کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


روونكردنەوەیەك بۆ خوێنەرانی بەرێزی كوردستان پۆست

Tuesday, 12/05/2009, 12:00

1585 بینراوە


نەخۆشخانەی راپەرین بەرێزان ئێمە وەك چەند كارمەندێكی نەخۆشخانەی راپەرین بتوێن بۆ بەئامانەت گەیاندنی راستیەكان دەمانەوێت چەندسەرنجێك و روونكردنەوەیەك لەسەر بابەتێك بدەین كە لە لایەن برادەرێكەوە كە بەناوێكی خواستراوەوە (محمد ئەحمەد عبداللە) بابەتەكەی نوسراوە و تیای دا چەندناهەقیەك دەرهەق بە بەرێوەبەری نەخۆشخانەكەمان (د.شادیار ئەكرەم)كراوە.

سەرەتا دەمانەوێت ئەوە بڵێین كەبوونی رای ئازاد و زیادبوونی میدیای ئازاد یەكێكە لە هەرە جوانترین سیماكانی كۆمەڵگا پێشكەوتووەكان ،بەڵام بەداخەوە و ئەم هەلە بەتەنها لەلایەن نوسەرو مرۆڤە راستگۆكانەوە بەكارنایەت بەڵكو چەندەها كەسی تر بەمەبەستی شەخسی و لەكەداركردنی ئەوكەسانەی كەلەرۆژی رووناكدا سەركەوتنەكانیان و كارەباشەكانیان بەرهەڵستی ناكرێن، وەك شەمشەمەكوێرە لە شەواندا هەوڵ دەدەن نەك تەنها لەنرخی كارەكانی خەڵكی دیكە كەم بكەنەوە ،بەڵكو دەیانەوێت ناوو دەستكەوتی ئەوكەسانەش بشێوێنن.
بەرێزان ئەو كەسەی كە بە ناوی (محمد ئەحمەد عبداللە) ئەو بابەتەی نوسیووە ... كەسێكە نەخۆشی دەروونی هەیە ونوسینەكەی تەنها قسەی بەتاڵە و تاكە هۆكاری پاڵنەر لەپشت نوسینەكەیەوە شێواندنی سەركەوتنەكانی ئەوپزیشكە لاوە دڵسۆزەیە كە دەستكەوتەكانی لەو ماوە كورتەی دەستبەكاربونیەوە كە(3-4 مانگە) لەژماردن نایەو نموونەی پزیشكی خۆبەخش و دڵسۆزە بۆ ناوچەكە. وە ئەوكەسەی دەیەوێت لەنزیكەوە ئاگاداربێت دەتوانێت سەردانی ناوچەكەو نەخۆشخانەكەمان بكات و دەستكەوتەكانی ئەم پزیشكە بەرێزە لە نزیكەوە ببینێ.
د.شادیار نەك تەنها پزیشكێكی سەركەوتووە و زۆرخەڵكی ئەم دەڤەرە لەكارەكانی رازین ، بەڵكو نموونەی بەرێوەبەری سەركەوتوو و لەخۆبووردەیە بۆ ئەنجامدان و گەیاندنی خزمەت بە خەڵكی ناوچەكە .

بۆ نموونە نەخۆشخانەكەمان پێشكەوتنێكی پزیشكی زۆری بەخۆیەوە دیوە و كاتی خزمەت كردنی هاووڵاتیان زیادكراوە و ئێستا 24 كاتژمێر خزمەت بەبەردەوامی بە هاووڵاتیان دەكرێت. جگەلەوەش چەندین خزمەتگوزاری تری وەك بەشی سۆنەرو تیشك و تەندروستی ددان كراونەتە رۆژانەو چەندان گۆرانی بەخۆوە دیوە. ئەمانەو چەندەها شتی تر كە د.شادیار لەم ماوە كەمەی دەستبەكاربوونی دا وەك بەڕێوەبەر و پێشتریش وەك پزیشك ئەنجامی داوە و نامانەوێت زیاتر باسیان بكەین تاوەكو باری دەروونی نوسەری بابەتەكە زیاتر نەشێوێنین بە گوێبیست بوونی لە دەستكەوتەكانی د.شادیار. وە ئەوەی كەماوە بیڵێین ئەوەیە كە دەریا بەدەمی سەگ پیس نابێت.

لەگەڵ رێزی بێ پایانماندا.


چەند كارمەندێكی نەخۆشخانەی راپەرین بتوێن


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)