کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حزبایەتى و خزمایەتى

Wednesday, 16/11/2011, 12:00




حزب چیە؟ بۆچى حزب دروست دەكرێت؟ كێن ئەوانەى حزبایەتى دەكەن؟ بۆ وەڵامى ئەو پرسیارانە و چەندین پرسیارى تر پێویستە دەست نیشانى كۆمەڵە خاڵێك بكەین بۆ ئەوەى نمونەى زیندوو بەكاربهێنین بۆ نوسینەكەمان , حزب بریتى یە لە كۆبونەوەى كۆمەڵێك كەس لەپێناو بەرنامەیەكى دیاریكراو كە ئامانجى ئەو گرووپە یان كۆمەڵەیە بۆ بەدیهاتنى خواستەكانیان. لە نێو پرۆسەى حزبایەتى كاركردن ورێكخستن و جوڵەى سیاسى و بەهێزى جەماوەر یەكێكە لە بنەماكانى ئەندامێتى و چونە پێشەوەى كادیرەكانى لە رێگەى هەڵبژاردنێكى ئازاد و دوور لە تەكەتول و خزمایەتى .
حزبایەتى لە كوردستان بووەتە خزمایەتى و بەرژەوەندیەكانى خزم وعەشیرەت و كەسە نزیكەكانى بەرپرس ولایەنگرانى یەكێكە لە ئامانجە دیارەكانى حزبایەتى لە ئێستاى كوردستاندا بۆ ئەمەش دەتوانین چەندین نمونەى زیندوو بهێنینەوە
سەرۆك كۆمار جەلال تاڵەبانى سكرتێرى یەكێتى یە ژنەكەى ئەندامى مەكتەبى سیاسى و خاوەن دەسەڵاتى ئەو حزبەیە كورە گەورەكەى پاڤێڵ بەرپرسى دەزگاى دژە تیرۆر و زاواى مەلا بەختیارى ئەندامى كارگێرى مەكتەبى سیاسى ئەو حزبەیە ئەو خزمایەتیەش لەپێناو مانەوە و فروانكردنى دەسەلات بوو لە ناو حزبدا كورەبچوكەكەى تاڵەبانى نوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستانە لە ئەمریكا خوشكى ژنەكەى بەرپرسى لەندەنى ئەو حزبەیە هاو زاواكەى مایەك وەزیرى ژینگەى عێراق بوو ئێستاش راوێژكارى تاڵەبانیە خزمەكانى لە كۆیە هیچیان نیە كاربەدەستى گەورەى ناو یەكێتى و حكومەت نەبن ئەوەشیان پلەى نەبێت خۆى حكومڕانە و بریاربەدەستە .هەر لە ناو یەكێتى كۆسرەت رەسوڵ كورەكەى هێناوە ناو ئەنومەنى سەركردایەتى و خزم وكەسەكانى لەهەولێر لەبەرزترین شوێنن دكتۆر بەرهەمیش كارگەى بانیخێلانى ئاوى كانزاى داوە بە ئەو لەو كاتەوەى كە سەرۆكى سلیمانى بوو گە لە بەرپرسەكانى ترى ئەو حزبە كە هەرەیكەیان خاوەنى دەیان پرۆژەن و كورەكانیان لەبەرزترین پلەى حزبى وحكومیدان.
مسعود بەرزانى سەرۆكى هەرێم كورەكەى گە لەوەى ئەندامى مەكتەبى سیاسى حزبەكەیەتى بەقەد هەموو ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتى خاوەن بریارە و بەرپرسى دەزگاى پاراستنى حزبەكەیەتى كورێكشى لە بەرزترین پلەى سەربازیە كە هێشتا تەمەنەكەى رێگاى پێنادات ئەو پلەیە وەربگرێت بەڵام ئەو كورەى بووەتە یەكێك لە سەرسورهێنەرەكانى جیهان , برا وبرازاكانى هەموو كاربەدەست و خاوەن بریارى حزبى وحكومین لەهەرێمى كوردستان . گۆرانیش بێ بەش نیە لەم خزمایەتیە و حزبایەتیە نەوشیروان مستەفا زاواكەى لەبەرزترین پلەى ئەو بزووتنەوەیە و چەند كەسێكى نزیك نەوشیروان مستەفا لە ناو گردەكە ئیشیان پێدراوە . كۆمەڵى ئیسلامیش عەلى باپیرى ئەمیرى كۆمەڵەكە كەسە نزیكەكانى خۆى لە رانیە لەناو حزبەكەیدا شوێن كردۆتەوە وپلەى حزبیشى پێداون لە ناو مەڵەبەند و رێكخستنەكانشى لە شار وشارۆچكەكانى ترى كوردستان ئەو حزبە ململانێ خزمایەتى دەستى پێكردووە بۆ پۆستەكانى حزبەكەیان بەهەمان شێوەش یەكگرتووى ئیسلامیش بێ بەش نەبووە لەو خزمایەتى وحزبایەتیێ لە كوردستان هەیە لە ناو خێزانێكدا چەند كەسێك لە نێو رێكخستن و لقەكان ومەڵبەندەكانى ئەو حزبە هاتوونەتە پێشەوە , لە ناو بزووتنەوەى سۆسیالیست بە ئاشكرا وەك پارتى دیارە و خزمەكان وكەسە نزیكەكانى سكرتێر و كەسە نزیكەكانى لە پلەى سەركردایەتى و پەرلەمان بوونیان هەیە .
ئەوە ماوەتەوە بیڵێم ئەوەى زۆربەى ئەو حزبانەو كەسەكانى نێو خاوەن كۆمپانیاو كەسى بازرگانن لە كوردستان كە بوونەتە ملیۆن لەر و ملیار لەر كە لە كوردستان رێژەى ملیۆن لەرەكان زۆر زیادى كردوە لە سەر حسابى حزبایەتى و گیرفانى هاووڵاتیان .
[email protected]
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە