بارزانی و مەلا بهختیار سكالایان لە دژی گورران تومار كردووە!
Saturday, 05/02/2011, 12:00
پێناسەیەكی باو هەیە بۆ سیاسەت لە نێو خەڵكیدا لە كوردستان و لە ولاتانی دەوروبەردا ئەویش ئەوەیە"سیاسەت بریتی یەلە درۆو دەلەسە"ئەم پێناسەیە ئەوە نەبێ هەروەها هەڕەمەكی كەوتوبێتە سەر زار بەڵكو ئەم پێناسەیە پراكتیزە كراوەلە لایەن سیاسیە دەسەلاتدارەكانەوە.سیاسەتمەدارانی پارتی و یەكیتی سیاسەتیان بە ردۆو دەلەسە زانیوە بویە لە كردارو رەفتاریاندا درۆیان لە گەل میلەتەكەیاندا دەكرد. بارزانی بە ناوسەروك ئەلێت" كێ ئێژێت من بروام بە دەستاودوسكردنی دەسەلات نییە، ئەو نی یە لە كونگرەدا بریام دا كە تاكو سێ پشتی تر دەستاو دەستی دەسەلات بكەم لە نێو بنەمالەكەماندا،ئەوە بریاریكەو پەشیمان بوونەوەم بۆ نی یەئەو بریارەش مافی رەوای خومە،چونكە كەسێك نی یە لە كوردستاندا جورئەتی ئەوەی كردبیت دەبابە بهینیتە حەرەمی پەرلەمان جگە لە من نەبێت بویە من شەرعیەتم بە هیزی دەبابە وەرگرتوە كەس ناتوانیت ئەو مافەم لی بسینیتەوەو ئەوە هێڵی سوورە تا سێ پشتی تر كەس ناتوانێت بیبەزێنێت.!!! بۆیە ئیستا سكالام تومار كردووە دژی گوران چونكە دەیانەوێ پەرلەمانی بنەمالە بكەنە پەرلەمانی كوردستان منیش پیشنیارم كردووە ناوی بنێنن پەرلەمانی دەبابە!من میللەت دەكەمە شاهید با قسەی هەق بكەن! چونكە ئەوان بە چاوی خویان بینیویانە چون پیشوازیم كرد لە دەبابەكانی حەرەس جمهوری،چۆن جەلالیەكانم فراند. عەرش و دەسەلات و ئازایەتیم سروشیكەو لە سەدامەوە وەرم گرتووە ئەوە نەك میللت دەیزانێت خواش دەزانێت.
یەكیكی تر لە بایەقووشەكانی نەگبەتی كە ناوی مەلا بختیارە ئەلێت"سالی 2008 ئەگەر كیشەی كارەبا چارەسەر نەكرا ئەوە ئەبێـت ئەم حكومەتە دوو قوڵیە قوڵی ببرێت" لە سالی 85 وتی حكومەتی پرولیتاری لە عیراق دادەمزرێنم".لە سالی 92 لە كەلار وتی"بەهاری 95 ئاهەنگی ئازادكردنی خانەقین دەگیرین لە كەلات.بەلام ئیستا دەلیت خەلك خراب لە سیاسەت تیگەیشتتون درێژە بە قسەكانی دەدات وئیژێ بۆ نگبەتی كورد گروپیك پەیدا بووە بە ناوی بزوتنەوەی گورانەوە سیاسەت بە" هونەری بەریوە بردن دەزانن" نەك درۆو دەلەسە!!وە ناوی درۆی نیسانیان گۆڕیوە بو درۆی مەلا بختیار.خەریكن هەرچی درۆمان ریًساوە دەیكەنەوە بە خوری من سكالام لە سەریا تومار كردووە چونكە ئەوان یەك روژیان بۆَ درۆكانم داناوە بەلام من میژوو شاهیدە كەبە دریژایی تەمنم دروزن بومە. بەدرۆو دەلەسە حكومەتم كردە دوو حكومەت،میلەت یەكریزبوو لەتووپەتم كرد،ولات یەك رەنگ بوو ،سەوزو زەردم كرد،یەكیتی یەكیتی بوو من بوومە هەلاج و وەكو خوری شیمكردەوە ئیتر بۆ هەقم نی یە نازناوی مەلای دروزنم پێوە بنێنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست