کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چ باسە ؟!

Sunday, 27/05/2012, 12:00




ئەوەی لە دوورەوە گوێیبیستی كار و چالاكی و دەنگوباسی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بێت پێی وایە ئەو یەكێتییە پڕ چالاكترین یەكێتی وەرزشییە، بەڵام ئەگەر لێیان نزیك بیتەوە ئەوا لە سایەی سەری پیاوە ماستاوچییەكەی ئیمداد بارزانی (سەفین كانەبی) گەندەڵترین یەكێتی وەرزشییە و كەسیش ناتوانێ لە ئیش و كار و بڕیارە چەوت و سەقەتەكانی ئەو پیاوە نەخوێندەوارە قسە بكات، هەندێكیان لەبەر ئەوە دەترسن نەكا بەرژوەندییەكانیان بكەوێتە خەتەرەوە وەك سەركار عەلی خان و حەمید خالید و سەعدی غەریب كە بە (سەعەی سمێڵ) ناسراوە، چونكە (سەفین) بە پارەی بەهەدەردراوی ئەو یەكێتییە هەموویانی ڕازی كردووە كە قسە لە قسەی نەكەن، باشترین بەڵگەش لە هەموو كۆڕ و كۆبوونەوەكانیاندا بە تەنیا خۆی قسە دەكات و بوار بەكەسانی دیكە نادات، ماوەیەكیشە بە زەبری پارە و تەوسیەی خودی ئیمداد بارزانی ڕۆژنامەنووسێكی وەرزشی ماستاوچی وەكو خۆی بە ناوی (ئەرسەلان عەبدوڵڵا) كڕیووە كە سەپەرشتیاری لاپەڕەی وەرزشی ڕۆژنامە ڕوو زەردەكەی هەولێر دەكات و هەر لەو ماوەیەدا بۆ چەندین گەشت و سەیرانی ڕۆژنامەنووسی لە وڵاتانی لوبنان و توركیا و فەڵەستین بردووە، چونكە هەموو ڕۆژێك ماستاوی خەست بۆ (سەفین) دەكات، بەحیسابیش لێژنەی ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی لە سەندیكا هەیە ئەوان ئیش و كارانە ڕێك دەخەن، ماوەیەك پێشتریش سەفەرێكی وڵاتی نەرویج هاتە پێشەوە دیسانەوە هەر (ئەرسەلان عەبدوڵڵا) ی ماستاوچی وەك ڕۆژنامەنووسێك دەست نیشانكرا، بەڵام دواتر ڤیزەی ئەو سەفەرە نەگەڕایەوە!!
هەر بە پێی زانیاری ئێمەش چەندین جار بە ناوی نەخۆشی بۆ خۆی و براكەی (هیمدا عەبدوڵڵا) یارمەتی دارایی لە (سەفین) وەرگرتووە!!
بەڵێ لەو یەكێتییە گەلێك گەندەڵی دیكە هەیە پەنا بەخوا لە داهاتوودا هەمووتان بە زنجیرە چێ ڕادەگەیەنین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە