کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هه‌له‌بجه‌ له‌ نێوان بڕیاری مرۆڤایه‌تی و جینۆسایدا کێ به‌رپرسیاره‌ ؟!!!!

Saturday, 30/01/2010, 12:00


له‌ دوای ڕوودانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ 16 /3/1988 ،بڕواناکه‌م هیچ که‌سێک له ئێمه‌ی کورد له‌ دوور نزیک له‌ هه‌رشوێنێکی دنیاش بێت گوێ بیستی هه‌مووباس وخواست وگێڕانه‌وه‌ی جیرۆکه‌ تراژیدیاکانی نێو ئه‌و کاره‌ساته‌ دڕندانه‌یه‌ نه‌بووین وبه‌چاولێ کردنی وێنه‌وفیلیمه‌کانیشی فرمێسک ڕژێنی نه‌کردبین ،به‌ڵام ئاخۆ دوای بیست ودووساڵ ئێمه‌ی کورد و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان چیمان کرد بۆ ئه‌م تاوانه‌ ؟......تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ ،یان کارکردن بۆ خۆش گوزه‌رانی بۆ بریندار وپاشماوه‌کانی کاره‌ساته‌که ‌و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌،یاخود به‌ جینۆسایدکردنی ....
من به‌ش به‌حاڵی خۆم ڕه‌ش بین نیم به‌وه‌ی بڵێم هیچ نه‌کراوه‌ بۆ هه‌له‌بجه‌ ،به‌ڵام له‌ئاست گه‌وره‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و پێویستی قوربانیه‌کان و پاشماوه‌کانی دا نه‌بوون له‌ڕیکلامیه‌کی به‌حیزبی کردن وڕه‌نگ هه‌ڵکێشانیان ، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌ ووتار و دروشمه‌کانی ساڵانه‌دا له‌ 16/3 و ڤیستیڤال ویادکردنه‌وه‌کاندا گوێ بیستی ده‌بووین که‌ هه‌مووی ئه‌رشیف کراوه‌،ئه‌گه‌ر بڕوانینه‌ ئه‌و ووتاروبه‌ڵێنانه‌ ده‌بینین چه‌ند پاره‌وهیلاکی تیاخه‌رچ کراوه‌ تا هاتوونه‌ته‌ به‌رفایکۆفۆنه له‌رزۆکه‌کانیان ،هێنده‌ی که‌مێکی ئه‌وخۆسه‌خڵه‌ت کردن وچه‌واشه‌کردنه‌ ،ده‌یان توانی به‌نێوه‌ی ئه‌وخه‌رجیانه‌ سه‌رله‌نوێ به‌ دارودره‌خت وسه‌وزایی هه‌ڵه‌بجه‌یان زیندووبکردایه‌ته‌وه‌،نه‌ک به‌و وێرانکاری وداماویه‌ هێشتیانه‌وه‌ وه‌ک ده‌غیله‌یه‌کی پاره‌کۆکردنه‌وه‌ بۆ سه‌رکردایه‌تی کورد، تا ڕق وکینه‌ی جه‌ماوه‌ر گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ڕاده‌یه‌ی که‌مۆنۆمێنته‌که‌ بسووتێنن وخۆیان له‌وسواڵ کردنه‌ ڕزگار بکه‌ن که‌ ووڵاتانی مرۆڤ دۆست یارمه‌تیه‌کانیان پێشکه‌ش به‌ هه‌له‌بجه‌ ده‌که‌ن وده‌دزرێ .
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش سه‌رانی کورد به‌خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی بفرۆشن به‌ له‌ سێداره‌دانی تاوانباری پیروخه‌ڵه‌فه‌وعه‌لی حه‌سه‌ن مجێد ،هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان هۆشیارن لێیان ناکڕن ،چونکه‌ ئه‌وه‌ش گه‌مه‌یه‌کی سیاسی سه‌رانی به‌ڕیوه‌به‌ری ده‌سه‌ڵاتی عێراق بووکردی واته‌ شیعه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی سونه‌ وبه‌تایبه‌تی کورد،که‌ واده‌ی نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕیوه‌یه‌ وشیعه‌ به‌ نیشانێک دوونیشانیان شکاند هه‌م تاوانبارێکی سه‌رانی به‌عس سونه‌یان له‌کۆڵ خۆیان کرده‌وه‌ که‌قین له‌ دڵبوون لێی له‌ کوژاندنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی باشووری عێراق وئه‌وشه‌ق وه‌شینه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر شیعه‌کان کردی و دووه‌میش نه‌یان هێشت سه‌رانی کورد له‌ نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی عێراق له‌سێداره‌دانی ئه‌م پیره‌ خه‌ڵه‌فاوه‌ وه‌ک عه‌لی تاوانبار و دڕنده‌ بکه‌نه‌ کارتێک بۆ جه‌واشه‌کردنی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کان وگاڵته‌پێ کردن به‌هه‌ستی به‌رزوجوانیان وپیان بڵێن ئاواته‌که‌مان بۆجێ به‌جێ کردن له‌ تۆڵه‌ی ئێوه‌ ئێمه‌ تۆڵه‌مان لێ سه‌ندو وه‌ک به‌ڵینه‌کانی پێشوویان بلێن ده‌ی هێنین بۆهه‌ڵه‌بجه ‌بۆ له‌ سێداره‌دان ،ئێمه‌ی کورد هیچ کاتێک بیرمان له‌ تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ نه‌کردۆته‌وه‌ هه‌رله‌شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه‌ بگره‌ تا ڕاپه‌ڕین وئێستاش ئه‌و هه‌موو تاوانباره‌ی له‌ دوای ڕاپه‌ڕین هه‌ڵ هاتن بۆ به‌غداو جێگاکانی تروئه‌وهه‌مووجاش وئه‌نفالچی وخۆفرۆش وسیخوڕی نێو پارته‌کانی کوردی هه‌مووله‌پاڵ سه‌رکردایه‌تی پارته‌کوردیه‌کان به‌ئارامی وخۆش گوزه‌رانی ژیانیان به‌ڕی کردوه‌ باشتر له‌کوڕه‌ شه‌هیدێکی ڕاسته‌قینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی ،ئیتر نازانم ئاهه‌نگ وپیرۆبایی چ سه‌رکه‌وتنێک له‌یه‌کتری بکه‌ین وچ مژده‌یه‌ک به‌ شه‌هیدان بڵێن وله‌سه‌رگۆڕیان مل که‌چ بین که ‌نه‌مان توانی شه‌ڕ له‌سه‌مافیان بکه‌ین هێنده‌ی که‌ ئه‌کرێ بۆ بوجه‌ی ساڵانه‌ی هه‌رێم له‌به‌غداد،له‌ دوای گۆڕ به‌ گۆڕ کردنی سه‌دام وسه‌رانی به‌عه‌لی پیروخه‌ڵه‌فاوه‌وه‌ چیمان قازانج کرد له‌مێژوو ی ئازایه‌تی که‌ کوڕه‌ کوردێک سه‌دامی له‌په‌ت دا یه‌ یان عه‌لی یان به‌پێچه‌وانه‌وه مسۆگه‌رکردنی ماف به‌داخه‌وه‌ هیچینمان قازانجنه‌کرد ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ندێک که‌س بوو له‌ وه‌رگرتنی پۆست و خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردن له‌ سیاداتی عێراق ،کێ توانی له‌هه‌موو کوڕه‌ئازایه‌ی سیاداتی حێراق که‌کوردبوون، که‌رکوکی دڵ شکاو چاوبه‌فرمێسکم بۆئاشت بکاته‌وه‌ بۆ ده‌ست له‌مل کردنی له‌گه‌ل ده‌سته‌ خوشک وبرا ناوچه‌ دابڕاوه‌کانی تر که پڕ له‌ پریاسکه‌ خه‌ماویه‌کانیانم له‌کۆڵ بکاته‌وه‌ و هه‌ڵه‌بجه‌م بۆبکاته‌ ده‌سته‌ خوشکی هێرۆشیما و ناکازاکی و به‌ جینۆسایدکردنی نێوبانگی ئاشکرا بکات وه‌ک جوله‌که‌کان وهۆلۆکۆست . ‌
له‌به‌ر نه‌بوونی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌ی وداڕمانی بیری کوردایه‌تی له‌نێو دڵی هه‌مووتاکێکی کورد له‌ به‌خاتری دوژمنانی کوردوکوردستان، له‌ دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ چه‌ند نه‌وه‌یه‌ک له‌دایک بوون وگه‌وره‌بوون نه‌ ئه‌نفال و کیمیاباران وسه‌رانی به‌عسیان ناسی له‌تاوانه‌کانیان ،ده‌بوایه‌ به‌بیری کوردایه‌تی وئینتیما بۆ خاک ونه‌ته‌وه‌ گۆشکرانایه‌ ومه‌دالیای نه‌خشه‌ی کوردستان وئاڵاکه‌یان له‌سه‌رسنگ بشه‌کایه‌ته‌وه‌ نه‌ک له‌سایه‌ی گه‌نده‌ڵی نا ئومێدبن و ڕزگاربوونی کوردوکوردستان و ده‌وڵه‌تی کوردی به‌خه‌ونی شاعیر لێک بده‌نه‌وه‌ بۆیان وله‌پێشوازی به‌عسی ناسه‌دامیدابن که‌ جارێکی تر کوردستان کاول بکه‌نه‌وه‌ هه‌روه‌کو به‌ڵێن وپه‌یمانه‌کانی به‌عس دایان پێس شه‌هیدکردنی عه‌بدوڵکه‌ریم قاسم ونه‌مانی ده‌سته‌لاتی وگرتنه‌ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتی نوێ وهاتنی به‌عس که‌ به‌ کوردیان د ایه‌کێ له‌وه‌فده‌که‌ی نێوان کورد و به‌عس بۆیه‌که‌م جار له‌ساڵی 1963 به‌ڕیز مام جه‌لال بوو دواتر له‌ساڵی 1984 وساڵی 1991 هه‌مووبه‌ڵینه‌کانی به‌عس به‌م کاره‌ساته‌ وشێوه‌کانی ته‌واوبووکه‌هیچ وانه‌یه‌کی سیاسیمان لێوه‌ فێر نه‌بووین به‌ ئێستاشه‌وه‌ که‌ خاوه‌نی نێوه‌ی ده‌سته‌ڵاتێکی کارتۆنین وهیچ ده‌سکه‌وتێکمان وه‌رنه‌گرتوه‌ له‌ ئارامی وخۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی سه‌رکرده‌کانمان زیاتر ،ئه‌وه‌ش ناتوانن به‌خه‌ڵکی کوردساتنی بفرۆشنه‌وه‌ چونکه‌ ئه‌مه‌ریکا له‌به‌رخاتری کورد ئه‌و ئارامیه‌ی دابین نه‌کردوه‌ له‌به‌رخاتری چاوی کاڵی نه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی که‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ما وه‌کو شۆڕشی ئه‌یلول ماڵ وێرانمان ده‌کات .
ڕۆژی 17/1/2010 دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراق سزای کۆتایی له‌سه‌رتۆمه‌تبارانی که‌یسی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ وئه‌نفال وکۆڕه‌ به‌ کۆمه‌ڵه‌کان ده‌رکرد تیایدا (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) به‌سزای له‌سێداره‌دان تامردنی بۆ ده‌رکرا که ‌ڕۆژی 25/1/2010 سزاکه‌ی به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نرا له‌ به‌غدادی پایته‌ختی عێراقی عه‌ره‌بی ،به‌م بڕیاره‌ش کۆتایی به‌که‌یسه‌که‌ هات وتاوانه‌که‌ به‌جینۆساید له‌لایه‌ن دادگاوه‌ نه‌ناسێنراو بڕیاره‌که‌ مرۆڤایه‌تی یه‌ نه‌ک جینۆساید به‌مه‌ش سه‌رانی کورد توومه‌تبارن به‌پله‌ی یه‌که‌م که‌نه‌یان توانیوه‌ له‌22ساڵی تێ په‌ڕبوونی کار بۆ ئه‌وه‌بکه‌ن که‌هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ک جینۆساید بناسرێت ئه‌وه‌شی هه‌ستابێ به‌م کاره‌ وه‌ک ناوه‌ندی چاک له‌ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کۆمه‌ڵیک کاروچالاکی ده‌نوێنن دوژمنایه‌تی کراوه‌ نه‌ک هاوکاری له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی کورد که‌ به‌درێژای مێژووی هه‌ڵه‌بجه‌کار له‌سه‌ر ئه‌و دۆزه‌ ئه‌که‌ن .
یه‌که‌م دانیشتنی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌21ی کانوونی یه‌که‌می ساڵی 2008 به‌ڕیوه‌چوو دادگا36 دانیشتنی تایبه‌ت به‌و دۆسیه‌ی ئه‌نجامدا له‌4 /11/2009 یش دادگا بڕیاری گێڕانه‌وه‌ی دۆسیه‌که‌ی دا بۆ ئه‌وه‌ی ناوی چه‌ند تۆمه‌تبارێکی دیکه‌ که‌ ژماره‌یان زیاتر له‌100 که‌سه‌ تێکه‌ڵی دۆسیه‌که‌ بکرێت ودادگایی بکرێن، کۆتایی هات به‌م بڕیاره‌ و مردنی ئه‌م پیره‌ خه‌ڵه‌فاوه‌ و سه‌رکه‌وتنی له‌مێژینه‌ی سه‌د ساڵه‌ی ڕق وکینه ‌له‌دڵێ شیعه‌کان به‌رامبه‌ربه‌عس وسونه‌ .
ڕۆژێکیش ده‌بێ نه‌ته‌وه‌ی کوردیش وه‌ک شیعه‌ چۆن به‌ ده‌ستی خۆیان گه‌وره‌ترین تۆڵه‌یان له‌ سه‌دامی دیکتاتۆر کرده‌وه‌ به‌په‌ت کردن له‌ملی وله‌سێداره‌دانی به‌ ده‌ستی کوره‌ شه‌هیدێکی شیعه‌،کوردیش هه‌موو نۆکه‌ران وچڵ کاوخۆران و دوژمنانی کوردوکوردستان په‌ت له‌مل بکات به ‌ده‌ستی کوڕانی شه‌هیدانی کورد و کوردستان و خه‌ونی شاعیران بهێنێته‌دی و ئاواتی له‌ مێژینه‌ی شه‌هیدان به‌ ده‌وڵه‌تی کوردی و سه‌ربه‌خۆی کوردستان شاد بکات .
هۆڵه‌ندا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە