کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


17 شووبات کارتی دەرنەچوونی دەسەلاتی کوردییە

Friday, 10/02/2012, 12:00



 


 هەموو دەزانیین قووتابیان لە کاتی قۆناغی خوێندندا گەر کارتی نمرەکانی وەرگرتوو دەرنەچوو دەردەکرێت یان شوێنی خوێندنەکەی دەگۆرن بە مەکەتەبی شەوانە لەوێش سەرکەوتوونەبوو بەیەکجاری دەردەکرێت و دەچێت بۆ کاریکی تر
دەسەلاتی هەرێمی کوردوستانیش لە دوای دەورانی بەرەتاجی سەرە قۆناغی خویندنی دەست پێدەکات
بۆ یەکەم جاری لەمێژووی کوردا پروپاگەندەی هەلبژاردن لە سایەیی دەسەلاتی خۆیدا دەستی پێکرد بۆ هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردوستان ،لەبەرئەوەی سەرۆکمان دانسقەیە هەلبژاردنی بۆ نەکرا
کەش وهەوای سیاسی چواردەورو ناوچەکەش وەک ئێستا لە بارنەبوو
وە کۆمەلگای کوردوستان لەو رۆژەوە بە هەموو چین وتویژەکانیەوە خۆ راگەربوون لەبەردەم هەموو کارەساتێکی سیاسی وسەربازی وئابووری وکۆمەلایەتی دەرەکی وخۆمالی چونکە سەرەتای حوکمی دەسەلاتی خۆمالی بوو کە دەزانیین بریتی بوون لەم دوو حزبی بنەمالەیە و ئەو پاشکۆیانەی هەیان بوو کە ئێستاش بەناوی حیزبەوەبوونەتە مشەخۆر بەسەر کۆمەلگای کوردیەوە هەروەها لەو ساکەوە کە ئەمانە بە چی جۆرێک کردارو هەلسوکەوتیان کردبێت کۆمەلگا تەنها بەشێوەیەکی رۆشنبیری وئەدەبی هەلویستیان نواندووە بۆ خۆراستکردنەوەیان وەلە بەرانبەریانیشدا هەرچی کاتێک بیانوویەک یان هۆیەکیان هێنابیتەوە بۆکەم وکووری کارەکانیان کۆمەلگا هەر خۆراگربووەو چاوەروان بوون
کاتێک کە هەرێم لە بارەی سیاسی و بەتایبەتی لە بوواری ئابوریدا گەشەیەکی ئەوتۆی
کرد کە هەرلایەنێک حوکم بکات دەتوانیت زۆر بەئاسانی خۆشگوزەرانی لەهەموو بووارەکانی ژیان بۆ کۆمەلگاکەی بهێنێتە دی
بەلام ئەمانە تەنها لە بووارێکدا هاتن گەشیاندا بەکوردوستان کەئەویش گەورەترین سەرمایەیان بۆ خۆیان و پیاوەکانیان بەدەست هێنا کە دروست کردنی خانوو لەگەل بازاروشوێنی رابواردن کە سەرمایەیی زیاتر بەدەست دینێت بۆیان کە ئەم کارەش خزمەتی گەندەلی کردو هیچ لە بووارەکانی تردا
کۆمەلگا شێوەی نارەزایەتیان کرد بە کردارولە ١٧شووباتی پاردا بە شێوەیەکی ئاشتیانە داواکانیان وکەم وکوریاکانی دەسەلاتیان بەرزکردەوە بەلام هەموو دەزانیین ئەمان چۆن وەلامیان دانەوە وبەیارمەتی ئۆپۆزسیۆن بلاوەیان پێکرا بەناوی مۆلەتدان بەدەسەلات بۆ جێبەجێکردن(((قوتابخانەی شەوان دەستی پێکرد))) بەلام وا سالێک تێپەردەبێت و دەسەلاتیش بەقەد نوکە دەرزیەک کرداری نەکردووە بۆیە کۆمەلگا دەبێت ئەمانە هەروەک چۆن بەهاری عەربی سەوز بوو بەهەر نرخێک بیت بەهاری کوردیش سەوز بکرێت لەیادی ١٧ی شووباتدا گەرئێمە راستین وبەهارمان لێزەوت کراوە و ئەم دەسەلاتە بەیکجاری دەربکرێت .
[email protected] 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە