کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پارتی داوای لێبوردن له‌ يه‌كگرتوو ناكات و چاودێريكردنی ئيسلاميه‌كان فراوانتر ده‌بێت

Sunday, 11/12/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری سه‌لاحه‌ددين
ئه‌مشه‌و كاتژمێر ١٠ی ته‌واو سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕێكخستنی پارتیيه‌وه‌، ئه‌وه‌ی پێ راگه‌ياندين، كه‌ پارتی له‌ كۆبوونه‌وه‌كی سبه‌ێنێ نيوان يه‌كگرتوو و پارتی كه‌ برياره‌ له‌ نووسينگه‌ی مامۆستا عه‌لی باپير ساز بكرێت، پارتی به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ئاماده‌ نابێ داوای لێبوردن له‌ يه‌كگرتوو بكات! نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌ڵكو هيچ كادرێكی ده‌ستگيركراوی يه‌كگرتوو له‌ بادينان ئازاد ناكرێن، له‌ زاری هيوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارتی و جێگری يه‌كه‌می مه‌كته‌بی ناوه‌ندی ڕێكخستنی پارتی يه‌وه‌، ئه‌وه‌شی راگه‌ياند، كه‌ بريار دراوه‌ ده‌زگا ئه‌منيه‌كانی هه‌واڵگریی و به‌رگریی و پاراستن له‌ سنوری ژێر ده‌سته‌لاتی يه‌كيتیيه‌شه‌وه‌ چاودێري بکرێن و كۆكردنه‌وه‌ی زانياری له‌ رانيه ‌و پشده‌رو سليمانی و گه‌رميان و كه‌ركوك زياد له‌ پيويست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر يه‌كگرتوو بێ ده‌نگ نه‌بوو ئه‌وا به‌ شيوازی ئه‌منيه‌كان بێ ده‌نگيان بكه‌ن!
ئه‌مه‌و ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردايه‌تی پارتی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ هه‌ريه‌كه‌ له‌ ئاكۆ چاوشين و فازيل رەئو‌ف كارۆخ پشده‌ری چاوديڕيكردنی سليمانی و پشده‌رو رانيه‌ له‌ ئه‌ستۆ ی ئه‌وانه‌دايه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ برياری زياد كردنی ژماره‌ی كارمه‌ندانی پاراستن له‌و سنورانه‌ دراوه‌ به‌ڕيژه‌ی له‌ سه‌دا ٣٠ بۆ ئاماده‌سازیيه‌كانی قۆناغی سێيه‌می ئالۆزيه‌كانی ئه‌و سنورانه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە