بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


" نامەی عاشقانە "

Monday, 25/08/2014, 12:00



بەر پرسی یەکەمی حیزبی کومونیستی ئازەبایجانی سۆڤیەتی پێشوو بە نوێنەرانی ئەو کاتی،کۆمەڵەی،ژێ،کاف، ی گوت: دەست لە درووشمی سەربەخۆیی کوردستان هەڵگرن.! وچوار چوار چێوەی ئێراندا داوای مافی خۆتان بکەن. ئێمەش ماندووی شەڕین هێشتا لوولەی تفەنگەکانمان خاوێن نەکردۆتەوە.ناتوانین نە یارمەتی کورد بدەین نە یارمەتی ئازەبایجانیەکان لە ئێران. (لە ناو نوێنەرەکاندا شەهید قازی موحەممەدیشی تێدا بوو) .بەو شێوەیە کۆمەڵە ژ،ک، کرا بە حیزبی دێمۆكڕات وبەرژەوەندی مەزنتر بەرژەوەندی چوکی وەبن پێدا،زۆردار بێ زۆری قووت دا!
نوسخەی بە حیزبی دێمۆکڕات کردنی کۆمەڵەی ،ژ،ک ، لە لایان بێ ئەخلاقە سیاسیەکانی سۆڤیەتی پێشوو داپێچرا.خودموختاریش بوو تراویلکەی مێژوویەکی سەرگەردان وبێ ئامانج.هەتا ئێرە دوای کۆماری کورد لە مهاباد، دوو کۆنگرە لەسەر خاکی رۆژهەڵاتی وڵات گیراوە کە هەردووکیان لە شاری مهاباد بون.لە یەکەمین کۆنگرەدا پێشەوا کرا بە دەبیری یەکەم. کۆنگرەی دووهەمیش بەناوی کۆنگرەی چوارە کە لە مهاباد لە ساڵۆنی سینەما ئومید گیرا ومەڕحومی قاسملۆ کرا بە دەبیری یەکەن. ١٣ کۆنگرەی دیش لە قۆناخی جۆراوجۆرو لە شوێنی جۆراجۆر گیراون. لە ماوەی ئەو ١٥ کۆنگرەیەدا دونیا چی لێهاتووە، ئەو حیزبە چی لێ هاتووە؟ روون وئاشکرایە وداستانێکی دوورودرێژە.
ئەو رۆژانە دەبیری لایەک لە لەتە حیزبی دێمۆکڕات(خالید عەزیزی) ئاشکرای کرد کە لە نێوان ئەوان وبەرپرسانی تاران لە هەولێر ،نامە ئاڵوگۆڕ کراوە! بۆ چارەسەری کێشەی نەتەوەیەکی ١٠تا١٢ میلیونی لە رۆژهەڵات. چارەسەری بە نامەش رێبازێکی دیکەیە کە ئەو حیزبانە دایانهێناوە! لەوتووێژەدا کا خالید دەڵێ: پێیان گوتوین چتان دەوێ؟ گوتومان فیدڕاڵی. ئەوانیش رازی نەبون(چەند سەیرە!). مەحمودی بێزەوادیش دەزانێ بۆ وتووێژ چەند بنەمای سەرکی هەن.
دینامی وتووێژ:
بۆ دوولایەن ئەو بابەتەگرینگانە پێویستن. هێز، دیپڵۆماسیەکی بە قووەت، جەماوەر، ئابوری و.........لەسەردەمی خۆیدامەڕحومی دوکتور قاسملو، لەسەر ،، خودگەردانی بۆ کوردستان ،،(ئەوەی کە فەلەستینی وەریگرتوە) گوتی : لە منداڵێکی ١٣ ساڵەم پرسیوە؟ خودگەردانی یانی چی؟ گۆیا منداڵەکە گوتویە یانی ،، سەرگەردانی!؟،، . دووشت دەبێ گرینگی پێ بدرێ، ئەوکات هەرکەس داوای وتووێژی لە گەڵ خومەینی کردبا هەزاران قسەی پیس ونارەوایان پێدەگوت!ئەوڕۆ ک خالید نامەی ئاشقانە بۆ خاڵی ١٥ یاسای بنە رەتی ئێران دەنوسێ. دووهەم: ئەوکات حیزبی دێمۆکڕات یەک حیزب بوو کە خاوەنی پێشمەرگەو دەنگی جەماوەر وخاکی ئازاد لە رۆژهەڵات و پارەیەکی زۆری ئەندامان.
بەڵام ئێستێ لەکام بارودۆخدان؟ هەرکەس دەزانێ ئیللا بۆ خۆیان نەبێ.حیزبێک ناوی خۆیان ناوە دێمۆکڕات.! لەناو خۆیاندا قەت باوەڕیان بە دێمۆکڕاسی نەبووە. ولەهەمان حاڵدا داوای دێمۆکڕاسی بۆ هەموو خەڵکی ئێران دەکەن!من نازانم ئەو دێڕە شێعرە هی کام شاعیرە (لەوانەیە هی نەمر هێنمی بەڕێز بێ ؟). کە دەڵێ: مزگێنیم دەیە دەگەی بە ئاوات،،،، کوردە لە سایەی ! حیزبی دێمۆکڕات،،،! .سەردەمی کۆمار نەسلێک، سەردەمی رەزاشا نەسلێک،سەردەمی خومەینی نەسلێک!! ئەو سێ رەگەز یا چینو توێژیان ئاور تێبەردا، دایکی شەهیدی سێ بەرەیان سووتاند، کێلی بەردی شەهیدی سێ رەگەزیان خستە ناو گڵ،تازە نامەی ئاشقانە دەنوسن!!! من بەش بە حاڵی خۆم مزگێنی نادەم بە کەس کە لە سایەی ئەو شیوە خەباتەدا کەس ئاوات بگا.
جەعفەر کەریمی
٢٥/٨/٢٠١٤


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە