کورد لە نیوان گەمە ئەهریمەنی یەکاندا هۆکاری دواکەوتن وهۆکاری سەرکەوتن
Sunday, 03/06/2012, 12:00
بەشی یەکەم
لە مێژووی بێ لانەیی و بێ قەوارەییدا ،کورد زۆر جار بۆتە یان کراوەتە قوربانی پەیوەندی یە نێودوڵەتیی یەکان و هاوکاتیش بە هۆی کورت بینی و بێ ئیستراتیجی یەتی زانستی و تۆکمەو لاوازی و نەبوونی بەهاو پیرۆزی بیری نەتەوەیی لای سەرکردەو پێشەواکانی توشی نسکۆ و هەڵدێر و نەمان بۆتەوە ، یانیش لانی کەم دەست بەتاڵ و مایەپوچ لە هەلە زێرینەکان وەك نامۆیەکی زەلیل دەرکراوەتە دەرەوە . ئەم راستی یە دەیان جار و سەدان جار مێژوو سەلماندویەتی و وەك بەڵگە نەویستێ کی زانستی لێهاتووەو دەیان نمونەی زیندوو لە مێژووی نزیکی ئێمەدا هەیەو هیچ بە پێویستی نازانم ئەژماردی نسکۆکان و ئاشبەتاڵەکان بکەم چونکە ،مێژوومان لێوان لێوە لەو نمونانە کە ئەمرۆشی لەگەڵدا بێ کاریگەری لەسەر تاکی کورد هەیەو ئەشی بێت ، نەك تەنها کاریگەری سیاسی ،بەڵکو ئەو نسکۆو کەوتنانە بۆتە هۆی نسکۆی گەورەتر و تاسەر ئێسقان کاریگەری هەمەلایەنەی لەسەر تاکی کورد هەبووە .
کاریگەری ئابوری ، بە هۆی ئەو نسکۆ بەردەوامانەوە ،بەردەوام دێ وگوندی کوردستان خاپور کراون و بەوەش بە بەردەوامی بەروبومی کوشتوکاڵی توشی زەرەرو زیانی گەورە هاتووەو سوتێنراوە یان وەك پێویست بەرهەم نەهێنراوە ،ئاشکراشە ،ژێرخانی کوردستان تا ئەمرۆش پەیوەستە بە کوشتوکاڵەوە ،کە هێشتا دەرهێنانی نەوت و کانزاو گاز دیاردەیەکی نوێ یە لانی کەم لەلایەن کوردەوە بۆخۆی . لە لایەکی تریشەوە سەرقاڵ بوونی گەنج و بەتواناکان بە شۆرش کردن و خەبات و بەرخودانەوە ،هەلی کارکردنی بۆ نەرەخساوە یانیش هەلی فێربوونی پیشە و فراوان بوونی جۆری کاری لەدەست داوە کە بەداخەوە جارێکی تریش بۆتە هۆی نەبونی کارگەو دورست بوونی تەوژمی پیشە سازی ،هەڵبەت نەوەیەکی بێکار و بێدرامەتی لێبەرهەم هاتووەو بۆئەوەی برەو بەژیانی بدات ناچار نەوەکانیشیان نە قوتابخانەیان پێتەواو کراوە نە ئەوانیش خاوەن هەلی کارێکی پیشەیی بوونەو تەنها بۆ بەرێکردنی ژیان ،زۆر بەی زۆریان کاری رۆژانەیان کردووە ،هەر بۆشە زۆرترینی کورد یان کرێکاری رۆژانەیە یان بارهەڵگرە یان بار ئاودیوکەرە یان کرێکاری چێشتخانەکانە یان عەلاگە فرۆشە،یانیش بە ناچاری بونەتە کۆلکە مەلاوفەقێ و مجێوروئەوشتانە یان پینەدۆزو چەرچی یە ،من تانە لەکارکردن نادەم بەقەد ئەوەی رەخنە لە دیاردەیەکی سەپاو و راستی یەکی حاشاهەڵنەگر دەگرم ، باشتر نەبوو لە جێی ئەو کارانە یان لە پاڵ ئەوکارانەشەوە چونکە هەموو کارێ پێویستە وپیرۆزە ، لە پاڵ ئەم کارانەشەوە ،چەندەها پیشەی جۆراو جۆر وخاوەن بەهرە لە کارگەکاندا هەبێ،کورد لە سەر دەمی ژیانی شاردا و لە رێرەوی شارستانیدا زۆر بەی کات کەسی دووهەم یان یاریدەدەری پیشەکان بووە نەك بۆ خۆی خاون پیشەکەبێ ، بۆنمونە کاتی خۆی هەرچی وەستای بەناو خانوو هەبوو سەرجەم تورکمان بوون ،کەچی سەرجەم کرێکارەکان کورد بوون ، زەرەنگەرەکان مەسیحی بوون ،، کوتاڵ فرۆش وبازرگانەکان زۆربەیان جوو، جامچی یەکان تورکمان بوون دارتاشەکان بەرگ دروەکان ،قەسابەکان ،،،،هتد کەسانی تر بوون چونکە کورد بە هەموو زیرەکی خۆیەوە لە بەر ئەوەی بەردەوام خەریکی بەرخوو دان وشۆرش وچەکداری بووە هەلی هەڵگرتنەوەی پیشەیەکی دیاریکراوی نەبووە ،بە هۆی هەمان هۆشەوە نەوەکانیان لە کور وکچانیان لە قوتابخانە دوورکرانەوەو هەلی تەواو کردنی خوێندنیان بۆ هەڵنەسوراوە.
نەبونی کارگەو پیشەی هەمەجۆر گەلێکی هەژاری لێدورست ئەبێ ،گەل کەهەژار بوو دوائەکەوێ چونکە ئەوندەی گرنگی ئەدات بە تێرکردنی سکی گرنگی نادات بە تێرکردنی مێشکی ،لەگەڵ هەژاریش نەخۆشی ودەردەسەری وکەم خۆراکی بڵاودەبێتەوە کە بەگشتی کار دەکەنە سەر زهن وفکر وعەقڵ، لە قوتابخانەکان دورئەکەونەوەوفێری زانست نابن کاتێکیش گەل نەخوێندەوار بوو سەرکردەی ئیفلیجی زۆر ئەبێ کە دیسان ئەوانیش بەرەو هەڵدێریان ئەباو وجارێکی تریش لەسەر هەمان نەغمە ئەوانیش چەندین نەوە نغرۆی بێ دەرەتانی وسەرلێشێوای ئەکەن .سەدان ساڵە کورد ئەمە بۆتە چارەنوسی ونەئەوتا سەر بۆ دوژمن دانەوێنێ ونەئەوەتا خۆی رۆشنبیربکات ،چونکە بەدڵنیایی یەوە دوژمنێ کی خوێن خۆر زۆر باشترە لە سەرکردەیەکی نەزان و عەشایر کە روانینی بۆ دۆزی گەلەکەی لە سنوری بنەماڵەکەی یان عەشرەتەکی دەرنەچێ . لە بەر ئەوەی دوژمنەکەت ناسراوەو دەزانی کە دوژمنتە ،هەر بۆیە چاوەروانی هەموو کارێکی ناشیاوی ئینسانی ودرندەیی لێدەکرێ ،بەڵام سەرکردەی نەفام وعەشایر وبیر تەسك وهەڵپەرست زۆر جار کاتێ بەرژەوەندی بنەماڵەکەی وگەلەکەی بەر یەك دەکەوەن بریاری چارەنوس ساز دەدەن کە دوور لە بەرژەوەندی گەل دەکەوێتەوەو گەڵ توشی نسکۆ دەکەن .شکستی نەوەیەك لە کۆمەڵگا شکستی داهاتووی کۆمەڵگایە .مێژووی مرۆڤایەتی گەیشتۆتە راستی یەکی نەگۆر کەتائێستا بەداخەوە کورد لێی بێ ئاگایە . ئەویش پلاندان بۆ داهاتوویەکی باشتر و گۆرینی بارێکی سەپاوی نەشیاوی ناو کۆمەڵگا و گۆرینی سیستەمی حوکمرانی سەرکەوتوو ،هەوڵ دان نی یە بۆ گۆرینی تاکەکانی بەرەو باشتر بەڵکو بەدەستە بەرکردنی دوو خاڵە :
١/ هەوڵدان بۆ دورست کردنی نەوەی داهاتوو لە سەر بنەمای مرۆڤایەتی ودیموکراتی وشارستانی وزانستی و تەندورست لە لایەنی گیانی ودەرونی یەوە
٢/ هەوڵ دان بۆ راگرتنی نەوەی سەردەم لە زیاتر خراپ بوونی وهەوڵ نەدان بۆ چاك کردنیان
بنەمای دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو بەنەوەی ئێستا یان سەردەم نایەتە دیی ،نەوەیەك لێواو لێوو لە نەخۆشی دەرونی وگرێ کۆرەی کۆمەڵایەتی وتلاوو بە دەیاها دەردی جەستەیی ودەرونی .نەوەی سەردەم ئەو پەری ئەتوانێ رۆڵی گرنگ و لەبەر چاو بگێرێ بۆ دوروست کردنی نەوەی داهاتوو کە دەبنە دورستکەری بنەما سەرەکی یەکانی شارستانی یەت و دنیای پر بەهای مرۆڤایەتی .دەبێ پلانی درێژ خایەنی پەروەردەی نەوەی داهاتوومان هەبێ .ئەوەندی گرنگی بە نەوەی سەردەم وپێشوو دەدەین دەبێ سەدان جار زیاتر گرنگی وهەوڵمان بۆ پەروەردە ودوروست کردنی نەوەی داهاتوو هە بێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست