بەڕێز:مام جەلال كوانێ سلفەى پێشمەرگە دێرینەكان بۆنەما
Monday, 19/07/2010, 12:00
لەكاتى ئەنجامدانى هەڵبژاردنەكانى پەرلەمانى كوردستاندا جەنابى مام جەلال بڕیارى داكەهەر پێشمەرگەیەكى دێرین ئەوەى تاوەكوساڵى (1988) پیشمەرگە بوبێت بڕى (15) پانزە ملیۆن دینار وەك سولفە لە بودجەى (ى.ن.ك) بدرێت بە هەر پیشمەرگەیەك,بەڵام ئەم بڕیارەى مام جەلال تاوەكو پێشمەرگەكانى ساڵى (1980) ى گرتەوەوئیتر وەستا من خۆم كەپێشمەرگەیەكى ساڵى (1983)م تاوەكو ئێستا لە(ى.ن.ك) دانەبڕاوم ولەخانوى كرێچیدام وخاوەنى شەش منداڵم هەر چاوەڕوانى ئەوسلفەیەم تاوەكو خانویەك بۆ منداڵەكان بكڕم وتۆزێك ژیانم ئاسودەبێت پێى جابۆیە داوام لەبەڕێزت ئەوەیەكەوا ئەوبەڵێنەى خۆت پێمانت داوە جێبەجێى بكەیت بۆمان چونكە سەدانى وەكومن پێویستیان پێیەتى لەكۆتایدا هیوادارم بەگوێى داواكەمانەوە بێیت.
محمدئەحمەد (پێشمەرگەیەكى دێرین)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست