به‌رى رۆژ به بێژینگ ناگیرێ - وه‌ڵامێك بۆ سه‌رنووسه‌رى گۆڤارى گوڵان
Friday, 15/05/2009, 12:00
1702 بینراوە
دیاره دواى سه‌رهه‌ڵدانى میدیاى ئازاد له كوردستان، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌نگێكى پێچه‌وانه په‌یدابوو دژ به‌و ده‌نگانه‌ى كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتى ره‌هاى گه‌نده‌ڵى له‌م وڵاته‌دا جوان بكه‌ن، ناووناتۆره‌ى زۆریان بۆ دروستكردن، جارێك ده‌یانوت ده‌ستى ده‌ره‌كیان له پشته‌وه‌یه، جارێكى دیكه گوایه ئه‌وانه قسه له‌سه‌ر جوانیه‌كان و خه‌باتگێڕان وپیرۆزیه‌كانى ئه‌م وڵاته ده‌كه‌ن، ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، ده‌یانه‌وێت ئه‌زمونه‌كه‌مان شكست پێ بهێنن... به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ویستیان ئه‌و ده‌نگانه كپ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى به ئاره‌زووى خۆیان له به‌ر ده‌رگاى گه‌نده‌ڵچیان پاڵ بكه‌ون و پاره‌و سامانى ئه‌و میله‌ته هه‌ڵلوشن ..
میدیاى هه‌ردو حزبى ده‌سه‌ڵات، به‌رده‌وام ره‌خنه‌یان له میدیاى ئه‌هلى و ئازاد، یاخود میدیاى حزبه‌كانى تر‌ى جگه له خۆیان ده‌گرت، گوایه ئه‌وان ره‌چاوى بنه‌ماكانى ئه‌خلاقى رۆژنامه‌وانى ناكه‌ن.
گۆڤارى گوڵان و سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ى، یه‌كێك له‌و ده‌نگانه‌یه كه به نه‌فه‌سى شه‌ڕى ناوه‌خۆوه هاتوونه‌ته‌وه مه‌یدان و دۆسیه له‌سه‌ر حزبه سیاسه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌و هه‌وڵى ناوزڕاندنى نه‌یاره‌كانیان ده‌ده‌ن، به‌جۆرێك هه‌موو یاسا‌و ئه‌خلاق و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى رۆژنامه‌وانیان شكاندووه، له به‌ره‌به‌رى هه‌ڵبژاردنیشدا، وه‌ك به‌شێك له پڕوپاگنده‌ى راگه‌یاندن، قسه له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسه‌كانى وه‌ك ئیسلامیه‌كان و لیستى گۆڕان ده‌كه‌ن، چونكه ده‌ركیان به‌وه كردووه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئیراده‌ى گه‌ل زاڵتر ده‌بێت و ته‌واو به‌ئاره‌زوى ئه‌وان نابێت، بۆیه كه‌وتونه‌ته په‌له‌قاژه، دواى 18ساڵ له حوكمڕانیه‌كى نا ته‌ندروست له‌م هه‌رێمه.
دیاره گوڵان و قه‌ڵه‌م به‌ده‌سته‌كانى شه‌ڕى ناوه‌خۆ له بیریان چووه كه چه‌ندین رۆڵه‌ى ئه‌م میله‌ته‌یان به نووسینه تونده‌كانیان به كوشتن داوه، دیاره ئه‌وانه‌ى كه گوڵان پۆست به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن هه‌ست به‌وه‌ناكه‌ن كه نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكى ئه‌م وڵاته خۆشیان ناوێن، بگره خۆشیان خۆیان خۆش ناوێت، چونكه واهه‌ست ده‌كه‌ن بوونه‌ته وه‌ره‌مێك له‌ناو میدیا هه‌ڵتوقاون، جگه له‌هه‌راج كردنى شه‌ڕو جوێن فرۆشى، هیچ شتێكى تر ناكه‌ن.
ده‌توانم سه‌ركردایه‌تى پارتیش دڵنیا بكه‌مه‌وه كه‌وا، تا كه‌سانێكى وه‌ها راگه‌یاندنى پارتى به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ئاسۆى پارتى نادیارتر ده‌بێت، چونكه ئه‌وانه جگه له‌وه‌ى وه‌ك قرنه وان له جه‌سته‌ى نامۆی خۆیان، ئه‌وهاش به‌خه‌ڵك ده‌وه‌ڕن و په‌لامارى كه‌سانى پاك ده‌ده‌ن.
سه‌رنووسه‌رى گوڵان له ژماره (468)ى رۆژنامه‌ى (رۆژنامه) باس له‌وه ده‌كات "ئه‌گه‌ر ئیسلامیه‌كان له ژێر فشار نه‌بن، كارى توندڕه‌وانه‌تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن ".. نازانم مه‌به‌ستى كام كارى توندڕه‌وانه‌یه؟ مه‌به‌ستى هێرشه‌كانى بادینان و بێسه‌روشوێن كردن و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانى لایه‌نگرانى لایه‌نه سیاسیه‌كانه، كه ئه‌گه‌ر فشارى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى چاو‌دێر نه‌بووایه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و گروپانه‌ی ده‌گرته‌وه كه له بازنه‌ى ئه‌واندا نه‌بوون.
گوڵان له ماوه‌ى ئه‌مساڵدا سێ دۆسیه‌ى له‌سه‌ر ئیسلامیه‌كان كردۆته‌وه، دوایه‌مینیان له ژماره (732)دا، به‌شێوه‌كى زۆر بێ ئیناسافانه هێرش ده‌كاته سه‌ر فیكر‌و به‌رنامه و سه‌ركرده‌كانى كۆمه‌ڵ و یه‌گرتوو، گوایه ئه‌و دوو حزبه نامۆن به‌جه‌سته‌ى ئه‌م وڵاته‌و ئیستیراد كراون و له ده‌ره‌وه قورمیش ده‌كرێن(!!!)، به جۆرێك هیچ رێزێكی بۆ ئه‌ندامان و سه‌ركرده‌كانى ئه‌م دوو حزبه نه‌هێشتۆته‌وه، كه ئێستا پێگه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى فراوانیان هه‌یه و به‌ردوام له‌گه‌شه‌كردندان، به‌ڵام گوڵان ده‌یه‌وێت به‌هێرش كردن و جوێندان و شێواندنى راستییه‌كان، ئه‌و دوو حیزبه له گۆڕه‌پانى سیاسى ئه‌م وڵاته گۆشه‌گیر بكه‌ن و به‌خه‌ڵك بڵێن ئه‌وانه نامۆن به‌م وڵاته‌و ناتوانن خزمه‌تى میلله‌ت بكه‌ن.
به‌ڵام "به‌رى خۆر به بێژینگ ناگیرێ"، جه‌ماوه‌ر وشیاره‌و ده‌زانێ ره‌ش و سپى لێك جیابكاته‌وه، ئاگاداره له‌وه‌ى ئیسلامیه‌كان چیان كردووه بۆ ئه‌م وڵاته و چی‌یان به‌رامبه‌ر كراوه، ئایه ئیسلامیه‌كان بوون شه‌ڕى براكوژیان هه‌ڵگیرساند؟ ئایه ئیسلامیه‌كان بوون حزبیان كرده كه‌ڵه‌گاى سه‌ر حكومه‌ت؟، ئایه ئیسلامیه‌كان بوون هه‌ژده ساڵ پاره‌و ماڵ وسامانى ئه‌م میلله‌ته‌یان به هه‌ده‌ر دا؟، ئایا ئیسلامیه‌كان بوون ده‌سه‌ڵاتى قه‌زائى و یاسایان له‌خشته برد؟، ئایا ئیسلامیه‌كان بوون په‌رله‌مانیان وه‌كو قوتابخانه‌یه‌كى سه‌ره‌تایی لێ‌كرد، ته‌نها بۆ ده‌ست هه‌ڵبڕین به‌پێى رێكه‌وتنامه‌ى ستراتیژى حیزبى؟، ئایا ئیسلامیه‌كان بوون هێزه‌كانى به‌عس و ئێران و توركیایان هێنا ناو خاك و كوردیان پێ كوشت؟، ئایه ئیسلامیه‌كان بوون ده‌نگه جیاوازه‌كانیان له‌م وڵاته خنكاندو رۆژنامه‌نووسانیان تیرۆر كرد؟، ئایه ئیسلامیه‌كان بوون ئه‌زمونێكى ناشیرینى نادیموكراسیان پیشانى وڵاتانى ده‌ورووبه‌ر دا؟، ئایه ئیسلامیه‌كان بوون كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كانیان فرۆشت؟، ئایه ئیسلامیه‌كان بوون ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كۆمپانیا‌و پرۆژه ئابووریه‌كانى ئه‌م وڵاته داگرت؟،.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم خۆزگه ئه‌م هێرش و تۆمه‌ت و درۆ زلانه له رۆژنامه‌و گۆڤارێك بگوترایه كه رابردووه‌كى پاك و نووسه‌ره‌كانیشى قه‌ڵه‌میان ژه‌هراوى نه‌بووایه.