کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان له‌ به‌ریتانیا له‌ نێوه‌ند ئه‌م ڕیپۆرتاژه‌دا !

Sunday, 15/11/2009, 12:00


ئه‌وانه‌ی ساڵانێکه‌ له‌ڕیزه‌کانی پێشه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر دژ به‌ناعه‌داله‌تی و ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتی حزبی و خێڵه‌کی سه‌رسه‌ختانه‌ له‌ به‌ره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌دا ، به‌بێ گوێ نه‌دانه‌ کاریگه‌ری هیچ جۆره‌ په‌ستانێک به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی شه‌قکردنی به‌سته‌ڵه‌کی عه‌قڵی قۆناغی به‌سه‌رچوودا بوون ، توانیان به‌ئیراده‌یه‌کی نه‌پساو ماکینه‌ی ڕه‌وتی گۆڕان ببزوێنن . ئه‌وانه‌ ڕه‌گی به‌حزبی بوونێکی ته‌قلیدی نه‌بوون ، ڕیفۆرمه‌ چه‌وته‌ ده‌رکراوه‌کانی یه‌کێتیش نه‌بوون ، به‌ڵکو تێکه‌ڵه‌یه‌ک له‌چینه‌ ووشیاره‌ نوێخوازه‌ حه‌قیقیه‌کان بوون.

ماوه‌یه‌که له‌لایه‌ن تاقمێکی تازه‌ی نێوه‌ند بزاڤی گۆڕانخوازان به‌ پلانێکی به‌رنامه‌یی داڕێژراو به‌نهێنی و به‌ ئاشکرا که‌وتونه‌ته‌ به‌ر هێرشی پاکتاوکردن و دوور خستنه‌وه‌یان له‌ڕیزه‌کانی ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ چوونی گۆڕان . ئه‌م تاقمه‌ به‌ئاشکرا هه‌ندێکیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و هه‌ندێکیشیان به‌گومان بوونی ده‌سته‌ شاراوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیان له‌پشته‌وه‌ بێت له‌هه‌وڵدان . به‌رده‌وامیش کار له‌سه‌ر لێکترزاندنی یه‌کڕیزی و ته‌بایی و قۆرخکردنی گۆڕانخوازان ده‌که‌ن و ده‌شیانه‌وێت ئیراده‌کانیان به‌دوای خۆیاندا په‌لکێش بکه‌ن . کاریگه‌ریان گه‌یشتۆته‌ ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی که‌ده‌یان چالاکوانی گۆڕانخواز له‌گۆڕه‌پانی گۆڕاندا بتۆرێنن و پاشه‌کشێ یان پێبکه‌ن ، نائومێدیه‌کی ته‌واویان به‌ربڵاوکردوه‌ . بۆیه‌ پێم باش بوو که‌ ڕووی ڕاسته‌قینه‌یان له‌م ڕیپۆرتاژه‌دا بۆ جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویست دیاری بکه‌م. له‌دوای ئه‌م ڕیپۆرتاژه‌ش ڕاپۆرتێکی تایبه‌ت به‌ ئاشکرا ده‌رباره‌ی ئه‌م تاقمه‌ پێشکه‌ش به‌ خوێنه‌رو جه‌ماوه‌ر ده‌که‌م که‌ سه‌رده‌مانێکیش چۆن به‌پلانیێکی ژێره‌کی و پاره‌یه‌کی زۆری ده‌سه‌ڵات و ڕه‌وه‌ندی کوردیان له‌ به‌ریتانیا تێکشاند، ئێستاش هه‌مان دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕاندا به‌کار ده‌هێنن.
فه‌رموون ئه‌م تاقمه‌ چۆن له‌ ڕوانگه‌ی چالاکوانانی گۆڕانخوازانه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌یان بۆ ده‌کرێت و خۆیان له‌ نێوه‌ند ئه‌نجومه‌نێکی کارتۆنیدا ده‌بیننه‌وه‌.
ئه‌م ڕیپۆرتاژه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م پرسیاره‌ ئاماده‌کراوه‌:

ئایا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی به‌ریتانیا، که‌ له‌ 17 10 2009 دروستکرا ئه‌نجومه‌نێکی ته‌ندروسته‌ یاخو ئه‌نجومه‌نێکی ناته‌ندروسته‌ و هۆکار ؟

_ لوقمانی حاجی که‌ریم: چالاکوان و نووسه‌ری به‌توانا ده‌ڵێت : من پێم وایه‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی له‌نده‌ن نه‌ك ته‌نها ته‌ندروست نییه‌، به‌ڵکو ڤایرۆسێکی له‌ناو گۆڕانخوازاندا بڵاوکرده‌وه‌ که‌ هه‌رگیز هیچ حیزب و ڕێکخراو و بزوتنه‌وه‌یه‌ك به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینی بو. له‌یه‌که‌م دانیشتنیاندا ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ دو ئه‌ندامی کارایان ده‌رکرد له‌سه‌ر بیری جیاواز. له‌کاتێکدا چوار خۆبه‌شی دیشیان قبوڵ نه‌بو وه‌کو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵیاندا کار بکات.
ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی خۆیانه‌وه‌ که‌ له‌مه‌رکه‌زی به‌ریتانیادان هه‌وڵ بدات پرۆسه‌که‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ به‌رێت، له‌ته‌واوی شاره‌کانی به‌ریتانیادا ئاژاوه‌یان نایه‌وه‌ و گۆڕانیان له‌ به‌ریتانیادا شه‌ق کرد. نێوان گۆڕانخوازانیان تێکدا و زۆربه‌یان له‌یه‌کدی کرد به‌ دوژمن.
من پێم وایه‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی له‌نده‌ن هێنده‌ی دوشمنی گۆڕانن نیو هێنده‌ دڵسۆز نین. ئێستا گۆڕانخوازان به‌نهێنی گۆڕانن و ناتوانن له‌به‌ر ئه‌م جۆره‌ ئه‌نجومه‌نانه‌ و ئه‌ندامه‌کانیان به‌ ئاشکرا خۆیان ده‌ربخه‌ن. شایانی باسه‌ من سه‌دان که‌س ده‌ناسم و له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداریانم دور له‌چاوی ئه‌مانه‌ کار ده‌که‌ن.
من ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ به‌ شتێکی تایبه‌ت بده‌م، ئه‌ویش له‌کاتی دروستکردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌ندا مسته‌فای سه‌ید قادر و مامۆستا جه‌مال که‌ پێشتر به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی بو ئاماده‌بون. ئه‌م براده‌رانه‌ پاش ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ زانیان که‌ ئه‌و براده‌رانه‌ چه‌ند کێشه‌ی گه‌وره‌ گه‌وره‌یان له‌ به‌ریتانیا دروست کردوه‌. به‌ڵام نه‌یانتوانی هیچ هه‌نگاوێك بهاون و لایه‌ك له‌ کێشه‌کان بکه‌نه‌وه‌. ته‌نانه‌ت من خۆم به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دانیشتنێکم له‌گه‌ڵدا کردن به‌ ئاماده‌بونی زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌کانی ئه‌نجومه‌نی له‌نده‌ن. به‌ڵام بێسود بو. بۆیه‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌عبیر له‌ خه‌ڵکی له‌نده‌ن ناکات و به‌شێکی زۆریشی جێهێڵاوه‌ و ڕه‌نگه‌ له‌م نزیکانه‌دا ئه‌وانیش قه‌واره‌که‌ی خۆیان بڵا و په‌خش بکه‌ن و ده‌ستبه‌کار بن. یان هه‌ر به‌و ڕێگایه‌ی دی دور له‌چاوی ئه‌م هه‌مو ئاژاوه‌ چیانه‌ کاربکه‌ن. له‌هه‌مان کاتدا کاک لوقمان ده‌ڵێت : ئه‌م تاقمه‌ توانیان له‌ وڵاتێکی وه‌ک به‌ریتانیا ئاژاوه‌یه‌ك بخوڵقێنن که‌ سه‌دان که‌س به‌هۆیه‌وه‌ دوربکه‌وێته‌وه‌ و گۆڕان له‌به‌رچاوی خه‌ڵك قێزه‌ون بکه‌ن.

_ کاک به‌همه‌ن محێدینی: چالاکوان پێ ی وانیه‌ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ئه‌نجومه‌نێکی ته‌ندروست بێت به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نێکی ته‌ندروست بوایه‌ له‌ناو خۆیاندا توشی کێشه‌ نه‌ده‌هاتن و چه‌ند ئه‌ندامێک وازی نه‌ده‌هێنا ، وه‌تاکو ئێستا ئه‌وه‌ نزیکه‌ی مانگێکه‌ هیچ شتێکیان دیار نیه‌ ، له‌وه‌ ناچێت هیچیان پێبکرێت ، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر هۆکاری ته‌که‌توله‌یه‌وه‌ .

_ کاک بیلال سه‌نگه‌سه‌ری هونه‌رمه‌ند و چالاکوانی به‌توانا ده‌ڵێت: ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ته‌ندروست نیه‌ ته‌نها بۆ خۆ ده‌رخستن و قۆرخکردنی گۆڕانه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێک که‌سه‌وه‌ .

_ شۆخان فه‌ره‌ج ی نووسه‌ر و چالاکوان ده‌ڵێت: ئێمه‌ ده‌کرێت باسی گۆڕان بکه‌ین پێش ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نه‌ بکه‌ین که‌ دامه‌زراوه‌،گۆڕان به‌رنامه‌یه‌کی خسته‌ به‌رده‌می جه‌ماوه‌ر پێش هه‌ڵبژاردنی 25/07 پارله‌مانی کوردستان،که‌ خۆی له‌ گۆڕانکاری و چاکسازیدا ده‌بینییه‌وه، به‌ڵام له‌ دوای هه‌ڵبژاردن پێچه‌وانه‌ بۆیه‌وه‌ کۆمه‌ڵێک که‌سیان زیندوو کرده‌وه‌ که‌ تا له‌ حزبدا بوون هه‌ڵپه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بووه‌، ئێستاش هه‌ر هه‌مان که‌سن و به‌هه‌مان عه‌قڵییه‌ته‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی گۆڕانکاری له‌ خۆیاندا بکه‌ن ده‌یانه‌وێت نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک و گۆڕانخوازان بکه‌ن ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی گۆڕانه‌وه‌ دژایه‌تی خه‌ڵکانێک بکه‌ن که‌ گۆڕانخوازی ڕاسته‌قینه‌ن و ده‌یانه‌وێت گۆڕان بکه‌ن به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ده‌یانه‌وێت ئه‌و که‌سه‌ دڵسۆزانه‌ بڕه‌نجێنن و ده‌ریان بکه‌ن.ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ش به‌ده‌ر نییه‌ له‌و جۆره‌ که‌سانه‌ی که‌ له‌ پێشه‌وه‌ ئاماژه‌م پێداون،هه‌ر له‌ده‌ستپێکدا خه‌ڵکانێکیان به‌درۆزن ناوبرد خه‌ڵکانیکی تریان له‌سه‌ر بیروڕای جیاواز ده‌رکرد.ده‌بێت سه‌رکردایه‌تی گۆڕان به‌جدی چاو به‌و که‌سانه‌و به‌کاره‌کانیاندا بخشێنێته‌وه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات پێش ئه‌وه‌ی کێشه‌کان له‌وه‌ زیاتر قوڵ ببێته‌وه‌.

_ ساڵح میراوده‌لی نووسه‌ر ده‌ڵێت: نه‌خێر ته‌ندروست نیه‌ و ناشتوانێت په‌یامی ڕاست و ڕاسته‌قینه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان شۆڕ کاته‌وه‌ نێو قوڵایی جه‌ماوه‌ری تاراوگه‌ نشین له‌ له‌نده‌ن و به‌ریتانیا، سه‌رپێییانه‌ ئاماژه‌ بۆ هۆکاره‌کان ده‌که‌م بۆچی؟! بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان تا ئێستاش هه‌ندێ ته‌می له‌سه‌ره‌ وه‌کو گومان، جێی خۆیه‌تی که‌سانی گۆڕانخواز و هه‌ڵسوڕاوانی نێو بزوتنه‌وه‌که‌ ئه‌و ته‌مانه‌ بڕه‌وێننه‌وه‌ و به‌رچاوی خه‌ڵک ڕونتر بکه‌ن سه‌باره‌ت به‌ ئاراسته‌ و ئامانجه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵام دروستکردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ به‌و میکانیزم و پێکهاته‌یه‌ ته‌می زیاتر و گومانی زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ که‌،ئه‌نجومه‌نی له‌نده‌ن و شاره‌کان به‌ گشتی که‌ کاریگه‌ری له‌نده‌نیان به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، به‌ده‌رن له‌ ڕه‌گه‌زی مێیینه‌ و سه‌رجه‌میان پیاون،له‌ ڕوی سایکۆلۆژیه‌وه‌ بونی ڕه‌گه‌زی مێیینه‌ له‌ پێکهاته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌کاندا هه‌وێنێکی باشه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چونی کاره‌کان به‌ ئه‌سپایی و دور له‌ هه‌ڵچونی ده‌رونی، ئه‌وه‌ وێڕای ئه‌وه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت بۆ فراوانکردن و به‌شداریکردنی پێگه‌ جه‌ماوه‌ریه‌که‌ ، وێنه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه‌ش ده‌داته‌ بزوتنه‌وه‌که‌، ده‌کرا هه‌وڵ بدرێت له‌نده‌ن بکرێته‌ پێشه‌نگی ئه‌م ئه‌زمونه‌ بۆ شاره‌کانی تر، واته‌ هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان له‌ له‌نده‌ن بیریان له‌و لایه‌نه‌ نه‌کردۆته‌وه‌ یان هه‌وڵیان نه‌داوه، ژنان بێننه‌ نێو ئه‌نجومه‌نه‌که‌وه‌،چوونکه‌ ته‌نها ژنێک له‌ ئه‌نجومه‌نێکی سه‌روی ده‌که‌سیدا به‌س نیه‌،بۆ نمونه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌هاته‌ کۆبونه‌وه‌یه‌ک ، کۆبونه‌وه‌که‌ ده‌بێته‌ هی پیاوان! ...... هیوادارم توانیبێتم له‌ وه‌ڵامه‌که‌مدا چڵێکم خستبێته‌ سه‌ر خه‌رمانه‌ی بۆچونه‌کانی ئێوه‌ بۆ به‌ره‌و پێسچونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان .

_ هه‌ر له‌ ته‌ک ئه‌وه‌شدا خاتو خانزاد ڕه‌شیدی نووسه‌ر ده‌ڵێت: ئێمه‌ له‌ ئه‌وروپادا ده‌ژین، له‌هیچ گه‌ڕه‌ک و شارێکدا خێڵێکی تایبه‌تی لێ نییه‌، یان هه‌مویان خه‌ڵکی یه‌ك ناوچه‌ی کوردستان بن. یان یه‌ك ئاین و که‌لتور و دایه‌لێکت کۆیان بکاته‌وه‌. به‌ڵکو ڕه‌نگه‌ له‌ گه‌ڕه‌کێکی شاری له‌نده‌ندا چه‌ند کوردێك هه‌بن و هه‌ر یه‌که‌ و سه‌ر به‌ ئاین یان دیالێکتتێکی جیاواز بن، یان خه‌ڵکی شاروجێگایه‌کی جیاواز بن. ته‌نها ئه‌وه‌ی کۆیانده‌کاته‌وه‌ کوردبونیانه‌. بۆیه‌ ئه‌مانه‌ پێویسته‌ له‌ناو یه‌ك ئه‌نجومه‌ندا کۆبکرێنه‌وه‌. جا له‌و باره‌یه‌وه‌ بڕوا ناکه‌م ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی له‌نده‌ن ئه‌و کاره‌ی کردبێت، به‌ڵکو ته‌نها چه‌ند که‌سێکی دیاریکراون و هیچی تر ، دواتر ئاماژه‌ به‌خاڵێکی زۆر گرنگ ده‌دات و ده‌ڵێت : له‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا ده‌بو هه‌ردو ڕه‌گه‌زی پیاو و ژنی تێدابوایه‌(هه‌رچه‌نده‌ ژنێکی تێدایه‌ بۆ خوێ ی چێشت، به‌ڵام بڕواناکه‌م ئێستا کار بکات وه‌کو ئاگادارم وازی هێناوه‌)، خۆ ئه‌گه‌ر ژنان زیاد نه‌بونایه‌ دوبو هیچ نه‌بێت له‌ ژماره‌دا یه‌کسان بونایه‌. من نازانم ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ گۆڕان له‌کوێداده‌که‌ن.

_ عه‌دنان کۆچه‌ری چالاکوانی دیار ده‌ڵێت: ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ له‌کات و شوێنی نه‌گونجاودا کۆبونه‌وه‌ ، له‌هه‌مان کاتیشدا ده‌ڵێت : لیژنه‌ی ئاماده‌کاری له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی گۆڕاندا نه‌بوون ، له‌سه‌ر ئاستی پێوه‌ری جه‌ماوه‌ری دیاری نه‌کراون و پێ ی وایه‌ ناتوانن نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی بکه‌ن .

_ خاتو ئاڤانی هونه‌رمه‌ندیش ده‌ڵێت: ئه‌دای کارکردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ هه‌مان ته‌قلیدکردنی عه‌قڵیه‌تی حزبی کۆنه‌ و من وای بۆ ده‌چم له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان هاتبنه‌ته‌ نێو ڕیزه‌کانی گۆڕانخوازانه‌وه‌ و ده‌یانه‌وێت گۆڕان به‌کار بهێنن ، نه‌کار بۆ گۆڕانکاری بکه‌ن .

هاوڕێی جاف چالاکوان ده‌ڵێت: ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ته‌ندروست نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو کاره‌کانی به‌نهێنی ئه‌نجام دراوه‌ ، شه‌وێک پێش وه‌خت خه‌ڵکیان لێ ئاگادار کردۆته‌وه‌ و دوره‌ له‌ شه‌فافیه‌ت ، ئه‌مانه‌ گروپی پشت په‌رده‌ن و له‌سه‌ر شێوه‌ی گه‌له‌ کۆمه‌کی کارده‌که‌ن ، ته‌نها ئه‌وانه‌ی ده‌یناسن و به‌رژه‌وه‌ندیان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵیاندا ئاگاداری ده‌که‌ن به‌ ئاشکراش ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکی له‌ پێناوی خۆیاندا به‌کار بهێنن . هیچ جیاوازیه‌کیان نیه‌ له‌گه‌ڵ حزبه‌کانی پارتی و یه‌کێتی . وه‌ کاک هاوڕێ ده‌ڵێت من خۆم به‌ڵگه‌م چونکه‌ به‌گه‌له‌ کۆمه‌کی منیان له‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ده‌رکرد .

کاک دلێری ته‌یب که‌سی دیاری کۆمه‌ڵایه‌تی و خه‌بات پێی وایه‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ئه‌نجومه‌نێکی سسته‌وه‌ ناتوانن کاری جدی بکه‌ن ، هه‌ر خودی کاک دلێر ده‌ڵێت من به‌گومانم له‌توانای کارکردنیان . کاک دڵێر خۆی ئه‌ندامی خۆبه‌خشی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه‌ له‌ ئێستادا .

_ کاک هیوای چالاکوانی دیاری نێو ڕه‌وتی گۆڕانخواز ده‌ڵێت : من پێم وایه‌ ئه‌نجومه‌نێکی زۆر لاوازه‌و ناتوانن له‌کاره‌کانیان سه‌رکه‌وتو بن و ته‌نهاش بۆ مه‌رامی خۆیان گۆڕان به‌کار ده‌هێنن وه‌ ڕێگه‌ش ناده‌ن گۆڕانخوازانی ڕاسته‌قینه‌ کاربکه‌ن له‌ته‌ک ئه‌وانه‌شدا ده‌ڵێت من وای بۆ ده‌چم گۆڕان له‌ناو ببه‌ن .

ڕۆشار 15 11 2009
له‌نده‌ن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە