کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵه‌بانی و یه‌کێتیی شێوان و ناشرینی کرد

Saturday, 28/11/2009, 12:00


مام جه‌لال هه‌موو ده‌مێ باسی مێژووی یه‌کێتی ده‌کات و پاراستنی یه‌ک ڕیزی ناو یه‌کێتی به‌ڵام که‌ خۆی ده‌که‌وێته‌ گوتار خوێندن هه‌موو هه‌ڵه‌کانی خۆی بۆ شێواندنی ئه‌و یه‌ک ڕیزییه‌ که‌ خۆی باسی ده‌کات بۆ نموونه‌ له‌ پیلینیۆمدا ئه‌و قسانه‌ی که‌ کردوویه‌تی له‌ناو ڕاپۆرته‌که‌ی دا تێکدان و شێواندنی هه‌موو بنه‌مایه‌کی سیاسی و فکری ئه‌و خه‌ڵکه‌ تێکۆشه‌رانه‌ بووه‌ که‌ له‌ ناو یه‌کێتی دا خه‌باتیان کردووه‌ ،له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوان کردن بۆ خه‌ڵکێکی ناشۆڕشگێڕه‌ ،ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌و که‌ قسه‌کردن بووه‌ له‌سه‌ر که‌سێکی سه‌رکرده‌ی دیاری ناو جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تی بووه‌ ،وه‌ جێگری سکرتێری گشتی یه‌کێتی وسکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران بووه‌ ئه‌وه‌ش قسه‌ کردن بووه‌ له‌سه‌ری که‌ به‌ زاری خۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆ دروست کردووه‌ ،من پرسیارێک ئاڕاسته‌ی مام جه‌لال ده‌که‌م که‌ کاک نه‌وشیروان به‌شێک نیه‌ له‌ مێژووی یه‌کێتی نیشتیمانی ؟بۆ له‌کاتی خۆیدا ئه‌م کردارانه‌ی کاک نه‌وشیروانی به‌ هیچ سه‌رکرده‌یه‌ک و به‌ هیچ ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵه‌و یه‌کێتی نه‌وتوه‌ ،ئا لێره‌دا خۆی مام جه‌لال ده‌ستی یه‌که‌می هه‌یه‌ له‌ تێکدان و شێواندنی ڕیزه‌کانی ناو یه‌کێتی وشێواندنی مێژووی (ی.ن.ک) بۆیه‌ داوای لێده‌که‌م وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین و خاوه‌ن شه‌هید ، وه‌ک خۆی خلافاوه‌ با مێژووی بزووتنه‌وه‌ی کورد و یه‌کێتیش تێک نه‌دات ، وه‌ مه‌رامه‌ شه‌خسیه‌کانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی تێکه‌ڵاوی مێژووی پاکی کوردایه‌تی نه‌کات ،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌کێتی و کاک نه‌وشیروانیش تووشی چاره‌یه‌کی ڕه‌ش ببون له‌ شه‌ڕی به‌ره‌ی جووت و درێژکردنه‌وه‌ی ساڵه‌کانی (1964) بوو که‌ خۆی یه‌که‌م فیتنه‌گێڕی شه‌ڕی کورد به‌ کورد بوو به‌ فرتوفێڵ توانی چه‌ندین خه‌ڵکی شۆڕشگێڕ و هه‌ست پاک له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ کوردییه‌کاندا تووشی ئه‌و گیرۆده‌ ناخۆشه‌ی بکات که‌ خۆی و بله‌ی خه‌زووری دایانابوو ،ئه‌مه‌یه‌ به‌ چی روویه‌که‌وه‌ باسی شه‌ڕی پشتاشان ده‌کات ،هه‌موو فیتنه‌که‌ بۆ خۆی بوو مێژووی که‌سی که‌ی پێ ناشرین نه‌کات هه‌ر خۆی بوو یه‌که‌م گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ قه‌رارگه‌ی ڕه‌مه‌زان سووپای پاسداران ئیمزا کرد بۆ هێنانیان بۆ ناو کوردستان ،له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر باش من وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌بیرمه‌ که‌ چۆن ئاخای شه‌هلای ،ئاخای ڕه‌حیمی ،ئاخای حیجازی ته‌راتێنیان له‌ناو ناوچه‌ ڕزگارکراوه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی دا ده‌کرد هاموشۆیان به‌ناو گوندی یاخسه‌مردا ده‌کرد که‌ ئه‌وسا مه‌قه‌ڕه‌که‌ی خۆی له‌وێ بوو ،ئه‌وساش یه‌ک پاسداری له‌پێشمه‌رگه‌ خۆشتر ده‌ویست ،ئێستا به‌چی ڕوویه‌که‌وه‌ ده‌ڵێیت کاک نه‌وشیروان پاسداری بردووه‌ بۆ ناو هه‌ڵه‌بجه‌ ،له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی موحاسه‌به‌ ده‌کرد له‌سه‌ر یه‌ک پاسدار وه‌ فه‌رمانده‌کانیشی موحاسه‌به‌ ده‌کرد له‌سه‌ر پاسدار ،ئه‌ی بۆ ئێستا تاوانه‌کان ده‌خاته‌ ملی جێگره‌که‌ی ،ئه‌و بیر له‌وه‌ ناکاته‌وه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌م بوو له‌ناو یه‌کێتی نیشتیمانیدا ،هیوادارین هۆش بێنێته‌وه‌ به‌ر خۆی و هیچ که‌ خه‌باتی ئه‌و هه‌موو شه‌هید و جه‌نگاوه‌ره‌ دێرینانه‌ له‌بری پاداشت تووشی تاوانباریان نه‌کات ، له‌بری موسته‌شاره‌کان سه‌رتیپ و فه‌رمانده‌ که‌رت و مه‌سئوول عه‌سکه‌رییه‌کان و سیاسیه‌کانی ناو یه‌کێتی تووشی لێپێچینه‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراق نه‌بنه‌وه‌ ،به‌چوار ڕاپۆرتی که‌ی ئه‌وا ئه‌بێ هه‌موومان له‌بری ستایش دادگای بکرێین ،چونکه‌ به‌پێی قسه‌ی ئه‌وبێت هه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی یه‌کێتی تاوانبار بوون له‌کوشتن و وێرانکردنی کوردستاندا ،هیوادارم ئه‌مجاره‌یان له‌کۆنگره‌ به‌ ڕاپۆرتێکی دی داوای لێبووردن له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی کۆنی یه‌کێتی بکات بۆ ئه‌و ڕاپۆرته‌ هه‌ڵه‌یه‌ی که‌ داویه‌تی له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ خۆی یه‌که‌م تاوانباری گه‌وره‌یه‌

سوپاس بۆ پێزانین بۆ سایتی کوردستانپۆست
له‌گه‌ڵ ڕیزمدا هیوای سه‌رکه‌وتنتان

نووسه‌ر/پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە