تا دڵێك چاك دەكەن، سەدان دڵ لە کار دەخەن، وەزیریش شانازیی بەحیزبەوە دەكات نەوەك بە پیشەكەى
Saturday, 31/03/2012, 12:00
مانگێك تێپەر نەبووە بەسەر ڕووداوى كارەساتبارى ئەندازیاركەى پاڵاوگەى نەوتى سلێمانى و ڕاپۆرتە مەهزەلە ئامێزەكەى سەرۆكایەتى بەناو هەرێمى كوردستان كە چۆن باسى خراپى و سەقەتى سیستەمى تەندروستى دەكات لەكوردستان، ئەوەتا مردنى براى ئەندازیارەكەشى هاتەسەرو حوسێنى كتێب فرۆشیش مردوو ژنێكیش هەر لەنەخۆشخانە دوایى دوو نەشتەرگەرى مردوە، كەسوكارى براى ئەندازیارەكەو كتێب فرۆشەكەو ژنەكەش نەخۆشخانەكان و دامەزراوە تەندروستیەكان بەهۆكار دەزانن كەنەیانتوانى فریایى نەخۆشەكانیان بكەون كەچى لەملاوە ڕێك هەزار و هەشتا پلە پێچەوانەى ئەو هەموو كارەساتە چەند ڕۆژێكە دەزگاكانى ڕاگەیاندنى یەكێتى كەوتوونەتە بانگەشەى ئەوەى نەشتەرگەریەكى دڵ لەسلێمانى بەسەركەوتوویى ئەنجامدراوە (شتێكى زۆر باشە ئێمەش خۆشحاڵین و لاریمان نییە) بەڵام وەرن باسى ئەو سەدان و هەزاران دڵەى تریش بكەن كە دام و دەزگاكانى ئەم ئیدارەو حكومەتە حزبیە ڕۆژانە دەیان كوژن و لەكاریان دەخەن یان تووشى سەدان كارەسات و شێرپەنجە و ماڵوێرانى و نەخۆشیان دەكەن، هەر خۆیان ڕۆژانە هەواڵ و لێدوانى چەواشەكارانەو دووڕووانە دەدەن بەرامبەر بەخراپى سیستەمى تەندروستى و دامەزراوەكانى سەربەم وەزارەتە ناتەندروستەو دەیانەوێت بەباسكردنى نەشتەرگەریەك هەموو ئەو كارەساتانە بشارنەوە، دوو ساڵ لەمەوبەر كاتێك كارەساتى ئوتێل سۆما ڕوویداو لیژنەیەكیان بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنا یەكێك لەو لایەنانەى بەكەمتەرخەم دانرا فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى بوو ئەگەر ئەوكات جەنابى وەزیرو بەڕێوبەرى گشتى ئەنجامەكەیان قبوڵ بكردایەو هەوڵى جدیان بدایە بۆ چارەسەركردنى گرفت و كێشەكان ئەمڕۆ تووشى هەمان دەردوو كارەسات نەدەبووینەوە ئەوەتا لەدوایى سوتانى ئوتێل سۆماوە دەیان هاوڵاتى تریش بوونە قوربانى ئەو سیستەمە سەقەت و بۆگەنە ناتەندروستیە حزبیە؟ كوا ئەنجامى لێكۆڵینەوەى لیژنەكان؟ چەند كاربەدەستى تەندروستى دەستى لەكار كێشایەوە؟ چەندیان دانیان بەهەڵەو كەموكوڕیەكان نا؟ چەندیان بران بۆ دادگا؟ چەند كۆمپانیایى خواردنى خراپ ودرمانى ئێكسپایەربووى بەرپرسانى پارتى و یەكێتى داخران و ڕووبەرووى سسزایى یاسایى و ماددى قورس كرانەوە؟ ئەى بۆ باسى ئەمانە ناكەن؟ كوا ئەو هەموو نەخۆشخانە سەدو دووسەد قەرەوێڵەیى چوار ساڵە بەردى بناغەیان دانراوەو بودجەو بیناكانیش نادیار‌و وونن؟ چەند ساڵە هاوار ئەكەین سیستەمەكە سەقەتە سەقەتە سەقەتە بەپینەو پەرۆو وۆركشۆپى بێ ناوەرۆك چاك نابێت بەپێچەوانەوە لەجیاتى چارەسەر زیاتر ڕۆڵى سەرەكى تێدا دەبینن لە ئیفلیج كردنى، ئەوەتا لەخوارەوە هەواڵ و لێدوانەكانى خۆیان سەیر بكەن ئەبینین ڕۆژانە چى ئەگوزەرێ لەم هەرێمە سێ پارێزگایەدا ئەو كاتەى خەڵك هیواو ئومێدێكى بەم وەزیرى تەندروستیە هەبوو ئێمە بۆ هەموو لایەكمان ڕاگەیاند ئومێدتان پێیى نەبێت ئەمە كوڕى حزبە بەداخەوە هەر ئەوكات لێدوان و ڕاپۆرتەكانى ئێمەیان بەزیادەڕۆیى و ڕقى شەخسى دایە قەڵەم كەچى ئێستا لەدوا ساتەكانى تەمەنی كابینە شكستخواردووە گەندەڵەكەى بەرهەم ساڵح جەنابى وەزیرى تەندروستى دان بەهەموو ئەو ڕاستیانەدا دائەنێت و خۆى هاوار ئەكات من كوڕى حزبم، كارەساتەكانیش ڕوو لەزیادبوونن، لەولاشەوە ڕاگەیاندنە چەواشەكەیان هەواڵى نەشتەرگەرى دڵێك گەورە ئەكەن بۆ پەردە پۆشكردنى كوشتنى هەزاران دڵ ،لەنوێترین لێدوانیشدا وەزیرى تەندروستى ئەڵێ.. بۆ چارەسەرى ئەم دۆخە پێویستە هاوڵاتى خۆى كاتێك دەرمانێك یان خواردنێك دەكڕێت سەیرى ماوەى بەسەرچوونەكەى بكات، لەدوا ستەكانى تەمەنى ئەمەیە لێدوان و موژدەى بۆ ئەو میللەتە.
ئێمە هیچ ناڵێین فەرموون هەواڵ و لێدوانەكانى خۆیان سەیر بكەن بزانن چى دەڵێن و چى كراوە بۆ باشتركردنى سیستەمى تەندروستى لە كوردستان.
1 _ جەنابى وەزیرى تەندروستى خۆى دەڵێت من كوڕى حیزبم، وەزارەتێك پەیوەندى بە گیانى یەكە بەیەكەى ئەو میللەتە ماڵوێرانەوە هەبێت و حزب دەمڕاستى بێت ئێوەى بەڕێز بڵێن دوایى چەند ساڵێكى تر چۆن ئەبێت؟. _ وه‌زیرێكی یه‌كێتی: حزب دایناوم و حزبیش ده‌توانێت لامببات یاخود بمهێڵێته‌وه . 26/3/2012 لڤین پرێس:
له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ڕادیۆ نه‌وادا دكتۆر تاهیر عه‌بدوڵا هه‌ورامی له باره‌ی مانه‌وه‌ی له‌پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی له‌كابینه‌كه‌ی نێچیره‌ڤان بارزانی، ته‌ئكیدیكرده‌وه ته‌نها حزب ده‌توانێت لایببات و بیشیهێڵێته‌وه.
هه‌ورامی له‌و به‌رنامه‌یه‌یدا له باره‌ی مانه‌وه‌ی له پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی له وه‌ڵامی پرسیاری پێشكه‌شكاره‌كه‌ی نه‌وادا وتی، به‌ڕاشكاوی ده‌یڵێم من حزب واته یه‌كێتی دایناوم و ته‌نها ئه‌ویش ده‌توانێت لاممبات یاخود بمهێڵێته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی وت، ناڵێم لابردنی من زیانه یاخود باشه، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر بۆچوونی حیزب.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌گه‌ر وه‌ك وه‌زیر له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه دانرایه‌وه ئاماده‌یه پۆسته‌كه وه‌ربگرێته‌وه، وه‌ك خۆی وتیشی، ئێستا چاوه‌ڕێی بڕیاری حیزبه.
2 _ وەزیر دكتۆرە و حزب دایناوە، ئەم نەخوێندەوارەش حزبیەو هۆشدارى دەداتێ دەڵێ.. بەدەردى هەڵەبجەمان نەبەى، ئەمانە خەمخۆرى سیستەمى تەندروستى بن ئێوە بڵێن نەخۆشى داماو و هاوڵاتى بێ دەسەڵات ڕوو لەكوێ بكات. _ ئه‌دهه‌م بارزانی بۆ وه‌زیرێكی یه‌كێتی: خه‌ریكه وه‌زاره‌ته‌كه‌ت له كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه خراپترمان لێ به‌سه‌ردێنێت . 25/3/2012 لڤین پرێس . ئه‌دهه‌م بارزانی ئامۆزای مه‌سعود بارزانی له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری لڤین ڕه‌خنه‌ی توند له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌گرێت كه‌وه‌زیره‌كه‌ی دكتۆر تاهیر هه‌ورامیه و كاندیدی یه‌كێتیه، و ده‌ڵێت خه‌ریكه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه خراپترمان لێبه‌سه‌ردێنێت.
ده‌قی دیمانه‌كه‌ی ئه‌دهه‌م بارزانی له‌ژماره(192)ی گۆڤاری لڤین بخوێنه‌ره‌وه، كه ئێستا له بازاڕدایه.
____________________________________
3 _ ڕاگەیاندنە چەواشەكارەكانیان باسى سەركەوتنى نەشتەرگەرییەكى دڵ دەكەن بەڵام باسى كوشتنى ئەو هەموو دڵەى تریش ناكەن كە ڕۆژانە ئەوان بەرپرسیارى یەكەمن لە كوشتن‌یان، ئەندازیارێك 26 كاتژمێر دەمێنێتەوە تابەس تەرمەكەى بێنە دەرەوە، هێرۆى برایم ئەحمەد و زوڕناژەنەكانى لە فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى و ڕاگەیاندنە چەواشەكارەكەى كوردسات و گەلى كوردستان و سایتەڕووڕەشەكانى پیوكەى میدیا‌و كوردستانى نوێ بۆ باسى كارەساتى جەرگبڕى ئەم ئەندازیارەش ناكەن؟
_ راگەیاندنی فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى. بۆ یەکەم جار لە عێراق و لە شارى سلیمانى نەشتەرگەرییەکى گەورە ئەنجام دەدرێت لە سەنتەرى نەخۆشییەکانى دڵ لە شارى سلیمانى بۆ یەکەمین جار نەشتەرگەرى یەکى سەروو گەورە بۆ نەخۆشێکى ئافرەتى تەمەن (58)ساڵ ئەنجام درا لەو بارەیەوە دکتۆر(جعفر سادق شحادە) پسۆرى نەخۆشى یەکانى دڵ وسنگ رایگەیاند کە نەخۆشە کە پێشتر سێ جار نەشتەرگەرى بۆ کراوە و لە سلیمانیش لە سەنتەرى نەخۆشیى یەکانى دڵ توانیمان بۆ جارێکى تر نەشتەرگەرى یەکى گەورەى بۆ ئەنجام بدەین لە زمانەى دڵیدا کە ئەویش بە یەکەمین جار هەژمار دەکرێت لە سەرتاسەرى عێراقدا هەروەها دکتۆر جعفر ئاشکرایکرد کە گرنگى ئەم نەشتەرگەرى یى لەوەدایە کە پێشر 3 جار نەشتەرگەرى بۆ ئەنجام دراوە بەمەش مەترسى بۆ نەخۆشەکە زیاتر بوو تا ئیمەش بتوانین نەشتەرگەرى چوارەمى بۆ ئەنجام بدەین بەلام خۆش بەختانە توانیمان نەشتەرگەرى یەکە بە سەرکەوتوى ئەنجام بدەین،هەر لەو روەوە نەخۆشەکە پێ راگەیاندین کە ئیستا هەست بە تەندروستى یەکى باش دەکات و دەست خۆشى ئاراستەى تیمى پزیشکى و بەرێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلیمانى کرد بۆ ئەو هاوکارى و خزمەتگوزارییانەى پێش کەشى کراوە هەروەها وتیشى، کە لە ئیران نەخۆشخانەکانى ئەو وڵاتە پێیان وتووە کە برێکى زۆر پارەى پێویستە بۆ ئەو نەشتەرگەرییە بەلام لە سلێمانى برێکى زۆر کەم و تا رادەیەک بە بێ بەرامبەر ئەو نەشتەرگەرى یەى بۆ کراوە.
_ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌نی دڵ له سلێمانی ئه‌نجامده‌درێت. Tuesday, 27 March 2012 19:16 تیمێكی پزیشكی سه‌نته‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌سه‌په‌رشتی پڕۆفیسۆر (د. جه‌عفه‌ر سادق شه‌حازه) نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ سكۆڵه و زمانه‌كانی دڵ ئه‌نجامدا كه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌كوردستان‌و عێراق نه‌شته‌رگه‌ری له‌و جۆره ئه‌نجامده‌درێت و به‌ڕێژه‌ی (100%) سه‌ركه‌وتوبووه‌و .........هتد.
_ سلێمانی ... نەشتەرگەریەکی ئاڵۆز بەسەرکەوتوویی بۆ نەخۆشێک دەکرێت. 2012-03-27 15:43:18 ئەمرۆ لە نەخۆشخانەی بوژانەوەی دڵ لە شاری سلێمانی نەشتەرگەری گۆرینی سەمامەی دڵ بۆ نەخۆشێکی شاری کەرکوک ئەنجامدرا کە پاش .............. هتد .
4 _ لە هەموو كەناڵەكانى ڕاگەیاندنیانەوە كەپارەو بودجەى ئەم میللەتە هەڵدەسوڕێ هەواڵى ئەم نەشتەرگەریەیى سەرەوەیان بڵاوكردەوە بەڵام هیچیان ئامادەنەبوون بەهەمان شێوەى ئەم نەشتەرگەریە باسى ئەو هەموو كارەساتەى خوارەوەش بكەن كەلەو مانگەدا ڕوویانداوە .
_ ته‌رمی ئه‌ندازیاره‌كه‌ی پاڵێوگه‌ی نه‌وتی سلێمانی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری کرا .
سبه‌ی.
دوای (26) كاتژمێر مانه‌وه‌ی له نێو یه‌كێك له عه‌مباره‌كانی سوته‌مه‌تی له پاڵێوگه‌ی نه‌وتی سلێمانی، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی ئه‌ندازیاره خنكاوه‌كه ده‌رهێنرایه‌وه.
په‌یامنێری (سبه‌ی) له شوێنی روداوه‌كه‌وه پێیڕاگه‌یاندین، كاتژمێر (11:15) خوله‌كه‌ی سه‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ته‌رمی ئه‌ندازیاره خنكاوه‌كه‌ی پاڵێوگه‌ی نه‌وتی سلێمانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه ده‌هرێنراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه.
كاتژمێر (9:15) خوله‌كی سه‌ربه‌یانی دوێنێ چوارشه‌مه له كاتی كاركردندا له‌سه‌ر یه‌كێك له ئه‌مباره‌كانی نه‌وتی ره‌شی پاڵێوگه‌كه، ئه‌ندازیاری نه‌وت تاریق محه‌مه‌د كه‌ریم له‌كاتی وه‌رگرتنی پێوانه‌ی ئاستی نه‌وتی نێو پاڵێوگه‌كه كه‌وته نێو ئه‌مباره‌كه‌وه كه نزیكه‌ی (2) ملیۆن و (500) هه‌زار نه‌وتی تێدابوو ده‌ست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.
دوای زیاتر له (12) سه‌عات گه‌ڕان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیه‌وه شه‌وی رابردو له‌رێی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی ئه‌مباره‌كه‌وه توانرا شوێنی ئه‌ندازیاره خنكاوه ده‌ستنیشان بكرێت، له‌لایه‌ن تیه‌مه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه، به‌یانی ئه‌مڕۆش دوای مانه‌وه‌ی (26) كاتژمێر له‌نێو ئه‌مباره‌كه توانرا ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ربهێنرێته‌وه و راسته‌وخۆ ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا.
_ برای ئه‌ندازیاره‌كه‌ی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی سلێمانی گیانی له ده‌ستدا. 30 Mar, پاش سێ رۆژ مانه‌وه‌ی له‌نه‌خۆشخانه، كاتژمێر 11:30 خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو، برای ئه‌ندازیاره‌كه‌ی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا. زریان محمد، سلێمانی: پاش ئه‌وه‌ی 21ی ئه‌م مانگه ئه‌ندازیارێكی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی سلێمانی كه‌وته ناو یه‌كێك له‌عه‌مباره‌كانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه‌وه‌و خنكا، بڕایه‌كی ئه‌و ئه‌ندازیاره له‌وڵاتی به‌ریتانیاوه گه‌ڕایه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌كاتی پشووداندا له‌نزیك سه‌یرانگای هیران‌و نازه‌نین ده‌كه‌وێته ناو ئاوێكه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه باری ته‌ندروستی تێكده‌چێت، پاش مانه‌وه‌ی سێ رۆژ له‌نه‌خۆشخانه، شه‌وی رابردوو گیانی له‌ده‌ستدا.
_ سلێمانی:ژنێك دوای دوو نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبوون گیان له‌ده‌ست ده‌دات. 28 Mar, له‌نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رێمی تایبه‌ت له‌شاری سلێمانی، ژنێك نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبونی بۆده‌كرێت‌و پاش دوو ڕۆژ له‌نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه گیان له‌ده‌ستده‌دات، بۆ لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه‌ش لیژنه‌یه‌ك پێك ده‌هێنرێت.\زریان محمد، سلێمانی: له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبونی سلێمانی، دكتۆره شلێر فایه‌ق غه‌ریب، به‌سایتی ئاوێنه‌نیوزی ڕاگه‌یاند"ژنێك پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 18\3 نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبونی بۆ ده‌كرێت توشی خوێن به‌ربون ده‌بێت‌و جارێكی تر نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ر ته‌ندروستی باش نه‌بووه‌و دوای دوو ڕۆژ له مانه‌وه‌ی له ژێر چاودێری، گیانی له‌ده‌ستدا".
ناوبراو ڕایشی گه‌یاند"ئێستا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكهێنراوه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وێت هه‌ركه‌سێك كه‌مته‌رخه‌مبووه به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
_______________________________________________
5 _ ئەگەر دۆخەكە هێندە كارەساتبارە جەنابى وەزیر ئەى خێرە دوایى ساڵێك لەدەست بەكاربوونت ووتت لەپێش ووڵاتانى دراوسێوەین؟ بۆ ئەو كات ئەو ڕاستیانەت بەمیللەت نەدەگووت؟ بۆ ئەو كات دەستت لەكار نەدەكێشایەوە؟ جەنابى دەڵێت هاوڵاتى باخۆى سەیرى بەروارى ئێكسپایەرى خواردن و دەرمان بكات؟ واتا وەزارەتێك بەناوى تەندروستى هەبێت و نەبێت هیچ لەمەسەلەكە ناگۆڕێت بۆ هاوڵاتیان؟ .
خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست. ئێمە هیچ ناڵێین بۆ ئێوەى جێ دێڵین ئەمانەى خوارەوە نوێترین لێدوانى جەنابى وەزیرن لەمانگى سێ‌دا ، لێدوانى كۆن و دووبارە نین دووبارە دامان بەزاندبێتەوە .
_ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم: نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان روو له زیادبوونه.
25/3/2012 له‌و وۆرك شۆپیك‌دا كه وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماده‌ی بوون. د. تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی رایگه‌یاند: ئامانج له‌م وۆرك شۆپه بۆ به‌هێزكردنی توانای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و هۆبه‌ی نه‌خۆشیه هاوبه‌شه‌كانه، تاوه‌كو له رێگه‌یه‌وه بتوانرێت كۆنترۆڵی هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشیانه بكرێت كه له رێگای ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، له‌وانه نه‌خۆشی خوێن به‌ربوون، نه‌خۆشی مێشك، گرمی جگه‌ر كه له ئێستادا بڵابووه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 20 نه‌خۆش له شاری سلێمانی هه‌یه، هه‌روه‌ك نه‌خۆشی تۆرگه‌ی ئاوی كه رۆژانه ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان 3 نه‌خۆشی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت.
لای خۆیه‌وه د. خاڵس قادر ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه له ئاژه‌ڵه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ چه‌ند جۆرێكن له‌وانه (لشمانیا، تۆرگه‌ی ئاوی، كوانه پیسه، ئه‌نفلۆزی باڵنده، تای ماڵته، خوێن به‌ربوونی ڤایرۆسی، تۆكسۆ پالزمۆزس) د. خالس قادر زیاتر روونی كرده‌وه كه سێ له‌و نه‌خۆشیانه له ئێستادا له هه‌رێمی كوردستان به‌ربڵاوه (تای ماڵته كه ساڵانه نزیكه‌ی 2000 كه‌سی دووجاری ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه ده‌بنه‌وه هه‌روه‌ك تۆرگه‌ی ئاوی له گه‌ڵ نه‌خۆشی تۆكسۆ پالزمۆزس كه ساڵانه نزیكه‌ی 400 كه‌س دووجاری ئه‌و نه‌خۆشیه ده‌بنه‌وه.
_ وه‌زیرێكی یه‌كێتی: له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا بیست هه‌زار ته‌ن خواردن له‌سنوری باشماخه‌وه هاتۆته كوردستان 27/3/2012 لڤین پرێس. وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دكتۆر تاهیر عه‌بدوڵڵا هه‌ورامی ئاشكرای ده‌كات به ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ك مانگدا له‌رێگای خاڵی سنوری باشماخه‌وه بیست هه‌زار ته‌ن خواردن هاتۆته ناو هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری ته‌ندروستی له‌میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ڕادیۆ نه‌وادا ئه‌وه‌شی وت: جگه له‌خواردنی به‌سه‌رچوو كه‌ڕۆژانه له‌خاڵه سنوره جۆراو جۆره‌كانه‌وه دێنه نناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌چه‌نده‌ها ته‌ن ده‌رمانی به‌سه‌رچووش دێنه ناو كوردستان وتیشی: پێویسته هاوڵاتی خۆی كاتێك ده‌رمانێك یان خواردنێك ده‌كرێت سه‌یری ماوه‌ی به‌سه‌رچونه‌كه‌ی بكات.
_ وەزیری تەندروستی: رێژەی تووش بوون بە نەخۆشی ژێر پەنجە و ئایدز لە بەرزبونەوەدایە . 3/14/2012 4:22:00 PM وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، رێژەی تووش بوون بەنەخۆشی ژێر پەنجە و ئایدز لە هەرێمی كوردستاندا لە بەرزبونەوەدایە و تەنها لەسێ مانگی ڕابردووی ئەم ساڵیشەوە تائێستا پێنج كەس تووشی نەخۆشی ئایدز بوون.
لەمیانەی كردنەوەی دوومین كۆنفرانسی زانستی كۆلێجی پزیشكی نەشتەرگەری جیهانی ئەمریكی- كوردی كە لەسلێمانی كرایەوە، د.تاهیر هەورامی ڕاشیگەیاند: لەساڵی رابردوودا لەهەرێمی كوردستان تەنها 18 هاوڵاتی تووشی نەخۆشی ئایدز ببوون، بەڵام لە سێ مانگی ئەم ساڵدا ئەو ڕێژەیە بۆ 23 كەس بەرزبۆتەوە.
_ وەزیری تەندروستى: نەخۆشییەکانى شەکرەو فشارى لەهەڵکشاندان. | 19. ئازار 2012 06:59 سازدانى: هاوڵاتى وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم، رایدەگەیەنێت کە نەخۆشیەکانى شەکرە و فشارى خوێن لەهەرێمى کوردستان لەهەڵکشاندان، بۆیە سەرقاڵى دانانى سستەمێکن بۆ سنوردارکردنى ئەو نەخۆشیانە.
لەوەڵامى چەند پرسیارێکى هاوڵاتیدا، دکتۆر تاهیر هەورامى ئاماژە بەچارەنووسى ئەو 67 تەن دەرمانە بێهۆشکەرە دەکات کە لەهەرێم دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها هێنانى دەرمانى هۆشبەر بەرێگەى قاچاخ بەمەترسیەکى گەورە ناودەبات.
ساڵانە برێکى زۆر دەرمان دەسوتێندرێت لەکاتێکدا برێکى زۆر لەبودجەى هەرێم بۆ کرینى دەرمان تەرخان دەکرێت، بەڵام ساڵانە برێکى زۆر دەرمانى نێو دەرمانخانەکانى هەرێم بەهۆى ئیکسپایەربوونەوە دەسوتێندرێن..
چارەنووسى 67 تەن دەرمانى بێهۆشکەر لەبەشێکى تر‌ى قسەکانیدا، وەزیرى تەندروستى ئاماژەى بە مەسەلەى هێنانى مادەى هۆشبەر (دەرمانى هۆشبەر) کرد بۆ هەرێم و ئەو مەسەلەیەى بەگرفتێکى گەورە ناوبرد.دکتۆر تاهیر هەورامى، هێماى بۆ ئەوەکرد کە دەرمانى هۆشبەر بەرێگەى قاچاغ دەهێنرێتە ناو هەرێمى کوردستان و بازرگانى پێوەدەکرێت.ناوبراو وتى بازرگانیکردن بەدەرمانى هۆشبەر بەشێکە لەبازرگانیکردن بەمادە هۆشبەرەکانەوە، جگە لەوانەى کە ردەرمانخانەکان رۆژانە بە گوێرەى پێویست بەکارى دەهێنن.
دەربارەى ئەو شەست و حەوت تەنە دەرمانە بێهۆشکەرى کە لە کوردستان دەستى بەسەردا گیرا، وەزیرى تەندروستى باسیلەوەکرد ئەو شەست و حەوت تەن دەرمانە لەلایەن کەسێکەوە هێنراوەتە هەرێم و ئێستا دەرمانەکە لەلایەن ئاسایشەوە دەستى بەسەردا گیراوە.دکتۆر تاهیر، وتیشى ئەو برە زۆرە دەرمانە بە ترانزێت لە ئێرانەوە هێنرابووە هەرێم و خاوەنەکەى دەیویست بەخاکى هەرێمدا تێیپەرێنێت، بەڵام دەستى بەسەردا گیرا.
تاکى کورد لەبەردەم مەترسى شەکرە و فشارى خوێن دا وەزیرى تەندروستى، ئاماژەبەوەدەکات رێژەى نەخۆشیەکانى شەکرە و فشارى خوێن بەشێوەیەکى بەرچاو لەهەرێمى کوردستان لە هەڵکشاندایە، بۆیە سەرقاڵى دانانى سستمێکن بۆ سکرینگکردنى ئەو نەخۆشیانە.
دکتۆر تاهیر هەورامى، روونیکردەوە رێژەى نەخۆشیەکانى شەکرە و فشارى خوێن لەو رێژەیە زۆر بەرزترە کەباسدەکرێت، هۆکارى بەرز بوونەوەى ئەو نەخۆشیانەشى گێرایەوە بۆ پشکنین نەکردن و گرنگى نەدانى تاک بەتندروستى خۆى.هەروەها وتیشىگەر سستمى سکرینگ کردنى (رێژەى نەخۆشى)ئەو نەخۆشیانە دابنێین ئەوکات رێژەى نەخۆشیەکان زیاتر دەردەکەون.
ئایدز و بیانى لەکاتێکدا رێژەى نەخۆشى ئایدز لەهەرێم لەهەڵکشاندایە، هۆکارى ئەمەش بۆ هاتووچۆکردنى گەشتیارى کورد و بیانى لەرێگەى دەروازەکانى هەرێمەوە بێ ئەنجامدانى پشکنینى تەندروستى پێویست بۆیان دەگێردرێتەوە.وەزیرى تەندروستى رەتیکردەوە رێگە بەهیچ هاوڵاتیەک بدرێت بێ پشکنین بێتە ناو خاکى هەرێمەوە، وتى ئەوانەى دێنە ناو هەرێمەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت و ساڵانە سەد هەزار کەس لەدەروازەکان دەپشکنرێن، لەئەنجامى ئەو پشکنیانە دەردەکەوێت خەڵک هەیە نەخۆشى ئایدزى لەگەڵدابووە.
6 _ سەیركەن ئابوورى ئەو ووڵاتەیان چۆن وێرانكردوە ئەوەتا خۆیان دەڵێن 90 % ى خۆراكى كوردستان لەدەرەوە هاوردە دەكرێ، جەنابى بەنیازبوو دەوڵەتى كوردیش ڕابگەیەنێت .
له‌سه‌دا 90ی خۆراكی هه‌رێمی كوردستان له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت.
"هه‌ندێك كۆمپانیای توركی ئه‌و گۆشته له‌به‌رازیل ده‌كڕن‌و دواتر خۆیان له‌توركیا ده‌یكه‌نه نێو كیسه‌ی تایبه‌تی‌و به‌نرخی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می توركیایه، به‌عێراقی ده‌فرۆشنه‌وه" 25 Mar, راوێژكاری ئاسایشی خۆراكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات كه 90%ی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه هاولاتیانی هه‌رێمی كوردستان‌و عێراق ده‌یخۆن، له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت. شیروان عه‌لی، ئاوێنه‌نیوز: راوێژكاری ئاسایشی خۆراكی حكومه‌تی هه‌رێم تالب موراد، به‌سایتی شه‌فه‌ق نیوزی ڕاگه‌یاندوو "به‌هۆی كه‌می ئه‌و رێژه گومركه‌ی كه ده‌خرێته سه‌ر خۆراكه‌وه‌و كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆیی، زۆرینه‌ی خۆراكه‌كانی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت".تالب موراد وتیشی "رێژه‌ی ئه‌و خۆراكانه‌ی له‌ده‌ره‌وه هاورده‌كرێت ده‌گاته 90%".راوێژكاری ئاسایشی خۆراكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕونیكردۆته‌وه كه ئه‌و گۆشتی مریشكه‌ی كه‌له‌وڵاتی به‌رازیله‌وه ده‌هێنرێت، به‌رهه‌مهێنانی كیلۆیه‌كی ته‌نها 90 سه‌نت ده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌كوردستاندا 180 سه‌نت ده‌كه‌وێت، بۆیه په‌نا بۆ هێنانی ده‌برێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ئێستا گۆشتی به‌رازیلی بازاڕه‌كانی ته‌نیوه. ناوبراو ئاشكراشیكردووه، كه هه‌ندێك كۆمپانیای توركی ئه‌و گۆشته له به‌رازیل ده‌كڕن و دواتر خۆیان له توركیا ده‌یكه‌نه نێو كیسه‌ی تایبه‌تی و به نرخی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می توركیایه، به‌عێراقی ده‌فرۆشنه‌وه.
7 _ مامۆستاى بەڕێز كوردستانپۆست دە ساڵە هاوار ئەكات هەموو ماڵوێرانى و نەگبەتیەكانى ئەم میللەتە ئەوانن . پارتی و یه‌كێتی به‌رپرسیارن له‌هاتنه ناوه‌وه‌ی كاڵای خراپ‌و به‌سه‌رچوو | 23. ئازار 2012 11:43 كامه‌ران شێخ عوسمان، لێپرسراوی ده‌سته‌ی پارێزگاری مافی به‌كاربه‌ر له‌سلێمانی . سازدانی: ئارا ئیبراهیم كامه‌ران شێخ عوسمان، ئابوریناس‌و لێپرسراوی ده‌سته‌ی پارێزگاری مافی به‌كاربه‌ر له‌سلێمانی، پارتی‌و یه‌كێتی تۆمه‌تبارده‌كات به‌هاتنه ناوه‌وه‌ی كاڵای خراپ‌و به‌سه‌رچوو، به جۆرێك كه پارتی ده‌یه‌وێت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مافی به‌كاربه‌ر بۆ خۆی بێت‌و یه‌كێتیش به‌هه‌مان شێوه. هاوكات ئه‌وه‌شده‌خاته‌روو یاساكه‌ی مافی به‌كاربه‌ر له‌په‌رله‌مان تۆزی لێ نیشتووه‌و جێبه‌جێ نه‌كراوه.
هاوڵاتی: ئابووریناسان زۆر باسی حیمایه‌ی موسته‌هلیك ده‌كه‌ن، تا چه‌ند لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانتان له‌مه‌ترسی هاتنه ناوه‌ی كاڵای خراپ ئاگادار كردۆته‌وه؟ كامه‌ران شێخ عوسمان: ئێمه به‌رده‌وام له‌هه‌موو كه‌ناڵه جیاوازه‌كانه‌وه به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارمان وتووه كه مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، مه‌ترسیه‌كه له‌سه‌ر ژیان‌و ته‌ندروستی به‌كاربه‌رانه، ئه‌گه‌ر رێگری لێ نه‌كه‌ین ده‌یان نه‌خۆشی جۆراوجۆر‌و كاره‌ساتی مرۆیی رووده‌دات، به‌ڵام به‌داخه‌وه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان جدی نین له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا‌و به‌كه‌می ئاوریان لێ داوه‌ته‌وه، ته‌نها ئه‌وه ده‌بینین، كه جار جار كاڵای به‌سه‌رچوو له‌ناو ده‌برێت، به‌ڵام حكومه‌ت‌و لایه‌نه په‌یوه‌نیداره‌كان تائێستا كۆنترۆڵی خاڵه سنورییه‌كانیان نه‌كردووه.
هاوڵاتی: یاسای مافی به‌كاربه‌ر له 2008له په‌رله‌مان په‌سه‌ند كرا، ئایا جێبه‌جێكراوه؟
كامه‌ران شێخ عوسمان: له 18، 10،2010 یاسای مافی به‌كاربه‌ر له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا‌و له‌سه‌ر زه‌وئی یاسا عێراقییه‌كه دانراوه، به‌داخه‌وه ئه‌و یاسایه له‌و رۆژه‌وه‌ی په‌سه‌ند كراوه له‌په‌رله‌مان تۆزی لێ نیشتووه‌و له سه‌ر ره‌فه‌كانی په‌رله‌مان نه‌جوڵاوه و له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه یه‌ك به‌ند و خاڵی جێبه‌جێ نه‌كراوه. بۆ نمونه به‌پێی یاساكه ده‌بێت له به‌زوترین كات ئه‌نجومه‌نی باڵای پارێزگاری له‌مافی به‌كاربه‌ر(حیمایه مستهلك) پێكبهێنرێت كه هه‌ریه‌كه له‌وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی‌و كشتوكاڵ‌و پیشه‌سازی‌و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی تر به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی تێیدا ئه‌ندام بدن، له‌گه‌ڵ ژورره بازرگانییه‌كان و ده‌سته‌ی مافی به‌كاربه‌ر تێیدا ئه‌ندام بێت، به‌ڵام پارتی و یه‌كێتی ئه‌مه‌شیان وه‌ك شته‌كانی تر كردووه به ففتی به‌ففتی، پارتی ده‌یه‌وێت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مافی به‌كاربه‌ر بۆ خۆی بێت‌و یه‌كێتیش به‌هه‌مان شێوه، بۆیه پێموایه پارتی‌و یه‌كێتی به‌رپرسیان له‌هاتنه ناوه‌وه‌ی كاڵا و شمه‌كی خراپ له‌ده‌رمان‌و خوارده‌مه‌نی. به‌پێی یاساكه ده‌بێت ئه‌و ده‌سته‌یه سه‌ربه‌خۆ بێت‌و ببه‌ستێرته‌وه به سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی بۆ نه‌نراوه‌و ئه‌وی وه‌ك شته‌كانی تر چۆته بابی حیزبایه‌تییه‌وه‌و بۆته قورمانی ململانێی حیزبی.
هاوڵاتی: له‌وڵاتانی ئه‌وروپا‌و ئه‌مه‌ریكا‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی دادگای تایبه‌تمه‌ند به‌لێپرسینه‌وه له‌بازرگانان هه‌یه بۆ مافی به‌كاربه‌ر، پێتوانییه ده‌بێت لێره‌ش دروست بكرێت؟
كامه‌ران شێخ عوسمان: زۆر پێویست له‌كوردستان دادگای تایبه‌تمه‌ند هه‌بێت، ئێستا كاڵای خراپ بكری نازانی شكات له‌كوێ بكه‌ی، ده‌چیته پۆلیس ده‌ڵێت ئیشی ئێمه نییه، ده‌چیته داگا حاكم ئه‌لێی په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه. له هه‌موو عاله‌مدا دادگای تایبه‌تمه‌ند هه‌یه به‌و بواره كه تایبه‌ته به حیمایه‌ی موسته‌هلیك، ئێمه هه‌ر بازرگانان تۆمه‌تبار نه‌كه‌ین، بازرگانی زۆر باشیشمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و داگایه هه‌بێت كه من له بازار‌و سوپه‌ر ماكێتێكدا كاڵا‌و شمه‌كێكی به‌سه‌ر چووم بینی بچم له‌و داگایه سكاڵا تۆمار بكه‌م.
8 _ وەزارەتێك پێنج ساڵە نەتوانێت پێداویستى نەخۆشخانەیەك دابین بكات، حەق وانیە نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكەى سلێمانى و 300 قەرەوێڵەیەكەى ڕانیە و نەخۆشخانەكەى چەمچەماڵ و نەخۆشخانەكەى زێدى جەنابى وەزیرى تەندروستى گلەیى بكەن .
_ كۆیه: پێنج ساڵه نه‌خۆشخانه‌یه‌ك ته‌واوكراوه‌و هیچ پێداویستیه‌كی بۆ دابیننه‌كراوه
28 Mar, به‌بڕی 8ملیۆن دۆلار‌و له‌ساڵی 2007دا، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌د قه‌ره‌وێله‌یی به‌ناوی (نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی فێركای) له‌شاری كۆیه ته‌واوكراوه، به‌ڵام زیاتر له‌پێنج ساڵ به‌سه‌ر ته‌وابوونی نه‌خۆشنانه‌كه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ پێدوایستیه‌كی بۆ دابین نه‌كراوه. له‌ئێستادا قه‌زای كۆیه له‌ڕووی كه‌رتی ته‌ندروستیه‌وه وه‌كو پێویست گرنگی پێ‌نادرێت، له‌و ڕوه‌وه پێویستی به‌پزیشكی پسپۆڕ‌و بینای زیاتری ته‌ندروستی هه‌یه، زۆر كات به‌هۆی كه‌می پزیشكه‌وه نه‌خۆش ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی تر ده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردن، به‌تایبه‌ت حاڵه‌ته‌كانی فریاكه‌تن".
9 _ جەنابى وەزیر خۆیى و خێزانەكەى نەخۆشخانەى تایبەتیان هەیە لە سلێمانى ، باقى نەخۆشخانە تایبەت و ئەهلیەكانى تریش لەسلێمانى و هەولێر هەر ئى فیرعەون و مەكتەب سیاسیەكانە ، ئەوە ئەوانن میللەت شێت و گێل دەكەن ، میللەت بەهاوڵاتى سادەو دكتۆر‌و كارمەندى تەندروستى داماو شێت ناكرێت .
_ ده‌رمانی شێتكردن ده‌هێنرێته هه‌رێمی كوردستان . , , | 28. ئازار 2012 13:30 هاوڵاتی .
چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی شاری سلێمانی و هه‌ولێر كۆمه‌ڵێك ده‌رمانی هۆشبه‌ریان هێناوه، كه ده‌بێته هۆی شێتكردنى مرۆڤ.عه‌قید جه‌وده‌ت محه‌مه‌د به‌رێوبه‌ری ئاسایشی رۆژئاوای شاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه دوكه‌سیان ده‌ستگیركردووه به‌تۆمه‌تی هێنانی ئه‌و ماده‌هۆشبه‌رانه‌ی له‌لایه‌ن ئاسایشی بانیمه‌قامه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابوو.هه‌روه‌ها وتی كه به‌پێى زانیارییه‌كانی ئه‌وان چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی له‌سلێمانی‌و هه‌ولێر ده‌ستیان له‌هێنانی ئه‌و ده‌رمانه هۆشبه‌رانه‌دا هه‌یه‌و بازرگانێكی سلێمانیش كه كۆگای فرۆشتنی ده‌رمانی هه‌یه له‌وكاره‌دا به‌شداره.وتیشی ئه‌وانه ده‌رمانی زۆر مه‌ترسیدارن‌و به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه ده‌بێته هۆی شێت بون‌و مرۆڤ به‌ره‌و بارێكی ناسروشتی ده‌بات، هه‌روه‌ها ده‌رمانی وروژێنه‌ری سێكسیشی تێدایه.لاى خۆیه‌وه د.تاهیر هه‌ورامی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌سایتی هاوڵاتی وت ئێمه دوای به‌ڵگه له‌ئاسایش ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون له‌و بابه‌ته بكه‌ین وتیشی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌رمانی هۆشبه‌ر ده‌هێنن، له رێگه‌ی قاچاخه‌وه‌یه و قاچاخچین.
______________________________________________
10 _ هەموو شار‌و قەزاو ناحیە و گوندێك پڕە لەكۆكاكۆلاى كەركوك ئێستاش دەركەوتووە بۆ خواردنەوە شیاونیە؟ كێ بەرپرسە لەمە ؟ ئەى چۆن هاتووە؟ چەند ساڵە چۆن ساغكراوەتەوە ؟ كێ بەرپرسیارە؟ تائێستا چەندى كۆكراوەتەوەو لەناو براوە ؟ .
_ كۆكا كۆلاى كەركووك و چەند جۆر ئاوى كانزایی لە كۆنتڕۆلی جۆرى بەناشیاو بۆ خواردنەوە دەردەچن .
21/03/2012 14:11
هەولێر 21 ئادار/ مارس (ئاكانیوز) ـ سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆرى عێراق راى گەیاند، لە مانگى شوباتدا پشكنین بۆ چەند مادە و خۆراكێك كراوە و هەندێك لەوانە لەو پشكنینە دەرنەچوونە، لەوانەش كۆكا كۆلاى كەركووك و ئاوى كانزاییی رووا لە جۆرى 20 لترى و چەند خۆراكیكی تر. دەزگەى ناوەندیی پێوانەیی و كۆنتڕۆڵی جۆرى لیستێكی دەركردووە كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) كەوتووە تێیدا هاتووە، 7 جۆرە خۆراك لە پشكنینەكانى مانگى شوبات/فیبرایەری رابردوو دەرنەچووە و رەت كراونەتەوە.
كۆكا كۆلاى گازى شوشەی 1.5 لتری بەرهەمى 2012/1/10 كە كۆمپانیاى خواردنەوە گازییەكانى كەركووك دەرى دەكا، بەهۆى كەمبوونى مادەى گازى كە تێیدا 1.9 بووە و پێویست بوو 3 قەبارە بێ، رەت كراوەتەوە.
________________________________________________
11 _ لەكۆتایدا سەرۆكى هەرێمیش هەموو نووسینەكانى كوردستانپۆستى پشت ڕاست كردەوە. لیژنەکەى سەرۆکى هەرێم وەزارەتى تەندروستى تۆمەتبار کرد. 12/3/2012 لڤین پرێس پاش زیاتر لەیانزە مانگ بەسەر ڕاگەیاندنى پڕۆژەى چاکسازى سەرۆکى هەرێم و پێکهێنانى لیژنەیەکى تایبەت لەوبوارەدا، ئەو لیژنەیە ئەنجامى بەدواداچونەکانى خۆى ڕاگەیاند.
بەشێکى ڕاپۆرتەکەى لیژنە چاکسازییەکەى سەرۆکى هەرێم کەباسى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکات وەزارەتى تەندروستى بەکەمتەرخەمترین وەزارەت داناوە.
لەڕاپۆرتەکەى لیژنە چاکسازییەکەى سەرۆکى هەرێمدا هاتووە: له بواری ته‌ندروستیدا له هه‌رێمی کوردستان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی‌و فه‌رمانگه‌کانی سه‌ر به‌م وه‌زاره‌ته که‌مته‌رخه‌می سه‌ره‌کی بوونه له سه‌رهه‌ڵدان‌و به‌رده‌وامیدان به‌وه‌ی:
- رێژه‌یه‌کی زۆری ده‌رمانی ساخته بۆ ناو هه‌رێم هێنراوه.
- بوونی ده‌رمانی ئێکسپایه‌ر دیاره‌ده‌یه‌کی به‌رچاوو بووه.
-ده‌رمانی کوالیتی نزم به رێژه‌یه‌کی زۆر ده‌هێنرێته ناو کوردستان.
-ده‌رکه‌وت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ندێ بازرگان به نرخی زۆر به‌رز، ده‌رمان و ئامێر و
پێداویستی پزیشکی بۆ داموده‌ستگا ته‌ندروستیه‌کانی هه‌رێم دابینکراون‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه سامانی گشتی به‌فێرۆ دراوه.
12 _ هەر بۆ خۆشى سەیرى ئەم وەڵامە سەیرو عەجایبەى وەزارەتى تەندروستى بكەن، ئێمە چەند خوێندمانەوە سەرمان لێیى دەرنەچوو، دیارنیە ئەمە وەڵامە یان دەستخۆشیە؟ ئەمە وەڵامە یان خۆدزینەوەیە لەڕاستیەكان؟ ئەمە وەڵامە یان دان پێدانانە بەبێ دەسەڵاتى و دیكۆرى وەزارەتێكى خزمەتگوزارى زل و زەبەلاحى وەك تەندروستى؟
_ وەزارەتى تەندروستى وەڵامى لیژنە چاکسازییەکەى مەسعود بارزانى دەداتەوە . 12/3/2012 لڤین پرێس د.خالس قادر وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەلێدوانێکیدا بۆ لڤین پرێس ڕایگەیاند :هەموو ئەو بابەتانەى لەو ڕاپۆرتەدا لەبارەى وەزارەتى تەندروستیەوە هاتوون خۆمان پێشتر باسمان لێوە کردوون بەتایبەتى مەسەلەى دەرمان"
وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەوەشى خستەڕوو :چەندین جار شێوازەکانى هاتنى دەرمانى ساختەمان بۆ ناو هەرێمى کوردستان ئاشکراکردووە و ئەوەشمان وتووە هۆکارەکەى زیاتر بوونى ئەو خاڵى سنورە هاوبەشانەیە کەلەنێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتانى دەوروبەر هەیە"
ئەم وتانەى خالس قادر لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ لیژنە چاکسازییەکەى سەرۆکى هەرێم دواى زیاتر لە یانزە مانگ ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوە، لەو ڕاپۆرتەدا لیژنەکەى سەرۆکى هەرێم وەزارەتى تەندروستى وەک یەکێک لە وەزارەتە کەمتەرخەمەکان وەسفکردبوو ("د.خالس قادر ئاماژەى بەوەشکرد: باسکردنى وەزارەتى تەندروستى بەو شێوەیە لەڕاپۆرتەکەى لیژنە چاکسازییەکەى سەرۆکى هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لایەنى تەندروستى لایەنێکى گرنگى ژیانى کۆمەڵگایە "ئێمە دەستخۆشیان لێدەکەین" وتەبێژى وەزارەتى حکومەتى هەرێم دانى بەوەشدا نا ئەو کەموکوڕییانەى هەیە لەبوارى تەندروستى ڕەگ و ڕیشەى هەیە لەم ڕوەوە وتى: ئەو کەموکوڕییانەى کە لەڕاپۆرتەکەى لیژنە چاکسازییەکەى سەرۆکى هەرێمدا هاتووە ڕەگ و ڕیشەى قوڵى هەیە، هى ئەمڕۆ دوێنێ یاخود ئەمساڵ و پار نییە بەڵکو هى چەند ساڵ لەمەوبەرە".
13 _ لە كۆتایدا ئەم لینكەش كلیك بكەن و كۆمەڵێك بەڵگە و دیكۆمێنتى فەزیحەیەكى تر‌ى گەورەى وەزارەتى تەندروستى ببینن و بخوێنەوە.
http://kurdish.sbeiy.com/Detail.aspx?id=5205&LinkID=4
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست