چیمان پێویسته؟
Wednesday, 05/05/2010, 12:00
ئەوشتەى كە ئێمە پێویستمانەئێستاوەرچەرخانى باوەڕ نیە بەڵكو گۆڕینى ئێستایە بەرەوباشتر (ڕیتراندڕاسڵ) هەورامان ناوچەیە كى سنورى یە خاوەن كلتورونەریت ومێژویەكى دەوڵە مەندە لەدێرزەمانەوە جێگەى نیشتەجێ بونى مرۆڤ بووە هەمووتێكستەمێژویەكان شاهدى ئەوڕاستیەن ،دانیشتوانى ئەم ناوچە یە بەگشتى زەحمەت كێشن بۆدابین كردنى پێداویستیە كانیان زیاترپشت بە تواناو ئیرادەى خۆیان دە بە ستن خاوەن تایبەت مەندى خۆیانن زۆربەى دانیشتوانى ئەم ناوچەیە پیشە یەكى دەستى تایبەت یان زیاتردەزانن.ئەوەش بۆتەنەریتێك كە لە باو باپیرانیانەوە بۆیان ماوە تەوە بۆماوەى (3) ساڵە لەبەروارى (1/5) دا سەنتەرى ڕۆشن بیرى هەورامان ڤیستڤاڵێك ساز دە دات بەمەبە ستى ناساندنى هەمووپیشەدەستیە كان وەزیندوو ڕاگرتنى نەریتەدێرینە كان وپاراستنیان لەلەناوچون ،بێگومان ڤیستڤاڵێكى لەم چەشنە بوجەیەكى تایبە تى دەوێت .سەرچاوەى ئەم بوجە یەش هەر كەس ولایە نێك بێت جێگەى دە ست خۆشیە وە كەسیش لە گەڵ ڕاگرتنى ئەم جۆرە ڤیستڤاڵە دانیە .بەڵام گرفتەكە لێرەوە دە ست پێدە كات ئەم ڤیستڤاڵە زیاترمۆركێكى حزبی پێوە دیارەوە خزمەت بە بەرژەوەندى چەند كەسێكى تایبەت دە كات .ئەوبوجە یەى كە سەرچاوەى داهاتى ئەم ڤیستڤاڵەیە بوجەى تێچوى زۆر ناشە فافەو كەس نازانێت چۆن سەرف دەكرێت .دەپرسین ئایا ئەوبوجە یەى كە لەم ڤیستڤاڵە دا سەرف دەكرێت بیكەنە پرۆژەیەك خزمەت بە خەڵكى ناوچەكە بكات باشتر نیە ؟چونكە دانیشتوانى ئەم ناوچە یە دە مێكە بە دە ست كەمى خزمەت گوزاریەوە دە ناڵێنن باپەیامى ڤیستڤاڵ گەیاندنى خزمەت گوزارى بێت بۆناوچەكە دابین كردنى دكتۆرو مامۆستاى پێویست بێت چاك كردنى ڕێگەوبان بێت كردنەوەى نەخۆشخانەو قوتابخانە بێت كردنەوەى یاری گاى وەرزشی بێت بۆگەنجان كردنەوەى دایەنگاو پاركى یارى وخولى كۆمپیوتەر بێت بۆمنداڵانى ئەم ناوچەیە كە هەموویان لێى بێبەشن وخەونى پێوە دە بینن
(1/5/2010)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست