کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گوتارى دیموكراسیى و ڕەفتارى دكتاتۆرى

Thursday, 20/06/2013, 12:00



لەدواى ئەوەى كە شەست حەفتا ساڵێكە لەم كوردوستانەدا بانگەشەى دیموكراسى ئەكریت وە باس لەئازادى و مافى مرۆڤەكان ئەكرێت بەڵام ئەمەهەر درووشم و هەرقەو باسى سەرڕوپەڕى ڕۆژنامەكان و لێدوانى سایت و كەناڵەكانى ڕاگەیاندنە ئەگەر وانیە ئەوەنیە ئەمڕۆ لەكوردوستاندا بەچاوى خۆتان ئەى بینن و هەروەها بەگوێچكەكانى خۆشمان ئەى بیستین لەپرۆسەیەكى هەڵبژاردندا لەكاتێكدا هەمووكورد بەرانبەر بەلیستە عێراقى وعەرەبەكان دابەزیوون بۆئەوەى بتوانرێت دەنگێكى باش بەدەست بهێنن بەتابیەتى لەناوچە جێ ناكۆكەكان ڕێژەى كورد زیاد بێت تا بەمافەكانى خۆمان بگەین بەڵام دیموكراسیەكەى دەسەڵاتدارانى كوردو ستان لەدەڤەرى زەردا ئەم جارەش پەتى تەحەمولى پسانداو نەی توانى دەنگ و ڕەنگێكى جیالەخۆى لەدەڤەرەكانى ژێردەسەڵاتى خۆى قبوڵ بكات هەربۆیەش هەرئەمڕۆ لەبنكەكانى دەنگدانى سەربەپارێزگاى موێلأ چاودێرەكانى یەكگرتووى ئیسلامیى كوردوستان كەلەلایەن كۆمیسۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانەوە ڕێگەپێدراو بوون و باجى تایبەتیان بۆكرابوو بەڵام بەداخەوە جارێكى تر دەسەڵاتدارانى ئەو دەڤەرە سیماى مەدەنیانەى ئیدارەو حكومەتى كوردیان شێواندا چاودێرەكانى یەكگرتوویان لەبنكەكانىدەنگدان كردەدەرەوە بەڵام لێرەدا جیگار پرسارئەوەیە ئایە بۆ خۆئەگەر یەكگرتوو هەردەنگێك بهێنێت دواجار دەنگێكى كورد زیاد ئەكات لەپارێزگاى موسڵ دا بەڵام دوورنیە ئەم كارەیان بۆ بەرژەوەندى براعەرەبەكانیان بوبێت چونكە ئەوان قەرزاریانن لەڕۆژگارەسەختەكاندا كەپایتەختى كوردوستا نیان بەدەستەوەنەبوو فریان كەوتن دورنیە بیانەوێت ئەمڕۆ قەرزى كۆنیان بدەنەوەئائەمە دڵسۆزیتان بۆ كوردو كوردوستان یان ئێوە كوردوستانێكتان ئەوێت بۆخۆتان بێت نەك بۆگەلى كورد بەداخەوەئەمە یەكەم جارنیە ئەم كارانە ئەكرێت كەزیان بەناوناوبانگى كوردو كوردو ستان ئەزمونەكەى ئەگەیەنێت ئایە تاكەى ئەبێت دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمە بیانەوێت دیموكراسى بەس وتاربێت بەڵام دكتاتۆریەت كرداریان بێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە