وڵامێكی خێرا بۆ چنار سەعد وەزیری ئەنفالچی و موستەشارەكان
Friday, 17/04/2009, 12:00
2053 بینراوە
پاش ئەو شەپۆلە ناڕەزایەی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان،چنار سەعد بە یەك تەلەفۆنی هەڕەشە ئامێزی مەسعود لە پڕێكدا گەیشتەوە كوردستان و وەك جنۆكە دەركەوت، وائەمڕۆش ڕونكردنەوەیەكی داوا پاساو بۆ خۆی دەهێنێتەوە كە گوایە جەنابی نەخۆش كەوتووە، لە هەمان كاتیشدا كەس و كاری ئەنفالكراوەكان و شەهیدان و چاودێری كوردوساید بە نەخۆش لە قەڵەم دەدات.
چنار سەعد من و كو برا شەهیدێك ئەوەندەی تۆ بە وەزیری جاش و ئەنفاچیەكان دەبینم ئەوەندە بە وەزیری شەهیدانت نابینم، چونكە تۆ وەزیری تەحسین شاویس و حمەخانی حاجی دارای كە هەردووكیان كوڕی گەورەی مەسعود بارزانین.
جەنابی وەزیر دەڵێت بۆ نەخۆشی لە دەرەوەی وڵات بووە، ئەری من لە چنار دەپرسم تا ئێستا چەند برینداری هەڵبجەی شەهید و چەند نەخۆشی كەس و كاری ئەنفال و شەهیدت ناردووتە دەروەی وڵات بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیەكانیان؟كە لە لایەن دكتۆرەكانی كوردستانەوە ئیزن دراون لە دەروە چارەسەریان هەیە، هەموومان باش دەزانین كە چەندین كەس و كاری شەهید و ئەنفال لە بەر ئەوەی ڕوانەی دەروەی وڵات نەكران بۆ چارەسەر،بە ئاواتی چارەسەركردنەوە سەریان نایەوە، چناریش ناهەقی نییە لاسكای مەسعود بارزانی دەكاتەوە كە لە سەر حیسابی پارەوپولی شەهیدان و ئەنفالكراوەكان دوو مانگە دیار نەمابوو، كاتێك ڕۆژنامەنووسان لێیان پرسی بۆچی دیار نەمایت ئەو ماوەیە،لە وڵامدا وتی: بۆ ددان كیشانن لە دەرەوە بوو!!!هاهاها ، چناریش وكو ئاخاكەی باوەڕیان بە دكتۆرەكانی كوردستان نیە بۆ سەر ئیشە و ددان هەڵكێشانن دەچنە دەروەی وڵات، ئەم ددان نەنانەی مەسعود دەروێشەكانی بەدكتۆرەكانی كوردستان، ئەوەمان بۆ دەردەخات كە دكتۆرەكانی كوردستان دڕندەی دارستانن و بەردراوەنەتە گیانی خەڵك و بە كەیفی خۆیان ورگی خەڵك هەڵدەدڕن،ئەگەر وانیە ئەی بۆ ئەم عفریتانە بە پارەی میللەتەوە بە دەستە دەچنە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەر، ئینجا چنار ئەوەی بۆ كەس و كاری ئەنفالەكان ئاشكرا نەكرد كە بەچی پارەو پولێك خۆی و خانەوادەكەی بەرەو ئاسمان هەڵفڕین؟ ڕەنگیشە وڵامی ئەم پرسیارە زۆر گران نەبێت، بەوە وڵامان بداتەوە ئەی سندوقی سواڵكردنی بۆ چی بوو ئەگەر بۆ سەفەرێكی وا بەكاری نەهێنێنت.
هەقی خۆیەتی ئێمەی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفال لێتان قەبووڵ نەكەین بۆ لەمەودوا تۆو كەسانی وەك تۆ ئاوا بێڕێزی دزی بكەن لە سایەی سەری شەهیدانەوە، ئێمە دەزانین ئێوە خۆتان و سەروەكە دزەكانتان ئەنفال و كیمابارانتان وەكو كارتێكی بانكی بە كار هێناوە لە ماوەی 18 ساڵی ڕابردودا، لە هەر جێگایەك پارەتان نەمابووبێت ئەو كارتەتان لێداوەو پارەو دۆلارتان پێی دەرهێنیاوە، بەس ئەوەی جێگای دڵخۆشی هەموومانە ئەوەیە كە دەسەڵاتی نەگریستان ئەوەندەی نەماوە بڕوخێت و ئێوەش ڕاپێچی دادگای گەل بكرێن.
[email protected]