گرنگی وکه‌مته‌رخه‌می وگهندهڵیهکانی به‌لجیکا
Friday, 31/12/2010, 12:00
به‌لجیکا له 355,1 هه‌زار مه‌تر دوجا یه پێلهاتووه و به پێی سه‌رژمێری 2010 ته‌واوی دانیشتوانی 10.839.905 که‌سه. ئه‌م وڵاته سه‌رباری بچوکی ڕوبه‌ری جوگرافی و که‌می ژماره‌ی دانیشتوانی بۆ ئێمه‌ی کورد یه‌کێکه له وڵاته گرنگه‌کانی ئه‌وروپا . ئه‌وه‌ش له دولایه‌نی سه‌ره‌کیه‌وه. لایه‌نی یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتێکی فیدراڵه و له‌سه‌ر بنه‌مای زمان له دوو هه‌رێمی گه‌وره و دوو هه‌رێمی بچوكتر پێکهاتووه، هه‌رێمی فڵاندێرن که دانیشتوانه‌که‌ی هۆڵه‌ندی زوبان و هه‌رێمی واڵۆنی فه‌ره‌نسی زوبان، برۆکسل هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆیه و هه‌ردو زوبانهکه تیایدا فه‌رمییه، کانتۆنه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی که دانیشتوانه‌که‌ی نزیکه‌ی 93 هه‌زاره، زیاتر له 74 هه‌زار له دانیشتوانی ئه‌ڵمانی زوبانن و هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆیه. ده‌زگا و حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌کانی ئه‌م چوار هه‌رێمه و به‌لجیکای فیدرال و کۆمه‌ڵگا زمانیه‌کان و سنوری جوگرافی و فه‌رمانبه‌ری هه‌رێمه‌کان له سیسته‌مێکی فیدرالی تایبه‌ت و گه‌لێك ئاڵۆزدا ڕێکخراون. به جۆرێك لایه‌نه ئیداریه‌کان له لایه‌ن دانیشتوانی وڵاته‌که‌شه‌وه تێگه‌یشتنی ساده و ئاسان نیه. به‌ڵام سه‌رباری ئاڵۆزیه‌کان ده‌سه‌ڵاته‌کان به ئاشکراو شه‌فافی له یه‌کتری جیا کراونه‌ته‌وه. ئه‌م ئاڵۆزیه خۆی له خۆیدا ده‌توانێت ببێته سامانێکی گرنگی تاقیکردنه‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان و ئێراقی فیدرال له گه‌لێك لایه‌نی په‌یوه‌ست به سیسته‌می به‌ڕێوه چونی هه‌رێمی کوردستان و فیدرال و ناوچه دابڕاوه‌کان و ئه‌و ناوچانه‌ی که فره زوبان و فره نه‌ته‌وه و که‌مایه‌تین.
له لایه‌کی تره‌وه له پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌دا زۆربه‌ی زۆری ده‌زگاکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا کۆ بونه‌ته‌وه و نیشته‌جێن. ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ش بوارێکی له باره بۆ لایه‌ن و ڕێکخراوه کوردیه‌کان تاکو بتوانن بروکسل بکه‌نه بنکهیهك بۆ په‌یوه‌ندی به نوێنه‌رانی وڵاته‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپاوه که له 27 وڵات پێکهاتووه. بروکسل ده‌کرێت هه‌م له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی هه‌رێم و ئۆپۆزسیۆنه‌وه گرنگی پێبدرێت بۆ ئامانجه جیاوازه سیاسی و ئابوریه‌کان. بێگومان له لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه ده‌کرا تیایدا هاوکاری یه‌کتری بکرێت بۆ مه‌سه‌له ستراتیجیژیه هاوبه‌شه‌کان.
له هه‌مان کاتدا ده‌کرا برۆکسل بکرێته مه‌یدانی ململانێ و بنکه‌یه‌کی گرنگی ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دژ به گه‌نده‌ڵی و دیارده نادیموکراتیه‌کانی ناو هه‌رێمی کوردستان به مه‌به‌ستی گوشار خستنه سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم به تایبه‌تی له ڕێگای ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوه ئینتهرناسیۆنالیهکان که به گشتی له برۆکسل نوێنه‌رایه‌تی سه‌قامگیریان هه‌یه. به تایبه‌تی ڕێکخراوه‌کانی سه‌ر به یه‌کێتی ئه‌وروپا یان دانپیانراو یان هاوکار له‌گه‌ڵ ده‌زگاکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا. به تایبه‌تی ڕێکخراوه‌کانی داکۆکیکه‌ر له ئازادیه بنه‌ڕه‌تیه‌کان، ڕێکخراوه‌کانی داکۆکیکه‌ر له ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و دیموکراسیزه کردن و له سه‌رو هه‌مویانه‌وه ده‌زگای سه‌روه‌ری یاسا eujust lex Iraq که له ئێراق و کوردستان دا چالاك و ده‌ست به کاره. یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌ر له کۆنفرانسی مه‌درید 24 ی ئۆکتۆبه‌ری 2003 وه بۆ یه‌که‌م قۆناغ بڕیاری دا که به 500 ملیۆن دۆلار به‌شداری له ئاوه‌دان کردنه‌وه ی ئێراق دا بکات. ئه‌وه‌ش له ڕیگای ده‌زگای سه‌روه‌ری یاساوه که به‌شێك له بودجه‌ی ساڵانه‌ی له کوردستان دا به‌کارده‌هێنێت بۆ پیاده‌کردنی سه‌روه‌ری یاسا، به‌شێکی گرنگ له کاره‌کانی ئه‌م ده‌زگایه ئه‌وه‌یه که له ڕێگای مه‌شق کردن به پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منیه‌کان و حاکمه‌کان، به ئاراسته‌یه‌کدا به‌رێت که که له کاتی ئه‌نجام دانی ئه‌رکه‌کانیاندا په‌یڕه‌وی مافه‌کانی مافی مرۆڤ و ئازادیه بنه‌ڕه‌تیه‌کان بکه‌ن. گه‌رچی به داخه‌وه تاکو ئێستا به هۆی ڕێگری و کاری ژێراو ژێری پارته‌کانی ده‌سه‌ڵات ئه‌و ئامانجانه‌ی ئه‌و ده‌زگایه نه هاتۆته دی. پیاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات به تایبه‌تی که‌سانی وه‌کو فه‌لاح مسته‌فا و دهیفیدی ئینگلیزی زبانی ڕاوێژکار و به‌گه‌ر خه‌ری سه‌رمایه‌کانی فه‌لاح مسته‌فا له ئه‌وروپا به گه‌رمیه‌کی ڕوکه‌شیه‌وه به پیر به‌رپرسانی ئه‌م ڕێکخراوانه‌وه ده‌چن و گه‌رمی و پێشوازی زیاد له پێویست میوانداریان ده‌که‌ن، به‌ڵام له کاتی به ئه‌نجام گه‌یاندنی کاره‌کانیان چه‌واشه‌کاریان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن و له بری ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان سوود مه‌ندی ئه‌م ده‌زگایانه بن ته‌نها له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه سوودیان لێده‌بینرێت.
ئه‌رکی ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوه کوردیه بێلایه‌نه‌کانه که له‌م بوارانه‌دا ڕۆڵی خۆیان ببینن و له ده‌زگاکانی یه‌کێتی ئه‌وروپادا به تایبه‌تی کۆمیسیۆن و په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا ئه‌و ڕاستیانه بخه‌نه ڕوو. ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موانه که هاوکار، ده‌زگاکانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له لایه‌نه دزێوه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئاگادار بکرێنه‌وه.
شتێکی ئاساییه که ده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێم نه‌یانویستبێت برۆکسل له خزمه‌تی هه‌رێمی کوردستان دا به‌کار بهێنن.
به‌ڵام وا پێده‌چێت ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی دژ به ده‌سه‌ڵاتیش به پێی پێویست قورسایی چالاکیه‌کانیان نه‌خستبێته سه‌ر ئه‌م وڵاته و یه‌کێتی ئه‌وروپا و پشتگوێ‌یان خستبێت.
جێگای سه‌رنجه که تاکو ئێستا ئه‌م که‌مته‌رخه‌میه کراوه سه‌رباری ئه‌وه‌ی که یه‌کێتی ئه‌وروپا خۆی هانده‌ره بۆ ئه و په‌یوه‌ندیانه. ئه‌نجومه‌نی سه‌رانی ئه‌وروپا له به‌رواری 25 ی 6 ی 2001 وه ئاراسته‌یه‌کیان له‌سه‌ر داوای کۆمیسیۆنی ئه‌وروپی په‌سه‌ند کردووه به ناوی (دیالۆگ سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مرۆڤ له‌گه‌ڵ وڵاتانی سێهه‌م دا).
که تیادا مه‌سه‌له‌ی دیالۆگی سه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ وڵاتانی نادیموکرات، ڕوکه‌ش دیموکرات و تازه دیموکرات دا خراوه‌ته ئه‌جێندای دیالۆگه‌کان و دۆکومێنتهکهوه. له ڕێگای ئه‌و دۆکومێنته‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن گرنگی به کۆمه‌ڵێك له مه‌سه‌له‌کانی مافی مرۆڤ بده‌ن له باس و دیالۆگیاندا له‌گه‌ڵ سه‌ران و نوێنه‌رانی وڵاتانی سێهه‌م . له‌و دۆکۆمێنته‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه که ده‌یانه‌وێت مه‌سه‌له‌کانی مافی مرۆڤ و ئافره‌تان و منداڵان و ڕای ئازاد و به‌یه‌که‌وه ژیانی شارستانی و هاوکاری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌و بوارانه‌دا بکه‌نه ئهقدهمیهت.
یه‌کێتی ئه‌وروپا له ڕێگای EU NGO Forum (فۆڕومی ڕێکخراوه ناحکومیه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا) کۆبونه‌وه و به‌یه‌ك گه‌یشتنی ساڵانه‌ی 150 ڕێکخراوی ناحکومی په‌یوه‌ست به مافه‌کانی مرۆڤه‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆی خۆی.
له دوای ڕێکه‌وتن نامه‌ی لیسابۆن مه‌سه‌له‌کانی مافی مرۆڤ گرنگی زیاتر و زیاتری له ناو یه‌کێتی ئه‌وروپادا په‌یدا کردووه.
به‌ڵام سستی و گرنگی نه‌دان به برۆکسل و که‌می ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌م وڵاته‌دا کارێکی وای کردووه که له‌کاتی سه‌ردانه‌کانی سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم بۆ ئه‌م پایته‌خته و یه‌کێتی ئه‌وروپا، مه‌سه‌له‌کانی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ پشتگوێ بخرێت و نه‌خرێته ئه‌جێندای دیالۆگه‌کانه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌رکی ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوه بێلایه‌نه‌کانه بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه.
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له پشتی حکومه‌تی ئێراقه‌وه سوود مه‌نده له دانوساندنه‌کان و ڕێکه‌وتن نامه‌کانی بازرگانی و هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌وروپا که له 20 ی نۆڤه‌مبه‌ری 2006 وه ده‌ستی پێکردووه، ئه‌م په‌یوه‌ندیانه به بێ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هیچ یه‌کێك له ڕێکخراوه‌کانی دژ به گه‌نده‌ڵی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤه‌وه که‌مترین ڕه‌خنه یان گوشار له‌سه‌ر یه‌کێتی ئه‌وروپا و ده‌زگاکانی هه‌بێت درێژه‌ی هه‌یه.
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم له‌م وڵاته‌دا نمونه‌یه‌کی بچوککراوه‌ی گه‌نده‌ڵستانی هه‌رێمه و ته‌نها سه‌رچاوه‌ی موچه وه‌رگرتن و خۆشگوزه‌رانی و گه‌نده‌ڵی و پیاده‌کردنی بێڕه‌وشتی نوێنهرهکهیهتی(بورهان جاف) که له ساڵی 1988 وه مشه‌خۆری به چه‌پ و ڕاستی ناو نوێنهرایهتیهکهیه. سه‌باره‌ت ده‌سته‌پاچه‌یی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه له‌و بوارانه‌دا که باسکران له لایه‌که‌وه و سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵیه‌کان و جاسوسی کردنی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه به‌سه‌ر ڕێکخراوه‌کانی کوردستانی باکور و بێڕهوشتیهکانی تریه‌وه له لایه‌ن لیژنه‌ی ناوچه‌ی به‌لجیکاوه ڕاپۆرتی دورو درێژ له سه‌ره‌تای مانگی چواری 2009 دا ئاراسته‌ی لقی 6 و مه‌کته‌بی سیاسی به فه‌رمی کراوه. هه‌روه‌ها له ڕێگای 3 که‌ناڵی تایبه‌تیشه‌وه هه‌مان ڕاپۆرت ئاراسته‌ی نێچیر به‌رزانی، جه‌لال تاڵه‌بانی و فازڵ میرانی کراوه. نێچیر و جه‌لال ده‌ستاو ده‌ست ڕاپۆرته‌کانیان وه‌گرتووه، له کاتی خۆیدا ده‌توانم ناوی ئه‌و که‌سانه ئاشکرا بکه‌م که ڕاپۆرته‌کانیان داوه‌ته ده‌ست ناوبراوان. فازیل میرانی به ئیمێل بۆی نێردراوه. که‌چی له بری سزادان و به‌لایه‌نی که‌مه‌وه هوشیارکردنه‌وه‌ی بورهان جافی نوێنه‌ری هه‌رێمی گه‌نده‌ڵستان له یه‌کێتی ئه‌وروپا به‌رز کرایه‌وه بۆ پله‌ی سه‌فیر له یۆنان. ته‌واوی ڕاپۆرته‌که و ئاماری کاره‌کانی بورهان جاف له 1998 وه تاکو 2007 لای نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته پارێزراوه له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌ی کۆنکرێتی سه‌باره‌ت به جاشپارێزی جه‌وهه‌ر نامیقی برای بورهان جاف له هه‌ولێر. له کاتی خۆیدا ده‌یخه‌ینه به‌ر ده‌ست خوێنه‌ران و خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری کوردستان.
چه‌ند دێڕێک له سه‌ره‌تای ڕاپۆرته‌که؛
(به‌لجیکا سه‌رباری بچووکی ڕووبه رو و که‌می ژماره‌ی دانیشتوانی ، له ڕووی سیاسی و دبلۆماسیه‌وه یه‌کێکه له ووڵاته گرنگه‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا... بێگومان ئه‌وه‌ش ئه‌رکی سه‌ره‌کی و بنچیبهیی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه ،که سوود له‌و هه‌ل و مه‌رجه له بارانه وه‌ربگرێ و له خزمه‌تی دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا به‌کاری بهێنێت، به‌ڵام نه‌ك نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌م ووڵاته‌دا به‌و ئه‌رکانه هه‌ڵنه‌ستاوه ته‌نانه‌ت ئاگاداری زۆر له‌و ڕاستیانه‌ش نی یه و نازانێ له‌م وڵاته چ باسه!!)
چه‌ند دێڕێک له کۆتایی ڕاپۆرته‌که؛
(له ڕاستیدا ئێمه وه‌کو ئه‌ندامان و کادێرانی پارتی له‌وه زیاتر له توانا‌مان دا نی یه به پینه وپه‌ڕۆ که‌م و کورتیه‌کان بشارینه‌وه و له ئاستی ڕه‌خنه و گازنده‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی و ڕێکخراوه کوردیه‌کان و لایه‌ن و که‌سایه‌تیه به‌لجیکیه‌کان وه‌کو نه‌عامه سه‌رمان بکه‌ین به ژێر لمدا . ئێمه زۆر چاك له‌وه هۆشیارین که لێپرسراوه‌یی ڕاسته‌وخۆ له گه‌ردنی به‌ڕێز بورهان جاف و لێپرسراوانی سه‌رووی ئه‌و نوێنهرایهتیهوهیه. به‌ڵام ئه‌وه ئێمه‌ین که ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی شه‌رمه‌زاری وپرسیاره تعجیزیهکانی ڕه‌وه‌ندی کوردی و ناوه‌نده سیاسیه‌کان ده‌بینه‌وه. بۆیه به ئه‌رکی سه رشانی خۆمانی ده‌زانین، که تکاتان لێ بکه‌ین به‌و په‌ڕی به‌ته‌نگه‌وه هاتنو گرنگی پێدانه‌وه گوێمان لێ بگرن و به شیوازی کرداری بکه‌ونه چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م دیارده‌یه . ئێمه هیوادارین به‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه به‌شێک له لێپرسراوه‌یی پارتایه‌تی و ئه‌خلاقی له‌سه‌رشانی خۆمان سوك کردبیت و ئێوه‌شمان له ئه‌نجامی ئایندهی نادیاری سه‌رجه‌م لایه‌نه خراپه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌م ووڵاته‌دا هۆشیار کردبێته‌وه.)
له ڕێگای ئه‌م نوسینه‌وه ئه‌مه‌وێت به بورهان جاف ڕابگه‌یه‌نم که ئه‌گه‌رچی وا ده‌زانێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتوی به‌غداد بووه که‌س نایناسێت. ده‌مه‌وێت ئاگاداری بکه‌م که له سه‌رچاوه تایبهتیهکانمهوه له بغداده‌وه که ماوه‌یه‌ك خێزانه‌که‌مان تیایدا نه‌فی کراو بوو ته‌واوی ڕابوردوی ئاگادارم.ته‌نها بۆ دڵنیا کردنی ده‌مه‌وێت هه‌ندێك زانیاری تایبه‌تی بده‌مێ. ناوبراو ئه‌گه‌رچی له ناو خه‌ڵکیدا وای پێشان ده‌دا که دانیشتوی گه‌ڕه‌کی مه‌نسور بووه و زۆر خوا پێداو بون. به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که دانیشتوی هه‌ژار ترین گه‌ڕه‌کی بغداد بوه و ناسراوه به‌شه‌قامی باب الشیخ. ماڵیان له کۆڵانی راس ساقیه دا بوو که ناسراو بو به فرع حاج کامل باسکلجی، ته‌واوی خێزانه‌که‌ی له تاقه ژورێکدا بون له حهوشێکدا که 17 ماڵی تیادا بوو. کاره‌که‌شی بریتی بو له فرۆشتنی کاهی ، گیمر و سمیگ (کولێره‌به‌ڕۆن، قه‌یماغ و نانی سمسم) له‌سه‌ر سێپایهك له‌به‌رده‌م مقهی ساڵح الالوسی، به‌رامبه‌ر مه‌رقه‌دی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی.
لێره‌دا نامه‌وێت سوکایه‌تی به بورهان جاف بکه‌م ته‌نها ده‌مه‌وێت پێی ڕابگه‌یه‌نم که پێویست ناکات حاشا له ڕابوردوی خۆی بکات، هه‌واڵیم له به‌غداوه پێگه‌یه‌نراوه و ئاگادارم له‌وێش چ پیاوێك بووه. من به‌ش به حاڵی خۆم له‌سه‌رده‌مێکدا سه‌رباری ئه‌وه‌ی خزم و که‌س و کاری زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندم هه‌بووه به‌ڵام هه‌رگیز خۆم له ئه‌وان به بچوکتر نه‌زانیوه و تنازلم بۆ نه‌کردون و سه‌ربه‌رزانه پشتم به ڕه‌نجی شانی خۆم به‌ستووه و له بری باوکه پێشمه‌رگه‌که‌م ڕه‌نجم کێشاوه و کاری له بورهان جاف باشتریشم نه‌بووه. ته‌واوی ژیانی منداڵی و هه‌رزه‌کاریم کرێکاری مه‌یدانه‌که و شاگرد به‌قاڵ و سه‌مون خانه و ڕۆن گۆڕی و...هتد بوم به‌ڵام جیاوازی من و ئه‌و له‌وه‌دایه که من به شانازیه‌وه باسی ڕابردوی خۆم ده‌که‌م و بورهان جاف شه‌رمه‌زاره له‌و ڕابوردووه بۆیه ڕۆژ به ڕۆژ شه‌رمه‌زاری زیاتر به‌سه‌ر خۆیدا دێنێت، خۆی ده‌کاته گاڵته‌جاڕی.
ڕه‌نگه که‌سانێك لایان سه‌یر بێت که ئه‌مه یه‌که‌م جاره له زمانی منه‌وه هێنده به ووردی یه‌کێك له کورده‌کانی به‌لجیکا ئاوا ده‌ناسرێنرێت، که که‌س ڕابردوی نه‌ده‌زانی و نه‌یده‌زانی کێیه جگه له‌وه‌ی برای جه‌وهه‌ر نامیقه. بۆیه ده‌مه‌وێت به‌و مناسهبهتهوه به زۆر جاش و پیاوخراپ و لوت به‌رزی ئه‌م وڵاته و ده‌ور و به‌ری ڕابگه‌یه‌نم که چۆن سه‌باره‌ت به جه‌ماعه‌تی دهۆکیه‌کان بن و بنه‌چه‌م دۆزینه‌وه و ڕێگای ئیستیغلال کردن و گه‌نده‌ڵیم گرت و چاك و خراپیانم له یه‌کتری جیاکرده‌وه و نه‌مهێشت سیناتۆره دڵپاکه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ش ئیستیغلال بکرێن. ساڵانێکی زۆره سه‌رجه‌م که‌سه گومان لێکراوه‌کانی ئه‌م وڵاته فایلی خۆیان هه‌یه و به دوای رابوردویاندا گه‌ڕاوم. لێره‌ش ئاگاداری زۆر له کاره نایاسایی و ئیستیغلال کردنی سیسته‌می دڵفراوانی ئه‌م وڵاته‌م له لایه‌ن ئه‌و جۆره که‌سانه و قاچاخچێتیهکان و دزیه گه‌وره و بچوکه‌کانی ناو ڕێکخراوه‌کان و ده‌ره‌وه‌ی و تجاره‌ت کردن له‌گه‌ڵ بغداد له کڕین و فرۆشتنی دۆکۆمێنته ڕه‌سمیه‌کان و ده‌ڵاڵی له نێوان هه‌ندێ کورد و ده‌زگا و لایه‌نی ئێراقی. ته‌واوی ئه‌و کارانه‌ش له ژێر سایه و له پاڵ یه‌کێك له پارته‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌وانه‌ی هیچ له خۆیان شك نابه‌ن و پاکن با هه‌ر سه‌به‌رزانه بمێننه‌وه. ده‌نا ئه‌وانی تر با هه‌میشه چاوبه‌ره‌و ژێری من و سه‌ربه‌زه‌کانی تر بن. ئه‌گه‌ر وه‌کو که‌سێکی خه‌ڵکی سلیمانی ده‌ستم به به‌غداد و دهۆك دا بگات شاره سۆرانیه‌کان هه‌ر به هه‌وای شان ده‌که‌ونه به‌رده‌ست. ته‌واوی زانیاریه‌کان بۆ کاتی خۆیان له ئه‌رشیفی تایبه‌تیدا پارێزراون. با دڵنیاش بن مرۆڤی خاوه‌ن ویژدان چۆن دڵسۆزی خاك و گه‌لی نیشتیمانی یه‌که‌می بووه ئاواش پێویسته دڵسۆزی گه‌ل و خاکی ئه‌م وڵاته بێت که ده‌یان ساڵه خزمه‌تمان ده‌کات و خزمه‌تی ده‌که‌ین، چاو پۆشین له خیانه‌ت کردن له خه‌ڵک و سیسته‌می مرۆڤ پارێزی و دیموکراتی نیشتیمانی دوههممان هیچ جیاوازیه‌کی نیه له جاشێتی و خیانه‌ت له نیشتیمانی یه‌که‌ممان، ئه‌رکی سهشانمانه ئه‌م وڵاته له کولتوری خێڵه‌کی و گه‌نده‌ڵی و تاوانباری دزێوی دونیای سێهه‌م بپارێزین. بۆیه ئه‌وه‌ی پیاوخراپه و سه‌رباری ئه‌وه‌ش لوت به‌رز و زمان درێژه، خوێنه‌رانی کوردستان پۆست به په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕوانی ههواڵهکانیانن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست