخی برایم خلیل بوو كە مسعود وركی گرتبوو بەشی جەلالی لێندەدا ئیستا گرفتی گەورەی هاوبەشی(مسعود و جەلال) ئەوەیە چۆن ئەو هەموو ملیاردە دۆلارە دزراوانە بگەینە بانكەكانی دەرەوەی كوردستان.لە سەردانە جووتێكەیەیان بۆ ئەوروپا و ئەمەریكا لەپشت كەوالیسی گفتوگۆ سیاسیەكانەوە هەردووكیان پەیوەندیان بە چەند بانكێكەوكردبۆ پەسندكردنی سامانەكانیان وەلی بە پێ بڕیارێكی بانكی نێودەوڵەتی لەدوای كارەتیرۆستیەكەی11 سیپتەمبەرەوە بانكەكانی ژیر كۆنتڕۆڵی دونیای سەرمایەداری لە پێناوی كەمكردنەوەی توانای ئابووری (قاعیدە) بڕیاریكی دەركرد كەنترۆلی هەموو پارەیك بكریت كە دەچیتە سەر ژمارەی بانكی تایبەتی بۆیە جەلال و مەسعود لە(شتنەوەی ئەو پارە) دزراوە سەركەتوو نەبوون.
دوای ڕمانی صدام ودەسپیكردن بە پڕۆژە ئاوەدانییەكان لە كوردستان هەرچی پرۆژەیەكیش دەربچی ئەگەر میلیشییاكانی (جەلال و مسعود) نەیگرنەدەست ئەوە بەڵیندەری دەرەوەی میلیشیاكان دەبێت سەری بقەبلینێ.یانی هەرچی پارەیك لە گیرفانی ڕاستی هەردوو دەسەڵاتە كارتونیەكەی (سلیمانی و هەولێر) بۆ پڕۆژەیەك دەربچێ ئەوە بەهۆی دەستی پیاوانی مافیاكانیانەوە دەرژێتەوە گیرفانی چەپی (جەلال و مەسعود) ەوە جگە لە دزینی سامانی ڕەش و رووتی كورد تەواوی زەوی كوردستانیان بۆ خۆیان ودارودەستەكانیان قۆرخكروە بۆیە یەكی لەو خاڵە زەقانەی (جەلال و مەسعود) لەنوسینەوەی دەساتوردا لەگەڵ عەرەبەكاندا ڕێكەوتن لەسەری ئەوەیە هەرچی مامەڵەیەكی كڕین و فرۆشتنی مۆلك لە ماوەی 1991 تا 2003 لە باشوردا كرابیت دەبێ بغداد بڕوای پێبكات. ئیستا باشوری كوردستان لە لایەن هەردوو خێزانی مافیای (تاڵەبانی و بەرزانیەوە) دابەشكراوە.
خۆینەری بەڕێزبە مەبەستی ڕاستگۆی ومۆڕاڵی مرۆی و نەتەوایەتیم پڕێنسیبی پاكی ڕۆژنامەنووسیم فەرموون لە تەك خوێندنەوەی ئەم ڕاپۆرتە كە هاووڵاتییەكی بەڕێز لە سلیمانیەوە لە 2004/09/02 بۆی ناردووم زۆر ئازایانە ناو و ناونیشانی خۆشی نووسیوە بەڵام من پێم باشە ولە پێناوی ئاسایشی ئەو بەڕێزەدا لەجیاتی ناوەكەی
( ك , ئا ) بۆی بڵاو بكەمەوە .
{ دەزگای (ئیدارەی گشتی) كەدەزگایەكی(قمعی ومۆنۆپۆڵی)ئابووری یەكیتی نیشتمانی یە وا خەریكە شار لووش دەدات لە ناوچەی حكومڕانی یەكێتی داباشترین و بەهاترین شوینە بازرگانیەكان یان موڵكی ئیدارەی گشتین یان (كومپانیای نۆكان) كە سەر بە ئیدارەی گشتییە و هەمیشە(هەر بەڕێكەوت) تەندەری پڕۆژەكان بۆ ئەمان دەردەچێت.
سەرنجتان بۆ كێشەی كومپانیای ئاسیا كە بەشێكی زۆری موڵكی (جەلال تاڵەبانی و هێرۆ و یەكیتی یە و فاروقی مەلا مستەفا یان كردووە بە ڕووكەشی كۆمپانیاكە) بۆ دامەزراندنی تۆرَی مۆبایل. مۆڵتنامەكە( حێری)بوو بەو مانایەی كە هیچ كۆمپانیایەكی تر بۆی نەبوو مۆڵەوتنامەی لەو بابەتە وەرگرێت . هەرچۆنێك بێت كۆمەڵێك مەسئولی سەرەوەی یەكتی (قادر حاج علی، نەوزاد نوری بەگ . دلێری سەید مجید, ملازم عومەر..هتد ) بە زەبری پلەوپایەی حزبی و جڵكاوخۆری مۆڵەتنامەیەكی تر بەناو حكومەتی هەریمی سلێمانی دەپچڕن بەناوی (ئیماكس) ئەمە بەبێ شك خیلافی بڕیارەكەی تری خۆیانە بەڵام ئەمانە پابەندی بڕیارە جوانەكانی خۆشیان نین. بەهۆی فەسادی ئیداری و دزی و فزی یەوە ئەم ( ئیماكس) ە ڕووەو هەڵدێری فەشەل ئەڕوات. هەتا ئەو كاتەی كە دەوڵەمەندێكی شار بە ناوی (ئاسۆ بامۆكی) ئەم كۆمپانیا دارووخاوە دەكرێتەوە و ناوەكەی دەگۆرَێت بۆ ( سانا ) ئیتر كێبركێ دەكەویتە نێوان ئەم دوو كۆمپانیایەوە. لەبەر ئەوەی( ئاسیا) خێرو بێرێكی زۆری بۆ یەكیتی و گیرفانی( (كون تێبوو وە قابیلی پڕ نەبووی) جەلال تاڵەبانی تیابوو. یەكیتی هەر لە دروستبوونی ساناوە( پاش فرۆشتنی ئیماكس) ئەكەویتە دژایەتی كردنی سانا بەهەموو شێوەیەك هەتا ئەوەی چەند جار مەفرەزەی چەكدار دەنێرنە سەر كۆمپانیای (سانا) و هەوڵی كوژانەوەی سیستمەكەیان دەدەن .
لە مانگی11/2003دا ئەنجامی تەندەری مۆبایلی عێراق دەردەچێت. بەهۆی فەساد وڕەشوە و كاری نایاسایی هەریەك لە وەزیری ( اتصالات )ی ئەوسا كە( حیدر عبادی) و لیژنەی بەڕێوەبردنی تەندەرەكە كە CPA راستەوخۆ سەرپەرشتی دەكرد.جەلال تاڵەبانی توانی مۆڵەتنامەی ناوچەی باكور بۆ كۆمپانیای ئاسا وەربگرێت . ئەم مەسەلەیە ئەوەندە گەندەڵی تیا ڕووی داوە كە FBI لێی دەكۆڵێتەوە چونكە ئابووری ئەمەریكاشی تیا چووە .
ئیتر فشار لەسەر كۆمپانیای سانا زیاتر دەبێت و فاروقی مەلا مستەفا و جەلال تاڵەبانی ئەوپەڕی هەوڵ ئەدەن سانا دابخەن . ئەم هەوڵانە بەڕادەیەك ناشیرین بوون هەتا گەیشتە ئەوەی كە( دلێری سید مجید) و چەند ئەندازیارێكی ئاسیا بە مەفرەزەوە دەچنە سەر یەكێك لە بورجەكانی سانا و ئامیرەكانیان دەدزن . دیارە پیشتر وە بە گۆیرەی ڕاگەیاندنەكانی سانا لە 10/08/2004 دا وەبە ئەمری مەسئولێكی پلە بەرزی یەكیتی كە ( خزمی جەلال تاڵەبانی خۆیەتی) هێڵەكانی كوردتێل ( هیڵی نۆرماڵ) لە كۆمپانیای سانا دەبڕن هەرچەندە سانا ش وەكو ئاسیا مۆڵتنامەی ڕەسمی خۆیان هەیە بەڵام لەوە ئەچێت ناوچەی جوگرافی خزمەتگوزاریەكانیان لە ئاسیا بچوكتر بێت .
بە پێی بەیاننامەكانی سانا لە كۆتای مانگی 8/2004 دا دوو جار بورجی بازیانی سانا تاڵانی دەكرێت و چەند ئامێرێك پەیوەندی دەدزرێت كە سانا دەبەستێتەوە بە كۆمپانیای كۆڕەك ی هەولێر و هێڵەكانی نۆڕماڵی شارەكانی عیراقەوە .
لە ڕا وەرگرتنی بەر پرسێكی ئاسیادا ( لە هەفتەنامەی هاوڵاتی ژمارە 189 ) گوایە.سانا تێل خۆی دەزانێت كێ لە پشت ئەم كارەوەیە. ئەگەر بەدبەختانەی سانا بشزانن كە دلێری سید مەجید و فاروقی مەلا مستەفا و جەلال تاڵەبانی لە پشت ئەنجامدانی ئەو كارەوەن بۆچی ئەویرن فزە بكەن ! ئەگەر جەلال تاڵەبانی بتوانێت ئاوەها(مافیا)ئاسا هەڵبكوتێتە سەریان وبورجەكانیان جەردەیی بكات بەبێ گۆی پێدانە هیچ یاسایەك سانا لە كۆی جورئەت ئەكات هەر ناویشیان بەرێت؟؟بەڵام خۆشبەختانە لە ناو یەكیتی دا خەبەرەكان بە ئاسانی دزە ئەكەنە دەرەوە و هێشتا لە ناو ڕیزەكانی یەكیتی دا خەڵكانێك هەن كە دڵیان بە خەڵك دەسووتێت و ئەو زوڵمە زەقانەیان پێ هەرس ناكرێت كە دەرهەق بە خەڵك ئەنجام دەدرێت و لای كەم خەبەرەكان دەهاوێژنە دەرەوە.
لێرەدا تەنیا مەبەستم بەربەریەتی ئاشكرا و بێ پەردەی جەلال تاڵەبانی نیشان بدەم كە ئینسان قێزی لێ دەكاتەوە . ئەم كارەی كە لە كۆمپانیاكانی مۆبایلدا ڕوو دەدەن یەكەمجار لە میژووی تەكنەلۆژیادا ڕوو دەدات.ئەوەندەی تر تاڵەبانی و دارودەستە پاشڵپیسەكانی ڕوو ڕەشتر دەكەنەوە و ( قرصنە و مافیا)بوونی ئەمانە نیشان دەدەن. ئیستا ئەگەر لە ناوچەی یەكیتی دا كەسێك بیەوێت پڕۆژەیەك بكاتەوە ئەبێت بۆ هەتا هەتایە لای یەكیتی سەری بقەبڵێنێت.خیر و بێری كۆمپانیاكانی مۆبایل ئەوەندە زۆرە كە یەكیتی تەواوچاوی سوور بووە و هیچ نابینێت تەنیا هەزارەها (دەفتەری دۆلار)ی مانگانەی نەبێت ئیتر نەك هەر باكی نیە لە دزینی مەوادی كۆمپانیایەكی داماوی وەكو سانا بەڵكو لەوانەیە ئەگەر سانا بەردەوام بێت لە منافسە كردنیان ئەوە زۆر ئاسایی یە كارمەندكانیشیان شەڵاڵی خۆێن بكەن .
لەم ماوەیەی پێشوودا جەلال تاڵەبانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی دەبەستێت كە دیاربوو هەم ڕۆژنامەنووسەكان وە هەم پرسیارەكانیش پێشووتر ئامادە و لە بێژنگ درابوون . پاڵەوانی دیموكراتی و مافی مرۆڤ لەو كۆنگرەیەدا باس لە پاكسازی و چاكسازی و سەروەربوونی یاسا دەكات . ئەم كۆنگرە ڕۆژنامەنووسی یە ئاكامی فشاری قسەوباسی ناو خەڵك بوو وە ئەمانەش ناو بە ناو پێویستیان بە پاكانەكردن هەیە بۆ دەرچوون لە ژێر ئەو فشارە بۆ بەرپێگرتنی. ئەنجامەكەشی ( تڕۆ) كردنی چەند مەسئولینێكە كە (ئەمە عادەتی یەكیتی نیشتمانی یە ) ئەگەر بیرتان بێت( سعدی ئەحمەد پیر ئەندامی سەركردایەتی یەكیتی ) یەكەم كەس بوو لە ناو( فایلدارەكان) دا ئیستا ناوبراو بەرپرسی لیژنەی ناوچەی موێڵ ی یەكیتی یە . ئەمانە یان ئەوەتا خەڵكی كوردستان زۆر بە گێل ئەزانن یان ئەوەتا هەر زۆر بێ ئابڕوون
(كە بێ شك دووەمیان ڕاستە ) .......... ( ك .ئا ) سلیمانی 02/09/2004 }
ئەمەش چەند وێنەیەكی ساختومانەكانی مافیاكانی جەلالە لە سلیمانی
تا ئێستاش هەڵەبجەیەكان ئاوی كرماوی دەخۆنەوە و ئەنفالكراوەكانی گەرمیانیش لە ژێر چادر و خانوی قۆڕ ودا ژیان دەگوزەرێنن . بەراوردكردنی ئەم دوو وێنەیەی خۆارەوە ئاوڕێكە لە ویژدانی بۆگەنی كۆمەڵگای خەسیو و گەوجی كوردی و مۆڕاڵی نامرۆی مسعود و جەلال.
كۆشكەكەی پافیلی جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی.
سەرچاوەكان:
1- الفساد و الاقتصاد العالمي، كيمبرلي ان اليت .مركز الاهرام لترجمة و النشر
2- البحث عن ستالين ديموقراطي .. التراجديا الروسية ..لطفي الخولي . مركز الاهرام
3- مالپەری كوردستان نێت
4- ڕۆژنامەی خەبات رۆژی 16-11-2005 ژمارە 2003
5- بازرگانێكی كورد بۆی گیڕامەوە، كە بە چاوی خۆی بینویتی مسعود پارەی كڕینی پۆستاڵ و بەرگی سەربازیی بۆ سوپای عیراقی صدام بە بانكێكی صینی داوە .
ئاڵتونی مافیای عیراق
سان پیترسبۆڕگ 21-04-2006
[email protected] www.chingiani.de
زۆر سوپای ئەو دوو بەڕێزە دەكەم كە لە سلیمانیەوە بە زانستی و وێنەی ساختومانی جەلالیەكان یارمەتیان دام .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست